图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,085
图片 105,178
书籍 19,084
相关文件 95,691
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆدار کۆنگرەی سێیەمینی خۆی لە چیاکانی کوردستان پێکهێنا
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆدار کۆنگرەی سێیەمینی خۆی لە چیاکانی کوردستان پێکهێنا

کۆدار کۆنگرەی سێیەمینی خۆی لە چیاکانی کوردستان پێکهێنا
کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کۆدار) بە دروشمی بە ڕۆحی شۆڕشگێڕی گەڵان، کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکەین و کوردستان ڕزگار بکەین لە8، 7و9ی گوڵانی 2020دا لە چیا ئازادەکانی کوردستان کۆنگرەی سێیەمی پێکهێنا. بە هەڵبژاردنی لیژنەی بەڕێوەبەری کۆنگرە و ڕێزگرتن بۆ بیرەوەری شەهیدانی شۆڕش؛ کۆنگرە دەستی پێکرد. لە دوای ئەوەی کە لە لایەن لیژنەی کۆنگرەوە بەشدارانی کۆنگرە سڵاو کران، هاوسەرۆکی کۆدار فواد بێریتان وتاری سەرەتای پێشکەش کرد. فواد بێریتان وەها دەستی بە وتارەکەی کرد: لە سەرەتادا سڵاوی خۆمان ئاراستەی بونیادنەری ژیانی ئازاد ڕێبەر ئاپۆ کە لە ئیمرالی خۆڕاگری دەکات، هەموو هەڤاڵانمان کە لە چیاکانی کوردستان تێکۆشان دەکەن، گەلی نیشتمان پەروەرمان و تەواوی شۆڕشگێڕان و دیموکراسیخوازان کە لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن؛ دەکەین.
هاوسەرۆکی کۆدار فواد بێریتان لە درێژەی وتارەکەیدا بەمشێوەیە سەرنجی ڕاکێشا سەر هێندێک بابەتان: ئێمە ئەمڕۆکە لێرە کۆبوونەوەی مێژووی پێکدێنین. وەڵامێکی مەزن دەدرێت بە دۆست و دوژمنیش. ئێمە کۆنگرەکەمان لە قۆناغێک دا کە نیشتمانەکەمان لە هەر لایەکەوە داگیر دەکرێت، زەخت و گوشارەکان تێیدا زیاد دەبێت، ئازادی لە دەستمان دەستێندرێت، بن پێکردنی مافی مرۆڤان بێ سنوور بووە و لە دۆخێکدا کە ڕۆژانە ژنان قەتڵ دەکرێن، پێکهێنا. هەر کە دەچێت هەژاری و گەندەڵی قووڵ تر دەبێت. توندوتیژی و قڕکردن لەسەر ژنان ڕووی لە زۆربوون کردووە. گەنجان دەستبەسەر دەکرێن و دەخرێنە نێو گرتووخانەکان و لە شەقامەکان دا لە سێدارە دەدرێن. لە سەدەی 21دا گەلی کورد بە نەبوو لە قەڵەم دەدرێت. کێشە کۆمەڵایەتییەکان ئیدی وەردەچەرخێنە سەر تەنگەژە، ئابووری وڵاتان هاتۆتە ئاستی لەناوچوون بەڵام، ئێمە جارێکیتر دەڵێین کە ئێمە نیشانی هەرکەس دەدەین کە ئەو زیهنییەت و سیاسەتە قڕکەرە کە بەسەر گەل دا دەسەپێندرێت، چارەنووس نییە. لە بنەمادا بەڵێنی ئازادی، دیموکراسی و یەکسانیمان کە بە گەلەکەمان دابوو، دووپات دەکەینەوە؛ بە بڕیاردارییەکی گرنگ کە لە کۆنگرەکەمان پێی بگەین و بە گوێرەی ئەوە بە پیلانسازییەک کە لە ئەنجامی کۆنگرەکەمان دەرکەوێت، وڵامی پێویست بە دۆست و دوژمن دەدەین.
راپۆڕتی کار و خەباتێک کە لە لایەن هاوسەرۆکانی کۆدارەوە ئامادە کرابوو، لە دوای وتاری سەرەتاییەوە خوێندرایەوە. لە دوای خوێندنی ڕاپۆڕتەکەش هەڵسەنگاندن سەبارەت بە پێشکەوتنە سیاسی و لەشکەرییەکان کرا و لەم هەڵسەنگاندنانەدا ئاماژە بەم مژارانە کرا: لە هەل ومەرجی ناوچەکەدا کە وەرچەرخێنراوەتە سەر ناوەندی شەڕی جیهانی سێیەمین کە سیستەمی نیۆلیبەراڵیزم لە ناوچەکە و جیهان دا لەگەڵ خۆی شەپۆلێکی نوێی داگیرکاری دەستپێکردووە، شاهیدی پێشکەوتنی هەمەلایەنە و خێرا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا دەبین. هەل ومەرجی ئێستا لە زۆر لایەنەوە وەکوو هەل ومەرجی شەڕی جیهانی یەکەمینە. لەو هەل ومەرجانەدا سیستەمی جیهانی هەوڵیدەدا لە دژی سیستەمی ئیمپڕاتۆرییان، سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە پێشخات. بەڵام، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان دا سیستەمی جیهانی، ئەو سیستەمەی دەوڵەت-نەتەوە کە بۆخۆی ئاوای کردووە لە پێش بەرژەوەندییەکانی وەکوو ئاستەنگییەک دەبینێت. لەم سۆنگەشەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بۆتە گۆڕستانی پڕۆژەکانی ڕۆژئاوا و هێشتاش لە نێو خۆڕاگرییەک دایە، جارێکیتر لە لایەن ئەو سیستمەوە کەوتۆتە نێو قەیران و ئاڵۆزی.
شەڕگەلێک کە ڕوودەدەن وەک ئەوەی کە لە ناوچە دەدیترێن، لە ئێرانیش بە هەر واتایەکییەوە بۆتە هۆی هەڵوەشاندنەوە. ئەو نەتەوەپەرەستانە، ئایین پەرەستانە و ڕەگەزپەرەستانەی لە جیهان و ناوچەکە پێشدەخرێن و پرۆپاگەندایان لەسەر دەکرێت، لەگەڵ ڕاستی گەلی ئێران تەبا نییە، لە لایەن کۆمەڵگاکانەوە پەسەند ناکرێت و بۆ ئەمەشە کە هەڵدەوەشێن. لە ڕاستیدا ڕێگایەکی تاقانە هەیە کە بۆ گەلانی ئێران دەبێتە هێمای ژیانێکی بێ دەوڵەت-نەتەوە و ڕووناکی، هیوا، ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی پێشدەخات، ئەویش پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە.
لە ڕۆژی دویەمینی کۆنگرەدا ئەنجامی کار و خەباتی سێ ساڵان، خەباتی ئاواکردنی کۆمەڵگا و دۆخی کۆمەیتەکان هەڵسەنگێندران. لە ئەنجامی هەڵسەنگاندن گەلێک کە لەم چوارچێوەیەدا کران، ڕا و بۆچونی بەمشێوەیە دەرکەوتن:
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێگای تاقانە سیستەمی دیموکراتیک و کۆنفێدڕاڵە
ئێران ناوەندێکی ڕەنگینی گەلانە. ئەو سیستەمەی ئێستا لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی، ژینگەپارێزی و ئازادی ڕەگەزییەوە هەموو کۆمەڵگای خستۆتە نێو زەخت و گوشارەوە. بڕوای هەر کۆمەڵگایەک، بنگەی جیهانی بژۆنی(مەعنەوی) ئەو کۆمەڵگایە ئاوادەکات. ڕژێمی ئێران بڕوا و ئایین و زمان و کلتووری کۆمەڵگا بەردەوام وەکوو ئامرازێک بۆ ڕەوایەت بەخشین بە دەسەڵاتداری سیاسی خۆی بەکار دێنێت. ئێمە بە تێکۆشانێک کە بەڕێوەی دەبەین، بە بوها نوێیەکانی کۆمەڵگا کە سەرلەنوێ ئاوا دەکرێنەوە دەبین بە ئاواکەری کۆمەڵگایەکی ئازاد. پێشخستنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک پێش هەر شتێک بە ئاواکردنی سیستەمی ڕێوەبەری خۆسەرەوە مومکین دەبێت. بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکان بتوانن بۆخۆیان خۆیان بەڕێوەببەن پێویستە پەیوەندییان لەگەڵ حیزبە یەکسان و دیموکراتیکەکان، ڕێکخستن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بنەما وەربگیردرێن و پێشخستن و گەورەکردنی تێکۆشان لەسەر بنەمای یەکێتی هێزی هاوبەش، مەرجە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێگای تاقانە، سیستەمی کۆنفێدڕاڵی دیموکراتیکە کە سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە تێپەڕ دەکات و بۆ تەواوی کۆمەڵگاکان ژیانێکی ئەلتەرناتیڤ پێشکەش دەکات. لەم سۆنگەیەوە پێویستە لە سەرجەم گۆڕەپانەکانی خەباتی کۆمەڵایەتی دا خەباتی پاراستنی گەوهەریمان بە شێوەیەکی بەهێزتر بەڕێوەببەین. ئەگەر خۆسەری دیموکراتیک لە ئێران پێشکەوێت نەتەنیا گەلی کورد هەروەها گەلانی بەلوچ، عەڕەب، تورکمەن، فارس و ئازەر و هەموو ئەندام و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا بە بوها گەوهەرییەکانیانەوە لە دەوری یەکدی کۆدەکاتەوە و دەیانگەیێنێتە ماف و ئازادی بنگەییان.
رژێمی ئێران گۆڕەپانی ئابووری وەرچەرخاندۆتە سەر دەرگای بەرژەوەندییەکانی
بابەتێکی گرنگیتر کە لە کۆنگرەدا وتووێژی لەسەر کرا بابەتی #کۆڵبەر#ان بوو کە برینی ساڕێژ نەکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لە کۆنگرەدا سەبارەت بە کۆڵبەران ئەم هەڵسەنگاندنانە کران: ڕژێمی ئێران گۆڕەپانی ئابووری بە داگیرکاری و تاڵان کردۆتە دەرگای بەرژەوەندییەکانی. لەگەڵ بێکارییەک کە ڕۆژانە ڕوو لە زۆربوون دەکات، ژمارەی کەسانێک کە دەرەتانی ژیانیان لاواز و فەقیر و هەژار دەبن، زۆرتر دەبێت. وەک ئەوەی بێ هەڵوێست مانەوەی ڕژێمی ئێران لە بەرامبەر بەم دۆخە تێرکەر نەبێت، بە خاوەن ڕیکۆڕد بوونی لە بابەتی گەندەڵیدا، وەکوو نەخۆشییەک بڵاوبوونەوەی خۆی لەسەر کۆمەڵگا بەردەوام دەکات. گەلێک کە بە هۆی سیاسەتەکانی ڕژێم هەر ڕۆژ بەرەو کارەسات دەچێت، بۆ ئەوەی درێژە بە ژیانی بدات ڕوو لە هەر ڕێگایەک دەکات. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕووی ناچارییەوە سەرەڕای هەموو زۆر و زەحمەتییەک ڕوو لە سنوورەکان دەکەن و بۆ ئەوەی بتوانن پارویەک نان ببەنەوە ماڵەکانیان کۆڵبەری دەکەن. سەرەتا کۆڵبەران و دواتر تەواوی گەلانی ئێران بوونە قوربانی هەڵەکانی ڕژێم. بۆ پێشخستنی ئابووری کۆمیناڵ یاخود کۆمەڵگایەک لە دژی ئەو سیاسەتە نیۆلیبرالیستییانە پێویستە خۆمان لە هەموو گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگادا بەرێکخستن و پەروەردە بکەین.
لە کۆنگرەدا دۆخی گیراوانی سیاسی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بووە بابەتی هەڵسەنگاندن. بە گرینگییەکەوە کە ئەوان بە کلتووری خۆڕاگری خۆیان بەرەی تێکۆشانیان پاراستووە وەها گووترا: بە ڕۆحێکی کۆلەکتیڤ و ڕۆحی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتییەوە پێویستە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگا بە زانابوونێکی بەرزی بەرپرسیارێتی خاوەندارێتی لە گیراوانی سیاسی و بنەماڵەکانیان بکرێت.
رۆژی ژینگەپارێزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
لە کۆنگرەدا شەریف باجوەر و هاوڕێیانی کە گیانیان بۆ پاراستنی ژینگە فیداکرد، ڕەنجدەرانی تەندروستی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژیانیان لەدەست دا و کەسانێک کە لە سەرهەڵدانی مانگی خەزەڵوەر گیانیان لە دەستدا، وەکوو قارەمانانی گەل پێناسە کران و بەم شێوەیە باسیان لێکرا: قەتڵ کردن، گرتن و ئەشکەنجە کردنی بەسەدان کەسان کە لە ڕاپەڕینەکانی مانگی خەزەڵوەردا پێکهاتن، تووڕەیی گەلی چەند بەرابەر زیاتر کرد. لە بەرامبەر کردەوەکانی ڕژێم کە کۆمەڵگای بە ڕێگەی برسیبوونەوە خستۆتە ژێر دەستی خۆی، مێلیتاریزەیان دەکات و لە ڕەوشتی کۆمەڵگا دووریان دەخاتەوە و لە بەرامبەر زۆربوونی گەندەڵی و دزی هەرکە دەچێت لە نێو مۆرەکانی ڕژێم دا پەرە دەستێنێت، گەل هاتە سەر شەقامەکان و سەرهەڵدانی کرد. یەکێتی کۆمەڵگا کە لە نێوان گەلانی ئێران دا هەیە، شایانی ڕێزە.
لە قۆناغی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەوڵەت کۆمەڵگای ڕادەستی مردن کرد. سەرەڕای ئەم هەڵوێستەی دەوڵەت دیسانەوە کادیرانی تەندروستی بوون بە فیداییانی جل سپی گەل، بە شەو و ڕۆژان لە گیانیان مایەیان دانا و بۆ جێگیرکردنی تەندروستی کۆمەڵگا کاریان کرد. هەروەها تێکۆشانی پاراستنی ژینگە لە لایەن گەلی نیشتمان پەروەرەوە لە بەرامبەر بە سیاسەتە لەناوبەرەکانی ڕژێمی ئێران بە تایبەت سووتاندن و لەناوبردنی سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆر بوهادارە. ڕاستییەکی گەلەکەمان کە لەم ڕێگایەدا قوربانی داوە، هەیە. لەم سۆنگەیەشەوە کۆنگرەکەمان 3ی خەرمانان کە ڕێکەوتی شەهادەتی شەریف باجوەر و هاوڕێیانییەتی، بۆ وەبیرهێنانەوەی بیرەوەری ئەوان وەکوو'رۆژی ژینگەپارێزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران' پەسەند دەکات.
لە کۆنگرەدا بۆ پێشخستن و بەرفراوان کردنی کار و خەبات کۆمیتەکان هەڵسەنگێندران. بە دیارکردنی ڕێگا و ڕێبازانەوە سەبارەت بە قۆناغی نوێی کار و خەباتیش پیلانسازی نوێ کرا و بڕیاری نوێ گیران.
گوڵان فەهیم و فواد بێریتان وەکوو هاوسەرۆکانی کۆدار هەڵبژێردران
بە گوێرەی ئەنجام گەلێک کە لە سەندوقەکانی هەڵبژاردن دەرکەوتن، فواد بێریتان و گوڵان فەهیم وەکوو هاوسەرۆکانی نوێی کۆدار هەڵبژێردران. لە کۆنگرەی سێیەمین دا فواد بێریتان دیسانەوە وەکوو هاوسەرۆک هەڵبژێردرا و زیلان تانیا کە دوو خول هاوسەرۆکی کۆدار بوو، ئەرکەکەی سپارد بە گوڵان فەهیم کە نوێ هەڵبژێردرابوو.
کۆنسەی ڕێوەبەری نوێی کۆدار هەڵبژێردرا
لە دوای ئەوەی کە هاوسەرۆک هەڵبژێردران، لیستێک کە هاوسەرۆکەکان بۆ کۆنسەی ڕێوەبەری ئامادەیان کردبوو، بۆ دەنگدان پێشکەشی ئەندامانی کۆنگرە کرا. 18 کەس کە لە کۆنگرەدا لە لایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بەدەنگی هەرە زۆر هەڵبژێردران، بوون بە کۆنسەی ڕێوەبەری نوێی کۆدار.
ئەوانەی کە هەوڵیان دا هەبوونمان لەناو ببەن، ئەمڕۆکە بۆخۆیان ڕووبەڕووی لەناوچوونن
هاوسەرۆکی نوێی کۆدار گوڵان فەهیم لەدوای تەواو بوونی هەڵبژاردنەکان وتاری کۆتایی کۆنگرەی پێشکەش کرد. فەهیم بە سڵاو کردنی کۆنگرە و هیوای سەرکەوتن بۆ ڕێوەبەریگەلێک کە نوێ هەڵبژێردران بەمشێوەیە دوا: کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان لە هەر قوژبنێکی جیهان لەنێو خۆڕاگرییەک دان. کۆدار خاوەن میراتێکی زۆر قووڵی مێژووی تێکۆشانە. ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە سەرەتا لە کوردستان دایانبڕی ئەمڕۆکە خۆڕاگری سەدە بەردەوام دەکات. کۆدار سەرەتاش بوو و لەوە بەدواوەش دەبێتە دەنگی هەموو کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەراسەری جیهان و هەموو بندەستان. ئەوانەی کە هەوڵیان دا هەبوون، زمان و کلتوورمان قەدەغە و لەناوببەن، ئەمڕۆکە بۆخۆیان ڕووبەڕووی لەناوچوونن.
گوڵان فەهیم لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەو هێزە کە لەکۆنگرە گرتمان و بە خاوەندارێتی کردن لەو ئەرک و ڕۆڵەی پێمان دراوە، بە بەرپرسیاریەتییەکانمان، تێکۆشانمان بەرزتر دەکەین. لەسەر ئەو بنەمایەش کۆنگرەکەمان سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو ئەو شەهیدانەی کە بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی ڕێبازەکەمان گیانیان بەخت کرد و بنەماڵەکانیان، لە هەموو ئەو گەنجانەی کە خاوەندارێتی لە خەیاڵی ژیانێکی یەکسان و دیموکراتیک دەکەن پیرۆز دەکەین و جارێکیتر بەڵێنی تێکۆشانمان نوێ دەکەینەوە.
کۆنگرەی سێیەمینی کۆدار کە سێ ڕۆژان بە تێر و تەسەلی تێپەڕبوو، لە دوای وتاری کۆتایی گوڵان فەهیم بە وتنەوەی درووشم بە ئەنجام بوو.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,036
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 17-08-2020
相关文件: 1
挂钩项目: 2
Publication date: 17-08-2020 (4 年份的)
Document style: No specified T4 547
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژ هەژار 18-08-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on18-08-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):03-08-2022
URL
此产品已被浏览2,036
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,085
图片 105,178
书籍 19,084
相关文件 95,691
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!