کوردۆ لە ساڵی 2002 لە لەندەن لە دایکبووە و باوک و دایکی لە دایکبووی شاری #سلێمانی#یە، لە خانەوادەیەکی وەرزشی گەورەبووە، باوکی پێشتر یەکێک بووە لە دیارترین ئەستێرەکانی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی و یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق کردووە و بەشداریی لە چەندان پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کردووە.
کوردۆ له تەمەنی 5 ساڵییەوە دەستی بە یاریکردن کردووە و لە هێڵی بەرگری یاری دەکات و بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقیش کراوە.
ئەم بەهرەمەندە کوردە لە تەمەنی 14 ساڵی دا بانگهێشتی یانەی کریستاڵ پاڵاس دەکرێت بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی توانای جەستەیی بۆ بکرێت، دواجار سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئه و یانە ئینگلیزییە بە سەرکەوتوویی تێپەڕ دەکات و بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرا.
کورد چیرۆکی گەیشتنی بە یانەی کریستاڵ پاڵاس دەگێرێتەوە و لەمبارەیەوە دەڵێت: سەرەتا لەگەڵ تیپێکی نافەرمی لەندەن دەستم بە یاریکردن کرد لە دەرفەتێکدا بەرامبەر تیپی تازەپێگەیشتووانی کریستاڵ پاڵاس یارییەکی دۆستانەمان کرد، له و یارییەدا ئاستێکی بەرزم پێشکەش کرد و سەرنجی بەرپرسان و ڕاهێنەرانی کریستاڵ پاڵاسم ڕاکێشا و دوای یارییەکە ڕاستەوخۆ داوا کرام و بەمەش ئەوە چوارەم ساڵە له و یانەیە یاری دەکەم.[1]