Kurdipedia.org
🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📝 پەیامی مەسعود بارزانی بۆ یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان | קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!

پەیامی مەسعود بارزانی بۆ یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
دەقی پەیامی مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی بۆ یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی 16ی ئاب و یادی حەفتا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم ئەندام و لایەنگران و کەوادیری پارتی و جەماوەری خەڵکی کوردستان دەکەم. دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و بووە قوتابخانەیەکی نیشتیمانی بۆ خەباتگێڕ و تێکۆشەرانی کورد. ئامانجی دامەزراندنی پارتی زیندووهێشتنەوەی گیانی خەباتی سیاسیی گەلی کورد و بەهێزکردنەوەی بڕوابەخۆبوونی تاکی کورد بوو لە سەردەمێکی سەخت و دژواردا. پارتی هەمیشە لە گشت قۆناغەکاندا ئامرازێک بووە بۆ بەرگریکردن لە مافە ڕەوا کانی گەلی کوردستان و لایەنی سەرەکیی داکۆکیکاری ئەو مافانە بووە و ئەوەیشی بە کردەوە سەلماندووە. بۆیە پارتی هەردەم جێگەی ئومێدی گەلی کوردستان بووە و لە هەمانکاتیشدا هەمیشە پارتی بووەتە نیشانە و ئامانجی پیلانی ناحەزان و نەیارانی گەلی کوردستان..
ئەمساڵ یادی شازدەی ئاب لە کاتێکدا دەکەینەوە کە گەلەکەمان لە بەردەم تەحەددیات و کۆسپی گەورە دایە. ئێستا کوردستان لەگەڵ گرفتی ئابووری و تەندروستی و پیلانی جۆراوجۆری ناحەزاندا دەستوپەنجە نەرم دەکات. هەر ئەوەیشە وا دەکات ئەرکی پارتی و سەرکردایەتی و کەوادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە هەموو کاتێک قورستر بێت. لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە دژوارەدا پێویستە کاربەردەست و کەوادیری پارتی لە ناو جەماوەر و لە ئاستی چاوەڕوانیی جەماوەردا بن و ببنە هۆکاری چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکانی خەڵک. پێویست دەکات هەموو پارتییەک ئەوە لە یاد نەکات کە بەرپرسیارێتیی سەرەکیی پاراستن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لەسەر شانی ئەوە و دەبێ لەپێناو کوردستانێکی بەهێزدا خۆی لە هەموو کەسێک زیاتر ماندوو بکات.
لەو یادەدا جەخت لە پەیامی پێکەوەژیان و فرەلایەنی و ئاشتیخوازیی ناو خەڵکی کوردستان دەکەینەوە و ئەوە یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی پارتی کە پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینیی و نەتەوەییەکانی کوردستان و ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستانیان بپارێزێت. لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرهەولێر و بەغدایش، پارتی بە درێژایی تەمەنی خەباتی سیاسیی خۆی، خوازیاری دانوساندن و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و لێکتێگەییشتن بووە. لە ئێستایشدا جەخت لە پەیڕەوکردنی هەمان نەهج دەکەینەوە و هاوکات هەموو هەوڵ و تێکۆشانی پارتی بۆ ئەوە دەبێت کە لەگەڵ تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی تری کوردستان مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بچەسپێنێت و دژی هەموو بیرۆکە و عەقلییەتێک دەوەستێتەوە کە بیەوێ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان و شەراکەتی گەلی کورد لەناو دەوڵەتی عێراق پشتگوێ بخات. یانیش بیەوێ کیانی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی سەدساڵ خوێنی سەدانهەزار شەهید و فرمێسکی سەدانهەزار دایکە شەهیدە، لە مانا بەتاڵ بکاتەوە. باشیش دەزانین ئەوەی ئێستا هەیە بە هیچ شێوەیەک لە ئاست قوربانیدانی بێهەژمار و، خەون و ئاواتی سەربەخۆیی گەلەکەماندا نییە. لەگەڵ هەموو ئەوانەیشدا بە بۆچوونی ئێمە لەگەڵ بەڕێز مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق کە تێگەییشتنی بۆ دۆزی گەلی کوردستان هەیە، ئەو دەرفەتە هەیە کە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێت و هەردوولا بگەینە ئەنجامی باش. ئەو دەستوورەی کە ئەگەر وەک خۆی جێبەجێ کرا با ئێستا زۆرێک لەو گرفتانە نەدەبوون کە لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەیە.
لە یادی حەفتا و چوارساڵەی دامەزراندنی پارتیدا ئەوە بە بیر خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەهێنینەوە کە پارتی زادەی یەکگرتوویی ئیرادەی خەباتگێڕانی کورد بوو. پارتی لە ئەنجامی ئینشیقاق و دووبەرەکی لە دایک نەبووە بۆیە پارتی هێما و ناوەندێکە بۆ یەکگرتن و یەکڕیزیی ئیرادەی گەلی کوردستان. هەر لەو سۆنگەیەوە پارتی هەردەم ئامادەیە بۆ برایەتی و ئاشتی و یەکڕیزی چونکە بڕوای بەوەیە کە هەرچی سەرکەوتن و دەستکەوتی کە بۆ گەلی کوردستان هەبووە لە سایەی یەکڕیزی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان هاتووەتە دی. داوا لە پارتی و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەم کە بە گیانی برایەتی و بەرپرسیارانە بە یەکەوە کار بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو تەحەددیات و گرفتانەی بوونەتە هەڕەشە لەسەر هەرێمی کوردستان. دەمەوێ جەختیش لەو بکەمەوە کە ڕاستە مووچە و ژیانی خەڵک زۆر گرنگە و دەبێ هەموو لایەک پێکەوە لە ڕێی چاکسازییەکی هەمەلایەنە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەوڵی چارەسەری کێشەکانی خەڵک و گوزەرانی ژیانی هاووڵاتیان بدەن بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا گرفتی بنەڕەتیی تری وەک پڕەنسیپی شەراکەت و جێبەجێکردنی دەستوور و ماددەی 140 و پێشمەرگە هەیە و هەروەها سیاسەتی پاکتاوکردن و گۆڕینی دیمۆگرافی، کە زۆر مەترسیدارە و قابیلی قبوڵ نییە. ئەمانە هەمووی ئەولەویەت و بایەخی تایبەتی خۆیان هەیە و نابێ کێشەی گەلی کوردستان تەنیا لە مووچەدا کورت بکرێتەوە. پڕۆسەی تەعریبی ناوچە کوردستانییەکان کە لە سەددەی بیستەم دەستی پێ کردبوو بە داخەوە ئێستایش بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە. پێویستە ئەو پڕۆسە ستەمکارانەیە بە زووترین کات ڕابگیرێت و چارەسەری ئەو تەعریب و پاکتاوکردن و گۆڕینی دیمۆگرافییەش بکرێت کە پێشتر لەدژی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کراوە.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم داوایش لە هێزە سیاسییەکانی کورد لە پارچەکانی تر بکەم کە ڕەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن و نەبنە هۆی ئەوەی زیان لە هەرێمی کوردستان بدرێت. چونکە چیتر خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانن تەحەمولی زیان و بوردومان و کێشەی تر بکەن. هەرێمی کوردستان خۆی گرفت و کێشەی تری هەیە و بەرگەی زیان و ئازاری زیاتر ناگرێت. بۆیە داوا لە وڵاتانی دراوسێ و هێزە کوردییەکان دەکەین ڕێز لە سەروەریی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن و هەرێمی کوردستان نەکەنە گۆڕەپانی ململانێێی خۆیان.
لە کۆتاییدا جارێکی تر ئەم یادە پیرۆزە لە هەموو پارتییەکان و خەڵکی سەربەرزی کوردستان پیرۆز دەکەم. ئەو وتەیەی جەنابی بارزانیی نەمر بە بیر هەمووتان دەهێنمەوە کە لە سەرکەوتنەکاندا لەخۆبایی نەبن و لە شکستەکانیشدا نائومێد نەبن. داوا لە هەموو پارتییەکان دەکەم ئیرادە و ئومێدتان بەهێز بێ چونکە ئێوە ئیرادە و ئومێد و هێزن بۆ هەموو خەڵکی کوردستان. پێویستە هەمووتان پشت و پەنای یەکتر و پشت و پەنای خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان بمێننەوە. هەموو ئەوانەیش کە هەوڵی نەهێشتن و ڕووخانی پارتی دەدەن باش بزانن کە پارتی موڵکی گەلە و حزبی خۆنەچەماندنە و ناڕووخێت.
هیوای سەلامەتی و خۆشی بۆ هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەخوازم..
مسعود بارزانی
16ی ئابی 2020

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 פריטים המקושרים: 3
👫 ביוגרפיה
1.👁️مەسعود بارزانی
📝 מסמכי מפלגות כורדיות
1.👁️رسالة مسعود بارزاني بمناسبة الذكرى الرابعة والسبعين لتأسيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️16-08-2020
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 16-08-2020
📄 Document style: 📠
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
99%
✔️
נוסף על ידי (رۆژ هەژار) על Aug 18 2020 8:18PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (هاوڕێ باخەوان) ב- Aug 18 2020 10:59PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (رۆژ هەژار) על: Aug 18 2020 9:22PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 76

📚 הספרייה
  🕮 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  🕮 סיפורה המופלא של הרבני...
  🕮 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 28-10-2020
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 378,725
תמונות 60,658
ספרים 11,316
קבצים הקשורים 46,242
📼 Video 179
🗄 מקורות 15,692
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 0,359 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574