🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 باری ئێستای خەباتمان
ناونیشان: باری ئێستای خەباتمان[1]
📕 باری ئێستای خەباتمان
📕 جۆرجیا لە قەڵاچۆکردنی گەندەڵیدا
ئەزموونی جۆرجیا لە قەڵاچۆکردنی گەندەڵیدا
ئامادەکردن: بانکی نێودەوڵەتی
وەڕگێڕانی بۆ کوردی:  د. نەوزاد ساڵح رەفعەت[1]
📕 جۆرجیا لە قەڵاچۆکردنی گەندەڵیدا
📕 ئاڵای شۆڕش
ئاڵای شۆڕش
- لیژنەی سەرپەرشتی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن[1]
📕 ئاڵای شۆڕش
📕 کوردەکانی دەرەوەی کوردستان
پەرتووک: کوردەکانی دەرەوەی کوردستان
نووسەر: سیروان مووساپوور[1]
📕 کوردەکانی دەرەوەی کوردستان
📕 دڵێکی خەڵەفاو
ناونیشان: دڵێکی خەڵەفاو
نووسەر: ئالان محەمەد (تەمەن)[1]
📕 دڵێکی خەڵەفاو
📖 گەڕانەوە بۆ مێژوو
گەڕانەوە بۆ مێژوو
چوار شەهیدی سەرکردە حیزبی دیموکراتی کوردستان کە لە دڵی کورددا زیندوو دەمێنن!
یاد و بیرەوەرییەکانی، چوار سەرۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە لەلایەن ڕژێمە داگیرکەرەکانی ئێران و عێرا
📖 گەڕانەوە بۆ مێژوو
📕 جلاء الخاطر بەکوردی
پەرتووک: جلاء الخاطر بەکوردی
دانراوی: شێخ عەبدولقادری گەیلانی
وەرگێڕانی: عەبدولڕەحمان محەمەد ئەمین[1]
📕 جلاء الخاطر بەکوردی
📕 چل ڕێسای پەروەردەیی
پەرتووکی: چل ڕێسای پەروەردەیی
نووسینی: د.تالیب عومەر کەسیری
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی[1]

ئەم کتێبە پێکهاتووە لە چل ڕێسای پەروەردەیی کورت و پوخت، کە بۆ هەموو دایک و باوکێک پێویستە تا بتوانن پەروەردەی
📕 چل ڕێسای پەروەردەیی
📖 چاندنی ئومێد لە گەنجاندا
چاندنی ئومێد لە گەنجاندا[1]
نوسینی؛ د. سەڵاح عەزیز
لە عەرەبییەوە؛ کنێر عەبدوڵڵا

دوای نوسینی وتارێکم بەناوی شکستی سستمی دەوڵەت لە عێراق و لوبنان لە 7 ئابی 2020، ئیدی نوسینی بابەتە هاوشێوەکانم بە پ
📖 چاندنی ئومێد لە گەنجاندا
💎 قەڵای خۆشەب
قەڵای خۆشەب لە ساڵی 1643 لەلایەن میر سلێمانی زەر، میری کورد دروستکراوە کە لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا بووە.

لە قەڵای خۆشەب گەرماو، مزگەوت و مەدرەسە، کانیۆن، ساردکەرەوەی ئاو، گرتووخانە
💎 قەڵای خۆشەب
📕 بیرەوەری لەنێو تاشەبەردەکانی یەکێتی گوڵە گەنمێک
ناونیشانی پەرتووک: بیرەوەری لەنێو تاشەبەردەکانی یەکێتی گوڵە گەنمێک
نووسەر: محەمەدی حاجی قادر[1]
📕 بیرەوەری لەنێو تاشەبەردەکانی یەکێتی گوڵە گەنمێک
📖 سەرۆک قازی محەمەد خۆبەخشانی مهابادی چۆن پڕچەک کرد؟
سەرۆک قازی محەمەد، خۆبەخشانی مهابادی چۆن پڕچەک کرد؟

لە گەشتی سەرۆکەکاندا بۆ باکۆ، قازی محەمەد سەرنجی باقرۆڤ و کاربەدەستانی سۆڤیەت بۆلای خۆی ڕاکێشا. باقرۆڤ بەڵێنی بە قازی محەمەد دا، لەکاتی پێویستدا
📖 سەرۆک قازی محەمەد خۆبەخشانی مهابادی چۆن پڕچەک کرد؟
💎 شاری حەسەنکێف بەکۆنترین شاری جیهان لەلایەن شوێنەوارناسەکانی جیهانیەوە دەناسێندرێت
شاری حەسەنکێف بەکۆنترین شاری جیهان لەلایەن شوێنەوارناسەکانی جیهانیەوە دەناسێندرێت، کەتەمەنی بۆ زیاتر لە 12 هەزارساڵ دەگەرێتەوە.[1]
شایانی باسە ئەم شارە ماوەیەکە لەشوێنەوارناسەکانی جیهانی قەدەغەکراوە
💎 شاری حەسەنکێف بەکۆنترین شاری جیهان لەلایەن شوێنەوارناسەکانی جیهانیەوە دەناسێندرێت
📝 بەڵگەنامەیەکی عوسمانی دانی بەوەدا ناوە کە کەرکوک یەکێکە لەشارەکانی کوردستان
بەڵگەنامەیەکی عوسمانی دانی بەوەدا ناوە کە کەرکوک یەکێکە لەشارەکانی کوردستان و کورد زۆرینەی زۆری لەکەرکوک[1]
شمس الدين سامي لە(قاموس الأعلام الترکي) لە لاپەڕە3843، بەرگی 5، دەربارەی شاری کەرکوک نووسیو
📝 بەڵگەنامەیەکی عوسمانی دانی بەوەدا ناوە کە کەرکوک یەکێکە لەشارەکانی کوردستان
💎 دەربەندیخان و شەمێران لە سێ هەزار و هەشت سەد ساڵ پێش ئێستا
دەربەندیخان و شەمێران لە سێ هەزار و هەشت سەد ساڵ پێش ئێستا...
مێژوو بە بەڵگە بۆمانی دەگێڕێتەوە کە سەر زەمینی ئەم ناوچەیە زیاتر لە سێ هەزار و هەشت سەد ساڵێ پێش ئێستا شارێکی گەورەی پێشکەوتووی بەهێز بوە
💎 دەربەندیخان و شەمێران لە سێ هەزار و هەشت سەد ساڵ پێش ئێستا
📖 سوڕی گشتی ئاو
سوڕی گشتی ئاو
ئاو تاکە مادەیە کە لەسەر ڕووی زەویدا کە بەهەرسێ دۆخی سروشتی دەردەکەوێت (شلی - ڕەقی - گازی)، ئاو تایبەتمەندی جوڵەکردنی هەیە، نەک تەنها لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەلکو لەبارێکەوە بۆ ب
📖 سوڕی گشتی ئاو
📖 واتای ئاستی ڕووی دەریا
واتای ئاستی ڕووی دەریا
ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم[1]

زۆرجار بەڕێکەوت ڕووبەڕوی زاراوەی ئاستی ڕووی دەریا دەبینەوە لە جوگرافیادا، کاتێک کە باس بەرزی شاخێک دەکەین، بۆ نموونە بەرزی لوتکەی
📖 واتای ئاستی ڕووی دەریا
📖 خاک
خاک
خاک توێژاڵێکی تەنکە لەتێکەڵەیەکی ورد لە کەرستەی کانزایی و ئۆرگانی و ئاو هەوا پێکهاتووە و ناوەندێکە ڕووەک لەسەری دەروێت و گەشەدەکات، کۆمەڵێک فاکتەری سروشتی و مرۆیی کار لەخاک دەکەن و دروستی دەکەن.
📖 خاک
💎 سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە.[1]
ئەمە نەخشەی شارێکی سۆمەریە بە ناوی (نیپور —نفر)
لە نەخشەکەدا ناوی کۆلان و پەرستگا و باغ و باغات و دەرگای شارەکان و تونێلەکان و سەرچاو
💎 سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
💎 سوارەیەکی کوردی سەردەمی مادەکان
شانازی هونەر و مێژووی کوردستان [1]
سوارەیەکی کوردی سەردەمی مادەکان
جلوبەرگی سوارەکە مادیە و خەنجەرێکی کورتی پێیەوەیە و کلاوی مادەکانی بەسەرەوەیە.
پارچەکە لە بڕۆنز دروستکراوە
مێژوو : دەوروبەری 5
💎 سوارەیەکی کوردی سەردەمی مادەکان
📕 دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی یەک
دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی یەک[1]
📕 دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی یەک
📕 دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی نۆ
دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی نۆ[1]
📕 دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی نۆ
📕 دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی هەشت
دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی هەشت[1]
📕 دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی هەشت
📕 دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی حەوت
دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی حەوت[1]
📕 دەفتەر پلانی مامۆستا بۆ پۆلی حەوت
👫 کەسایەتییەکان
رەحیم زەبیحی - رەحیمی زەبیحی
👫 کەسایەتییەکان
کامەران موکری
👫 کەسایەتییەکان
جەمال نەبەز
👫 کەسایەتییەکان
یوسف پەری
👫 کەسایەتییەکان
سوارە شاکەلی
📖 بۆچی رکم لە ئەردۆگان نییە! | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بۆچی رکم لە ئەردۆگان نییە!
هاورێ باخەوانهاورێ باخەوان
نەک هەر رکم لێی نییە، بەڵکو زۆرجاریش لەبەرخۆمەوە دەڵێم ئافەرین جمهور باشکەندە! هەر پایەداربیت...
رەجەب، تورکێکی ئیخوانییە، سەرۆکی پارتی رەگەزپەرستی تورک ئاک پارتییە، لە دوای مستەفا کەمالەوە بە سەرسەختترین دوژمنی کورد دادەنرێت. لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتیی ئەمدا تورکیا و باکووری کوردستان تاریکترین سەردەمەکانی بەڕێکردووە. بەهۆی ئەم رەجەبەوە سەدان هەزار خەڵکی کورد لە باکوور، رۆژاوا و باشووری کوردستان کوژراو، بریندار و ئاوارەبوون.
رەجەب لەنێو ناوەندە جیهانییەکاندا بە سووکترین و بێ-مۆڕاڵترین سەرکردەکانی دونیا ناودەبرێت.. لێ من هەر خۆشم دەوێت!
ئیخوانییەکان، دەیان ساڵە کار بۆ زیندووکردنەوەی شکۆی لەناوچووی عوسمانییەکان دەکەن.. نەجمەدین ئەربەکان و عەبدوڵڵا گوڵ پێشتر کارئاسانیی زۆریان بۆ ئەردۆگان کرد تاوەکو ئەمیان بە ئاشکرا باسوخواسی شکۆی لەناوچووی عوسمانییەکان و زیندووکردنەوەی دەستەڵاتیان بهێنەوە یادی تورک و رای گشتیی جیهانی.. گۆڕینی ناوی پارتی ئیخوانییەکان لە تورکیا هەر تاکتیکێک بووە و هیچی تر.. تا لە کۆتاییدا بەناوی ئەکەپەوە گیرساوەتەوە.. ئەگینا نە پارتی رەفا و ئەوانی تر و نە پارتی ئاک لە ستراتیژی بیری تۆرانی و زیندووکردنەوەی سەڵتەنەتی عوسمانی بە موو جیاوازییان نەبووە و نییە!
ئەردۆگان، بەو کۆنسێپتەوە تورکی سەرخۆش و گەشکە کردووە.. بەهۆیەوە ئەو دیموکراتی و مافی مرۆڤ و هەموو ئەو درۆیانەی تر کە لە تورکیادا بانگەشەی بۆ دەکرا، روویان ئاشکرا بوو.. هەر بەهۆی ئەم کۆنسێپتەشەوە بوو کە ئابووریی تورکیا لەوپەڕی بەهێزییەوە داڕما و رۆژانەش نرخی لیرە لە خوارییە.. برسێتی و گرانییەکی سەیر رووی لەو وڵاتە کردووە کە بەراییی هەمان ئەو بارودۆخەی دوا رۆژانی ئیمپراتۆری عوسمانییە!
گۆڕانکاریی ریشەیی، هەڵچوون و داچوونی ئابووری، رووخانی دەوڵەت و هەڵگیرسانی جەنگ بە هۆکارێک و دووان و سیان بەدی نایەت! کۆمەڵێک هۆکار و لە کۆتاییشدا شا-هۆکارێکی گرنگ هەموو ئەو هۆکارانە دەکاتە داینەمۆی گۆڕانکاریی ریشەیی.. پێشکەوتن یان داڕمانی ئابووری.. رووخانی دەوڵەت یا دابەشبوونی یان هەڵگیرسانی جەنگ..
تورک لە سەروبەری کۆتاییی دەستەڵاتی عوسمانییەکان، بەهۆی زۆر هۆکارەوە کە زۆر باسکراون، نزیکەی مەڵۆ بۆ خەرمانێکی ئیمپراتۆرەکەی نەمایەوە.. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستەڵاتی تورکەکانی خزاندە ئەو ناوچەیەی کە ئێستا پێی دەڵێن تورکیا و دیارە پێشتریش خاکی گریک، ئەرمەنی، کورد، لاز و ئەوانی تربوون و بە زۆری زۆرداری داگیرکرابوون..
ئەردۆگان و هاوبیرانی، دەمێکە خەریکی کۆکردنەوەی هۆکارەکانی گۆڕانکاری یان جەنگن.. گرنگترینیان بە بەردبارانکردن و رێپێگرتنی هێزەکانی ئەمریکا بوو تاوەکو لەڕێی موسڵەوە نەیەنە خاکی ئێراقەوە.. ئەوە سەرەتای گەشکەی تورک بوو بە هێزی خۆی لە ناوچەکەدا کە رێ لە گەورەترین هێزی جیهان بگرێت بە خاکەکەیدا تێپەڕێت!.. تورک بە بەردبارانکردنی هێزکانی ئەمریکاشەوە نەوەستان، بەڵکو لە پەڕڵەمانی تورکیا بە فەڕمی رێگریان لە هێزەکانی ئەمریکا کرد تاوەکو خاکی تورکیا، باکووری کوردستان بەکارنەهێنێت بۆ لێدانی ئێڕاق!
پاشتریش لە زۆر بۆنە و کۆنفلیکتی تری نێوان تورکیا و ئەمریکا هەڕەشەی داخستن یان دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی سەربازیی ئنچەرلیکی ئامەد کردووە..
ساڵانێکی زۆرە تورک، بە راست و بە چەپ، لاقی ئەم و ئەو دەگرێت لە ناوچەکەدا.. لێدانی کورد هەردەم لە گیرفاندا بووە و ساڵانێکە هەر بە کوردی باکوورەوە ناوەستێت.. رۆژاوای وێرانکرد.. باشووری وێرانکرد.. تەنانەت گەریلاکانی پژاکیش دەکوژێ و چنگیشی گەییشتۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان.. گەر بێهێزیی ئێران هاوشێوەی ئێڕاق و سووریا بووایە، ئەوا دەمێک بوو هێرشی سەربازیشی کردبووەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان.
پێشتریش بەدڵنیاییەوە لەدەستدانی کاراباخ و ناوچە کوردنشینەکانی نێوان ئەرمەنستان و ئازربایجان هەر بەهۆی سیاسەت و پاڵپشتی تورک بووە.. هەڕەشە بەردەوامەکانیان بۆ ئەرمەنستان، یۆنان و قوبروس و وڵاتانی بەڵکانیش یەکێکە لە کارە بەردەوامەکانی تورک لەم چەند ساڵەی دوواییدا.
زۆرجار پرسیارێک دەکرێت کە زۆر گرنگە! تورک بۆ وادەکات! بۆچی لە ناوچەکەدا جگە لە ئازربایجان یەک دۆستی نییە! لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی جگە لە بەرژەوەندیی ئابووری و سەربازی تەنها لەگەڵ قەتەر و پاکستاندا نێوانی باشە! تەنانەت زۆرینەی ئەندامانی پەیمانی ناتۆش دژی تورکن!
وەڵامی ئەم پرسیارە ئەو هۆکارگەلەن کە تورک بەم دەیان ساڵەی دوایی کۆیی کردوونەتەوە بۆ گۆڕانکاری، جەنگ یان دابەشبوونی تورکیا. ئەو هۆکارانەی کە تورک خۆی لە هەموو کەس باشتر دەزانێت چین و چییان داوە بەدەست ئەرمەنستان، گریک، وڵاتانی بەڵکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوەکو هەڵوێستێکی هاوبەش لە پاشەڕۆژدا لە دژی بنوێنن.. بەراییی ئەو هەڵوێستە لەو بانگهێشتەی ساڵی 2019ی ئەمریکا بوو بۆ ئەردۆگانی خۆشەویستی من، لەوێ ئەردۆگان رسواکرا، لێی تووڕەبوون، گوێیان بادا و زۆری تر کە هێشتا ئێمە نایزانین!
لە لایەکی تریشەوە، رووسیا بە هەمان شێوەی ئەمریکییەکان لە تورکیا پڕە، هەموومان ئەو سووکایەتییەی پوتینی سەرۆکی رووسیامان بە ئەردۆگان بینی کە چەندین خولەک بە مەبەستەوە و بۆ سوکایەتیپێکردنی ئەردۆگان بەبەرچاوی کامێراکانەوە، لەژێر تابلۆی گەورەترین دوژمنی تورک و عوسمانی، لە چاوەڕوانیی ئەودا بوو.!
هەر کات تورکیا یان ئەردۆگان لە رووداوێکدا کەرێتییەک دەنوێنن، من شاگەشکەدەبم دەڵێم ئافەرین جمهور باشکەندە.. ئەوە هۆکارێکی تریشت دایە دەستەوە..
تەنانەت کە کۆشکی جانکایای تەواوکرد و بەسەر پلیکانەکاندا بە نێوان جەنگاوەرەکانی قەرە قۆینلۆ و ئاق قۆینلۆ و سەلجوقیدا سەرکەوت.. من پیرۆزباییم لێیکرد.. ئەو کۆشکەش یەکێک بوو لە هۆکارەکانی گۆڕانکاری.. ئەو کۆشکە سەلماندی کە ئەوان بە دڵنیاییەوە خەریکی نوێکردنەوەی ئیمپراتۆری عوسمانی و داگیرکاریی نوێن! هەر لەو کۆشکەشدا بوو بۆ یەکەمجار بە ئاشکرا نەخشەی پەیمانی میللی هەڵواسرا، کە رۆژاوای کوردستان و باشووری کوردستانی بە موسڵ و کەرکوکیشەوە لەسەرە!
ماوەیەکە ئەردۆگان بە وڵاتانی چواردەوری خۆیەوە نەوەستاوە پەلیشی کێشاوە بۆ وڵاتانی دەریای ناوەڕاست! لە لیبیا دەستێوەردانی سەربازی و لەلایەکەوە خەریکی پشکنینی گاز و نەوتە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کە یۆنان و وڵاتانی ئەوروپای هارکردووە.. ئەمیش دەبێتە هۆکارێکی تر و وردە وردە ئارامیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات! کۆنتڕۆڵ لەدەستدانی زلهێزێکی ئەوروپیی وەک فەڕەنسا بەئاشکرا دیارە و ناکۆکییەکانیان زۆر لەوە قوڵترە کە ئێمە لە میدیاکاندا دەیبینین!
ئێمە پەلەمانە، زۆریش پەلەمانە! لەوەشدا ناهەقمان نییە، چونکە هیچ نەتەوەیەک وەک ئێمە بەدەست تورکەوە خوێن و فرمێسکی نەڕشتووە! تەنانەت ئەوەی ئێمە لەوەی ئەرمەنییەکانیش خراترە! ئەوان چ نەبێت بوونە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان و ئێستا بە هەموو پێوەرێک لە ئێمە بەختەوەرترن.. بەڵام کارەساتی ئێمە بەدەست تورکەوە هەر بەردەوامە.. لەم کاتەدا کە ئەم دێڕانە دەنووسم، لەوانەیە فڕۆکەکانی تورک جەرگی دایکێکی کورد یان زۆرتر بسووتێنن!
گەشبینم، تا ئەردۆگانمان هەبێت هۆکارەکانی گۆڕانکاری زۆرتر دەبن و ئەمجاریش تورک یەک لەسەر دەی خاکەکەی دەمێنێتەوە! دەستەڵاتیشی وەک ئەوەی دوای رووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی کەمدەبێتەوە..
ئەوەیە نهێنیی خۆشەویستیی من بۆ ئەردۆگان.. پایەداربێت جمهور باشکەندە.. هەر تەمەندرێژ بیت بۆ ئافراندنی هۆکاری زۆرتری هەڵوەشاندەوەی تورکیا!
#️ هەشتاگ
#هاورێ باخەوان |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-08-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-08-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Aug 18 2020 7:18PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Aug 18 2020 9:26PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئاراس ئیلنجاغی)ەوە لە: Aug 19 2020 10:21AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,907 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.115 KB Aug 18 2020 7:24PMم. ب.
📊 ئامار
   بابەت 386,561
  
وێنە 65,460
  
پەڕتووک PDF 12,716
  
فایلی پەیوەندیدار 53,896
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,671

📚 پەڕتووکخانە
  📖 باری ئێستای خەباتمان
  📖 جۆرجیا لە قەڵاچۆکردنی ...
  📖 ئاڵای شۆڕش
  📖 دڵێکی خەڵەفاو
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 08-12-2021
  🗓️ 07-12-2021
  🗓️ 06-12-2021
  🗓️ 05-12-2021
  🗓️ 04-12-2021
  🗓️ 03-12-2021
  🗓️ 02-12-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەحیم زەبیحی - رەحیمی زەبیحی
لەساڵی 1971 لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، بۆ ماوەی 16 ساڵ کاری شانۆیی کردووە لە بوارەکانی دەرهێنان و نووسینی شانۆنامەو رۆل بینین و بەرهەمە شانۆییەکانی چەندین خەڵاتی لێکەوتەوە. لە کۆتایی ساڵی 2000 بۆ جاری یەکەم فیلمێکی یەلماز گۆنای دەرهێنەری سینەمایی باکووری کوردستان بینی و گرنگی سینەمای بۆ دەرکەوتووە وەک ئەوەی خۆی باسی لێوە دەکات. یەکەم فیلمی خۆی بەناوی (ژانی دابرِانی ئەبەدی) لەساڵی 2005 بەرهەم دەهێنێت، کە باس لە کۆچی لاوان بۆ هەندەران و کیمیابارانی هەڵەبجە و لوغم لە کوردستان و ت
رەحیم زەبیحی - رەحیمی زەبیحی
کامەران موکری
محەمەدی ئەحمەدی تەهای ناسراو بە کامەران موکری لەدایکبووی 1929، لەرۆژی 1986-12-07 لە شاری هەولێر لە هۆتێل مێرگەسوور، لە تەمەنی 57 ساڵیدا دڵی لەلێدان کەوت و لە رۆژی 1986-12-08دا لەشاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت. کەسێکی زۆر نەتەوەیی بووە و هەڵبەستەکانیشی زۆرینەیان نەتەوەیین. دەستەواژەی شاری هەڵمەت و قوربانی بۆ شاری سلێمانی ئەم دایهێناوە.
کامەران موکری
جەمال نەبەز
- لە ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە.
- لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و سیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.
- لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردوو، لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.
- لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە.
- ساڵی 1962 چووەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندووە.
- لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو سا
جەمال نەبەز
یوسف پەری
لە ساڵی1937 لە گوندی هەرمۆتەی شارۆچکەی کۆیە لەدایکبووە. خەڵکی سلێمانییە، یەکەم قەشە بووە کە ئینجیلی وەرگێڕاوەتەسەر کوردیی ناوەڕاست و پیتی ئارامی.
رۆژی 06-12-2003 لە پاریس بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات و لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی بە ئاڵای کوردستانەوە دەگەڕێننەوە بۆ سلێمانی و لەوێ دەنێژرێت.
لە سلێمانی باخچەیەک بەناوی ئەمەوە کراوە.
یوسف پەری
سوارە شاکەلی
سوارە سەعید ئەحمەد شاکەلی
24.08.1986 لە شاری کەلار لەدایک بووە.
لەزانکۆی (کۆرسک)ی حکوومی، بەشی جوگرافیای مرۆیی لە شاری کۆرسک لە رووسیا، لەساڵی  2008 دەستی بەخوێندن کردووە، .بڕونامەی دوکتۆرا لە جوگرافیای ئابووری و سیاسی لە ساڵی 2018 لە هەمان زانکۆ بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 2020 بڕوانامەی دکتۆرای دووەمی لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی (ڤارۆنژ)ی حکوومی لە شاری ڤارۆنژ، لە ڕووسیا بە دەستهێناوە، ناونیشانی توێژینەوەکەی (کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا 2020-2003)..
لە ساڵی 2017 وەکوو دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆم
سوارە شاکەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)