بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی هەڤاڵ #ئەحمەد بامەڕنی#
هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ ئەحمەد بامەڕنی، تێکۆشەری دێرین و دیبلۆمات و نوێنەری یەکێتی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانی کردم.
هەڤاڵ بامەڕنی، جگه لە خزمەتی یەکێتی، وەک باڵێۆزی عێراق لە سوید و ئیتاڵیا، جێگە پەنجەی دیارە و ناوێکی ناسراوە، لە چەندین کۆبوونەوەی سۆسیالیست ئینتەرناسیونال و کۆڕبەندی تایبەت بە مەسەلەی کورد، نوێنەرایەتی یەکێتی و سەرۆک و ڕابەرمان #مام جەلال#ی بەتایبەتی کردووە.
لەم ماتەمە گەورەیەشدا پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمتانم.
جێگای کاک ئەحمەد بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبووریی هەموو لایەک بدات.
إِنَّا لِڵّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ ڕَاجِعُونَ
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئە نجومە نی وەزیران
#21-08-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,764 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!