پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,056
Kuvat 105,419
Kirjat 19,104
Liittyvät tiedostot 95,989
Video 1,285
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
پەیامی مەسعود بارزانی بۆ یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی مەسعود بارزانی بۆ یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

پەیامی مەسعود بارزانی بۆ یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
دەقی پەیامی #مەسعود بارزانی# بۆ یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی 16ی ئاب و یادی حەفتا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم ئەندام و لایەنگران و کەوادیری پارتی و جەماوەری خەڵکی کوردستان دەکەم. دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بووە قوتابخانەیەکی نیشتیمانی بۆ خەباتگێڕ و تێکۆشەرانی کورد. ئامانجی دامەزراندنی پارتی زیندووهێشتنەوەی گیانی خەباتی سیاسیی گەلی کورد و بەهێزکردنەوەی بڕوابەخۆبوونی تاکی کورد بوو لە سەردەمێکی سەخت و دژواردا. پارتی هەمیشە لە گشت قۆناغەکاندا ئامرازێک بووە بۆ بەرگریکردن لە مافە ڕەوا کانی گەلی کوردستان و لایەنی سەرەکیی داکۆکیکاری ئەو مافانە بووە و ئەوەیشی بە کردەوە سەلماندووە. بۆیە پارتی هەردەم جێگەی ئومێدی گەلی کوردستان بووە و لە هەمانکاتیشدا هەمیشە پارتی بووەتە نیشانە و ئامانجی پیلانی ناحەزان و نەیارانی گەلی کوردستان..
ئەمساڵ یادی شازدەی ئاب لە کاتێکدا دەکەینەوە کە گەلەکەمان لە بەردەم تەحەددیات و کۆسپی گەورە دایە. ئێستا کوردستان لەگەڵ گرفتی ئابووری و تەندروستی و پیلانی جۆراوجۆری ناحەزاندا دەستوپەنجە نەرم دەکات. هەر ئەوەیشە وا دەکات ئەرکی پارتی و سەرکردایەتی و کەوادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە هەموو کاتێک قورستر بێت. لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە دژوارەدا پێویستە کاربەردەست و کەوادیری پارتی لە ناو جەماوەر و لە ئاستی چاوەڕوانیی جەماوەردا بن و ببنە هۆکاری چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکانی خەڵک. پێویست دەکات هەموو پارتییەک ئەوە لە یاد نەکات کە بەرپرسیارێتیی سەرەکیی پاراستن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لەسەر شانی ئەوە و دەبێ لەپێناو کوردستانێکی بەهێزدا خۆی لە هەموو کەسێک زیاتر ماندوو بکات.
لەو یادەدا جەخت لە پەیامی پێکەوەژیان و فرەلایەنی و ئاشتیخوازیی ناو خەڵکی کوردستان دەکەینەوە و ئەوە یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی پارتی کە پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینیی و نەتەوەییەکانی کوردستان و ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستانیان بپارێزێت. لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدایش، پارتی بە درێژایی تەمەنی خەباتی سیاسیی خۆی، خوازیاری دانوساندن و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و لێکتێگەییشتن بووە. لە ئێستایشدا جەخت لە پەیڕەوکردنی هەمان نەهج دەکەینەوە و هاوکات هەموو هەوڵ و تێکۆشانی پارتی بۆ ئەوە دەبێت کە لەگەڵ تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی تری کوردستان مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بچەسپێنێت و دژی هەموو بیرۆکە و عەقلییەتێک دەوەستێتەوە کە بیەوێ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان و شەراکەتی گەلی کورد لەناو دەوڵەتی عێراق پشتگوێ بخات. یانیش بیەوێ کیانی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی سەدساڵ خوێنی سەدانهەزار شەهید و فرمێسکی سەدانهەزار دایکە شەهیدە، لە مانا بەتاڵ بکاتەوە. باشیش دەزانین ئەوەی ئێستا هەیە بە هیچ شێوەیەک لە ئاست قوربانیدانی بێهەژمار و، خەون و ئاواتی سەربەخۆیی گەلەکەماندا نییە. لەگەڵ هەموو ئەوانەیشدا بە بۆچوونی ئێمە لەگەڵ بەڕێز مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق کە تێگەییشتنی بۆ دۆزی گەلی کوردستان هەیە، ئەو دەرفەتە هەیە کە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێت و هەردوولا بگەینە ئەنجامی باش. ئەو دەستوورەی کە ئەگەر وەک خۆی جێبەجێ کرا با ئێستا زۆرێک لەو گرفتانە نەدەبوون کە لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەیە.
لە یادی حەفتا و چوارساڵەی دامەزراندنی پارتیدا ئەوە بە بیر خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەهێنینەوە کە پارتی زادەی یەکگرتوویی ئیرادەی خەباتگێڕانی کورد بوو. پارتی لە ئەنجامی ئینشیقاق و دووبەرەکی لە دایک نەبووە بۆیە پارتی هێما و ناوەندێکە بۆ یەکگرتن و یەکڕیزیی ئیرادەی گەلی کوردستان. هەر لەو سۆنگەیەوە پارتی هەردەم ئامادەیە بۆ برایەتی و ئاشتی و یەکڕیزی چونکە بڕوای بەوەیە کە هەرچی سەرکەوتن و دەستکەوتی کە بۆ گەلی کوردستان هەبووە لە سایەی یەکڕیزی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان هاتووەتە دی. داوا لە پارتی و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەم کە بە گیانی برایەتی و بەرپرسیارانە بە یەکەوە کار بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو تەحەددیات و گرفتانەی بوونەتە هەڕەشە لەسەر هەرێمی کوردستان. دەمەوێ جەختیش لەو بکەمەوە کە ڕاستە مووچە و ژیانی خەڵک زۆر گرنگە و دەبێ هەموو لایەک پێکەوە لە ڕێی چاکسازییەکی هەمەلایەنە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەوڵی چارەسەری کێشەکانی خەڵک و گوزەرانی ژیانی هاووڵاتیان بدەن بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا گرفتی بنەڕەتیی تری وەک پڕەنسیپی شەراکەت و جێبەجێکردنی دەستوور و ماددەی 140 و پێشمەرگە هەیە و هەروەها سیاسەتی پاکتاوکردن و گۆڕینی دیمۆگرافی، کە زۆر مەترسیدارە و قابیلی قبوڵ نییە. ئەمانە هەمووی ئەولەویەت و بایەخی تایبەتی خۆیان هەیە و نابێ کێشەی گەلی کوردستان تەنیا لە مووچەدا کورت بکرێتەوە. پڕۆسەی تەعریبی ناوچە کوردستانییەکان کە لە سەددەی بیستەم دەستی پێ کردبوو بە داخەوە ئێستایش بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە. پێویستە ئەو پڕۆسە ستەمکارانەیە بە زووترین کات ڕابگیرێت و چارەسەری ئەو تەعریب و پاکتاوکردن و گۆڕینی دیمۆگرافییەش بکرێت کە پێشتر لەدژی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کراوە.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم داوایش لە هێزە سیاسییەکانی کورد لە پارچەکانی تر بکەم کە ڕەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن و نەبنە هۆی ئەوەی زیان لە هەرێمی کوردستان بدرێت. چونکە چیتر خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانن تەحەمولی زیان و بوردومان و کێشەی تر بکەن. هەرێمی کوردستان خۆی گرفت و کێشەی تری هەیە و بەرگەی زیان و ئازاری زیاتر ناگرێت. بۆیە داوا لە وڵاتانی دراوسێ و هێزە کوردییەکان دەکەین ڕێز لە سەروەریی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن و هەرێمی کوردستان نەکەنە گۆڕەپانی ململانێێی خۆیان.
لە کۆتاییدا جارێکی تر ئەم یادە پیرۆزە لە هەموو پارتییەکان و خەڵکی سەربەرزی کوردستان پیرۆز دەکەم. ئەو وتەیەی جەنابی بارزانیی نەمر بە بیر هەمووتان دەهێنمەوە کە لە سەرکەوتنەکاندا لەخۆبایی نەبن و لە شکستەکانیشدا نائومێد نەبن. داوا لە هەموو پارتییەکان دەکەم ئیرادە و ئومێدتان بەهێز بێ چونکە ئێوە ئیرادە و ئومێد و هێزن بۆ هەموو خەڵکی کوردستان. پێویستە هەمووتان پشت و پەنای یەکتر و پشت و پەنای خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان بمێننەوە. هەموو ئەوانەیش کە هەوڵی نەهێشتن و ڕووخانی پارتی دەدەن باش بزانن کە پارتی موڵکی گەلە و حزبی خۆنەچەماندنە و ناڕووخێت.
هیوای سەلامەتی و خۆشی بۆ هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەخوازم..
مسعود بارزانی
16ی ئابی 2020
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,654 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-08-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 18-08-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-08-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 18-08-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,654 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,056
Kuvat 105,419
Kirjat 19,104
Liittyvät tiedostot 95,989
Video 1,285
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.297 toinen!