دکتۆر پەری ساڵح حەمید موفتی
پەری ساڵح حەمید موفتی
لە 16/ 1/ 1959، لە گەرەکی بایزاغای شاری کۆیه، لە خێزانیکی کورد پەروەر لە دایک بووە؛ خوشکی شەهیدی فەرماندە شەهید شەهریارە؛ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دوا ناوەندی، لە کۆیە تەواو کردووە0
لە پۆلی چوارەمی گشتی ساڵی 1976بوو، هانی خوێندکارانی داوە، تا بۆ یادی بۆردومانی
قەڵادزێقەڵادزێ لە رۆژی 24/ 4 / 1976
بەرگی ڕەش بپۆشن و نەهێلن وانە بخوێنرێ، دواتر تەختەڕەشی پۆلەکەی خۆیان بەیارمەتی خوێندکارانی دی، بە سروود و وێنە دەنەخشێنن، بۆیە ماوەیەکی باش خۆی و دە پازدە خوێندکاری دی، لە(دائیرەی ئەمنی کۆیە) لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، دواتر بە پەیماننامە ئازاد دەکرێن.
لەقۆناغی چوارەمی کۆلێجی ئاداب، لە زانکۆی بەغدا، لەسەر هەڵوێستیی رامیاریی شەهید شەهریاری برای، بە خاو و خێزانەوە، بۆ بیابانی خوارووی ڕۆژاوای عێراق، لەگەڵ(60) خێزانی دی، دەگوێزرێنەوە.
لەخولی دووەمی ساڵی 1982 ئەزموونی کۆتایی بۆ دوا قۆناغی کۆلێج، هی دوو کۆرس و رۆژانە دوو تاقیکردنەوەی پێدەکرا، بەپلەی(زۆرباش) زانکۆ تەواو دەکات.
یەکەم دامەزراندنی لە 28/ 11/ 1982 لە ناحیەی(دیانا) بووە، ماوەی چوارساڵ لەوێ ماوەتەوە، لەبەر وردیی و دڵسۆزیی لە کارەکانی کراوە بە یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری خوێندکاران.
ساڵی 1986 وەک یاریدەدەری بەرێوەبەر، بۆ ناحیەی(
دیبەگەدیبەگە) گوێزراوەتەوە و دووساڵ لەوێ ماوەتەوە.
دوای هەڵگرتن و تێکدانی گوندەکانی کوردستان، بۆ ماوەی ساڵێک بۆ شارەدێی (خەبات) دەگوێزرێتەوە.
ساڵی 1989 بۆ ئامادەیی
هەولێرهەولێر دەگوێزرێتەوە، دوومانگ لەوێ دەبێت، لەبەر دووریی رێگاکە، بۆ خوێندنگای شارستان، لە گەڕەگی نەورۆز دەگوێزرێتەوە بەمەرجێک وانەی عەرەبی بڵێتەوە، بەناچاری قبوڵی دەکات.
ساڵی 1996، لەبەر هەڵوێستی رامیاری، لەدوای یەک بۆ چەند خوێندنگایەکی هەولێر دەگوێزرێتەوە0
لە ماوەی شازدە ساڵی دەوامکردنی لەبەر ئەوەی کۆی سەرجەم نمرکانی بۆ دوو ساڵی کۆتایی لە زانکۆ(83 0/0)بوو، بەردەوام هەوڵی درێژەدانی بە خوێندن داوە لە خوێندنی باڵا، خەونی لەپێشینەی بووە، بۆیە داوای گواستنەوەی ڕاژەکەی خۆی بۆ شاری(کۆیە) دەکات.
ساڵی 2004، ڕاژەکەی بۆ پەروەردەی کۆیە دەگوێزرێتەوە بۆ خوێندنگای مهاباد.
دواتر لە(زانکۆی کۆیە) لە ماستەر وەردەگیرێت لە بواری ئەدەبی کوردی 10 / 9 / 2006 بروانامەی ماستەر دەربارەی (ژیان و بەرهەمی مەلا عاسی) وەردەگرێت، بڕوانامەی دکتۆرا، لە بواری گێرانەوە لە (کۆچیرۆکی چیرۆکنوسیی
گەرمیانگەرمیانی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل) وەردەگرێت
بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەزانکۆی کۆیە دەبێتە مامۆستا.
ساڵی 2013، بۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەرلیستی بزوتنەوەی گۆڕان خۆی کاندید دەکرێت و لە هەڵبژاردنی 21/ 9/ 2013 دەنگ دەهێنێت و ماوەی پێنج ساڵ وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەستبەکار دەبێت.
خاوەنی چەندین نووسینی کۆمەڵایەتی و رەخنەو ئەدەب و زمانە لە گۆڤار و رۆژنامەکانی وەک: سەرقەڵەم و زمان و زانکۆ پرێس و چاودێر بڵاوکردۆتەوە. کتێبێکی چاپکراوی بەناوی (گێڕانەوە لە کۆ چیرۆکی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل) هەیە.
ڕۆژانە نووسینەکانی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەکاتەوە
ئێستا خانەنشینە و نیشتەجێی شاری هەولێرە.
[1]