بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ: مانگانە لە هەر دەوازەیەک 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار قاچ...
شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ، ئاشکرایکرد: مانگانە لەهەر دەروازەیەک 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار قاچاخچیەتی دەکرێت. دەشڵێت: قاچاخچێتییەکی رێکخراو هەیەو کەسانی باڵادەستی لەپشتەو ناتوانرێت هیچ لێپرسینەوەیەکی یاساییان لەگەڵدا بکرێت و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانیش گیریان بەدەستیانەوە خواردوەو ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن.
شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ(کە سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانە)، ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێکدا بە میدیای حزبەکەی سەبارەت بەوەی ئایا هەمو ئەو کاڵایانەی دێنە ناو هەرێمی کوردستان گومرگ دەکرێن یاخود نا، راگەیاندهەمو ئەو بابەتانەی بە شێوەیەی فەرمی هاوردەدەکرێن تۆماردەکرێن و کۆدیان بۆ دەکرێت و گومرگ دەکرێن، ئەمە بەپێی سیستەمی ئەلکترۆنی بەڕێوەدەچێت..کێشە گەورەکەی ئێمە مەسەلەی قاچاخچیەتیە کە لە هەمو دونیادا هەیە، بەڵام ئێمە کێشەیەکی ترمان هەیە، کە پێی دەوترێت قاچاخچیەتی رێکخراو، ئەمەش بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتەی لە پشتەوەیە، نەک ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی مەرزی باشماخ بەڵکو سەروی ئێمە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانیش گیریان بە دەستیانەوە خواردوەو ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن، ئەمانە کەسانی باڵادەستی ئەم وڵاتەن ناتوانرێت هیچ لێپرسینەوەیەکی یاساییان لەگەڵدا بکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو بارە قاچاخانە بە هەمان رێگەی بارە ئاساییەکان ناهێنرێنە نێو هەرێمی کوردستان و وتیشیکە من پێتدەڵێم قاچاخچیەتی رێکخراو مەبەستەکەم ئەوەیە، کاتێک ئەوان بارەکان دەهێنن بە هیچ شێوەیەک داغڵی سیستەم نابن.
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ هەروەها وتوشیەتیدەروازەکان خەتی گومرگی و خەتی ئاساییان هەیە هی هاتوچۆ، ئەوانەی لە خەتی گومرگییەوە دێن هەمو رێکارێکیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بەڵام کێشەکە ئەوەیە هەمو بارەکان لە خەتی گومرگەوە نایەن، بەشێکیان لە رێگەی هێزی تایبەتی ئەمنییەوە دەهێنرێن بەبێ ئەوەی هیچ ئیجرائاتێکیان لەگەڵدا بکرێت، واتە نە گومرگ نە پشکنین.
سەبارەت بەوانەی لە پشت ئەو قاچاخچێتییە رێکخراوەوەن، هێمای بۆ ئەو کردوەئەم کارە کەسانی پلە باڵای حزبەکانی لە پشتەوەیە، بە تەنیا لە مەرزی باشماخەوە نییە و لەسەرجەم مەرزەکان هەیە، دەتوانم بڵێم دیاردەیەکە پێشینەی هەیە.
دەربارەی ئەو شمەک و کاڵایانەی بە رێگەی قاچاخ دەهێنرێن، شاخەوان بەکر وتویەتیهیچ کەس بۆی نییە بچێت سەیری ئەو شتانە بکات کە بە قاچاخ دەهێنرێن، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ئەو بابەتانەی دەهێنرێن ئەوانەن کە هێنانیان قەدەغەیە وەکو هێلکە، یان ئەوانەی گومرگیان زۆرە وەک جگەرە.
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ئاشکراشیکردوەبە مەزەندەی ئێمە مانگانە لە هەر دەروازەیەک 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار بە قاچاخچیەتی بە هەدەر دەڕوات.
شاخەوان بەکر، ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەمان وەک بزوتنەوەی گۆڕان کە هێزێکی مەدەنین هەمو رێگەچارە ئاشتیانەکان بەکاردەهێنن بۆ چاکسازی و راستکردنەوەی هەڵەو کەموکورتییەکان، چەندە لە توانایاندا بێت هەوڵدەدەین دزی و گەندەڵی نەکرێت و وتوشیەتیلە بارەی حکومەتیشەوە بەداخەوە دەڵێم بەشێکی زۆر لە بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی خۆیان خاوەنداریەتی ئەو کۆمپانیایانە دەکەن کە قاچاخچیەتی دەکەن.
هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوئێمە لەڕێی پەرلەمان و وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە راپۆرتمان بەرزکردوەتەوە، تەنانەت لە گفتوگۆ حزبیەکاندا زۆر بە رونی باسی ئەم بابەتانە کراوە، بەڵام بە داخەوە تائێستا نەکراوە و هیچ دەستپیشخەرییەکیش نابینین، لە هەر دەروازەیەکدا 10 بۆ 15 کۆمپانیا هەن و زۆربەیان حزبین و لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا پارە لە خەڵک وەردەگرن و ئەمانە قانونیان بۆ دەرکراوە و گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت هەیە، مانگانە چەندین ملیۆن دۆلار دەچێت بۆ ئەم کۆمپانیایانە.
بەپێی قسەی شاخەوان بەکر، بڕیارەکەی
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەت بە چاودێری گومرگی باشە بەڵام رەنگە ئەمە هەمو دیاردەکان کۆتایی پێنەهێنێت.
هەروەها جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو قاچاخچێتییەی دەکرێت بەپشتیوانی هێزی ئەمنی دەکرێت، هێزی چەکداری حزبەکانە و رەنگە هی حکومەتیش بێت.
هێمای بۆ ئەوەش کردوە کە لە کارەکانیاندا روبەڕوی فشار بونەتەوەو وتویەتیتوشی ئاستەنگ بوینەتەوە، هەندێک شت هەبوە دەستمان بەسەریاندا شکاوە دەستمان بەسەر باردا گرتوەو بارمان تەلەف کردوە، چەندین دۆسیەی قاچاخچیەتیمان هەیە کە گیراون و ئیجرائاتی قانونیان لەگەڵدا کراوە، بەڵام بەڕاستی دەستمان بەسەر هەمویدا ناشکێت، نەک ئێمە حکومەتی هەرێمیش دەستیان بەسەردا ناشکێت.
[1] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!