پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,095
وێنە 106,601
پەرتوک PDF 19,279
فایلێن پەیوەندیدار 97,185
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بە پوورم مەڵێن دەچمە کوێ
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بە پوورم مەڵێن دەچمە کوێ

بە پوورم مەڵێن دەچمە کوێ
نووسین و ئامادەکردنی: #دیدە فەرەیدون#
من لە لای پوورم گەورەبووم و ئەو لە جێی دایکمە، لە منداڵییەوە دەزانێت کە حەزم لە شتی دووبارە نییە، ئەوەش وایکردووە کە سەرکێشی زۆر بکەم.
دەزانم لە خۆشەویستییەوە وادەکات، چونکە ئەویش ژنێکی ئازابوو، هەموو کات منیش حەزم لێبوو نیشانیبدەم، کە ژن دەتوانێ لە هەموو بوارێکدا کاربکات و سەرکەوتووبێت، یەکێک لەو کارانەش سەربازی بوو، دەمویست بزانم بەڕاستی ناترسن! بۆ نموونە ئەگەر هەر کارمەندێک لە هەر دەزگایەک کاربکات تاوەکو ڕاددەیەک دەزانێ کەی دەچێت و کەی دەگەڕێتەوە، بەڵام لە کاری سەربازیدا چوونی دیارە و گەڕانەوەی نا، ئایا ئەوان دەبێ چ بە پووریان بڵێن؟
ماوەیەک بوو لەگەڵ هاوکارانم ئامادەکاریم بۆ ئەو کارە دەکرد. زۆربەی چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەڤانییەکانی کاگینزم بینیبوو و پرسیاری زۆریشم لەلا دروست ببوون، کە لەو بینیەدا لێیان بکەم.
بەرەو ڕوژئاوای کوردستان دەڕۆین، ڕەنگە هەمووتان کەم تاوەکو زۆر ئاگاداربن بارودۆخی ڕۆژئاوا چۆنە، بەڵام ئەوەی کە من و بەشێک لە ئێوە ڕەنگە نەمانزانیبێ میواندۆستی و میهرەبانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە، پێموابوو کاتێک جەنگ لە هەر شوێنێک ڕووبدات مروڤەکان بەرەو تووندوتیژی و زبری دەگۆڕێن، بەڵام خەڵکی ڕۆژئاوا پر هەستتر و ئازاتربوونە، وەک خۆیان دەیانگوت و منیش بەڕوونی هەستم بەو پڕ هەستییەیان دەکرد.
کاژێر 9ی بەیانی 28ی تەممووزی 2020 لەگەڵ هاوکاری وێنەگرم لە تۆڕی میدیایی ڕووداو (بەیار حەکیم)، لە فڕۆکەخانەی #هەولێر#ی نێودەوڵەتی بووین، قەڵخانی خۆپاراستنمان پۆشی و بەرەو هەلیکۆپتەرەکە ڕۆیشتین، من یەکەم جارم بوو بە هەلیکۆپتەر بفڕم، بەڵام بەیاری هاوکارم، پێش دوو ساڵ بۆ ئەنجامدانی فیچەرێک لەسەر کەشتیی سەربازیی جۆرج بوش لە بەحرێن، سواری هەلیکۆپتەر ببوو. هەر باسی دەکرد و دەیگوت تۆ یەکەم جارتە، سەیری من بکە چیمکرد وابکە، تووڕەی کردبووم، ترسم هەبوو، بەڵام خۆم واپێشان نەدا کە دەترسم، بۆ ئەوەی گاڵتەم پێنەکات.
کاروانەکە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بریتیبوو لە سێ هەلیکۆپتەر، ئەوەی ئێمە لە جۆری CH -47 Chinook بوو، دووانەکەی دیکەش لە جۆری UH-60و Blackhawk بوون، پێداویستی فریاکەوتنی سەرەتایی و چەند پەڕەشووتێکی تێدابوو لەگەڵ ئاو.
نەمدەتوانی هیچ بخۆم، کاژێر 10:30 هەلیکۆپتەرەکەمان فڕی و گەشتەکەمان 60 خولەکی خایاند، 20 کەس بووین لەنێو هەلیکوپتەرەکەدا، تەنیا سێ کەسمان سیڤیل بووین، من و وێنەگرەکەم و تانیا مەحموود، گەورە ڕاوێژکاری فەرماندەیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، ئەوانیدیکە هەموو سەرباز بوون.
دابەزین لە بیابان بوو، تەنیا ئۆتۆمبێلی سەربازی و هەلیکۆپتەر و کەپرت دەبینین، ئەمە ڕمێلان بوو، کە سەر بە پارێزگای #حەسەکە#یە لە ڕۆژئاوای کوردستان. بنکە سەربازییەکە 14 کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوە دوورە، هەر یەکەم خولەک ئاگاداریان کردینەوە، کە لەبەر ئاسایشی بنکەکە لە هەندێک شوێن بۆتان نییە وێنە بگرن، کەواتە من تەنیا باسی ئەوەتان بۆ دەکەم، کە ڕێگەیان پێداوم باسی بکەم.
لەگەڵ یەکێک لە سەربازەکان چووین بۆ ئەوەی جێگەی حەوانەوەمان پێشانبدات. کە لەنێو کابینەیەک بوو کە 7 ژووری تێدابوو، هەر ژوورێک دوو تەختی خەوی تێدابوو. تەختەکان زۆر بچووک بوون، بەتانی و سەرینیشیان لەسەر نەبوو.
رێستورانتەکەیان نانی بەیانیان و ئێوارانی هەبوو، پێنج دۆلارت دەدا دوو ژەم خواردنت دەخوارد، کە ئەویش چوار کەوچک برنج و سوپێکی خەستی قارچک و هێلکە بوو. سبەینان و ئێواران هەمان خواردن بوو. حەزم کرد خواردنەکەم دووبارە نەبێ، هەر هیچ نەبێ ژەمەکان پێکنەچن، زانیمان لەنێوان هەردوو بنکەی هێزی سەربازیی هاوپەیمانان و بنکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێستورانتێک هەیە. لەگەڵ کۆلۆنێل ماری کلۆد ڕۆیشتم، کە ڕاوێژکاری پرسی جێندەرییە لەنێو هێزی هاوپەیمانان. لە هەولێرەوە لەگەڵمان هاتبوو. پێیگوتم تۆ وابیردەکەیەوە من خەم لە دووری منداڵەکانم ناخۆم؟
ریستۆرانتەکە خواردنی زۆرخۆشی لێبوو، من داوای پیتزایەکم کرد بە پەنیر، نرخەکەی 10 دۆلار بوو، گوتی چارەکێکی پێدەچێت، داوامکرد ڕێگەم بدەن بچمە نێو چێشتخانەکە بۆ ئەوەی هەندێک وێنە بگرم، ویستم خۆمیان پێ بناسێنم، هەر کە گوتم من دیدەم لە تۆڕی میدیایی ڕووداوەوە هاتووم، گوتیان بەڵێ دیدە خان دەتناسین، ئێمە سەیری بەرنامەی گفتوگۆی کچانمان دەکرد، هەرچەندە زۆر لە قسەکانت تێنەدەگەیشتین، بەڵام پێکەنینمان بە پێکەنینەکەت دەهات.
بەم قسانە زۆر دڵخۆشبووم، ئەوکاتە ئیدی هەستمکرد ئەو بەرنامەیە هەندێ خەڵکی لەو بارودۆخە ناخۆشەدا دڵخۆشکردووە، لەوانەش هەندێک کوردی ڕۆژئاوای کوردستان.
دەبووایە زوو خواردن بخۆین و بڕۆینە ئەو بەشەی کە هێزی هاوپەیمانی سووریای دیموکراتی لێیە، چونکە کاژێر چواری ئێوارە کولۆنێل مایلز کاگێنز کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەڤانی هەبوو لەگەڵ هێزی سووریای دیموکرات. بەر لە دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە کاگێنز چایەکی لەگەڵیان خواردەوە و باسی کار و چالاکییەکانیانی کرد.
کولۆنێل مایلز کاگێنز هەر کەسێکی تەنیا یەک جاریش بینیبێ یان لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکانەوە ئاشنای بووبێت دەیناسێتەوە. کاگێنز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر چالاکە و زۆر نزیکە لە خەڵک، لە هەر سەردانێکی یان چاوپێکەوتنێکی پێشووتر دەمبینی زۆر بەدواداچوونی بۆ ئەو کەسانە دەکرد کە هەڤپەیڤینیان لەگەڵ کردبوو، هەوڵیدەدا چەند وشەیەک بە کوردی یان عەرەبی بڵێت.
نزیکەی 25 بۆ 30 ڕۆژنامەڤان هاتبوونە پرێسکۆنفرانسەکە، بەشێکیان هاتن بۆ لام و وێنەیان لەگەڵ گرتم و دەیانگوت ئێمە بینەری بەرنامەی (نوورۆژ)ین لە فەیسبووکی ڕادیۆی ڕووداو و زۆر خۆشحاڵ دەبین ئەگەر سەردانی قامشلۆ بکەی، بەخۆمم گوت بڕۆمەوە هەولێر تەنیا سەیری بووڵتەنە کورمانجییەکانی ڕووداو دەکەم بۆ ئەوەی کورمانجییەکەم باشبکەم و ئیتر بە کورمانجی بەرنامە پێشکێش بکەم.
خۆشەویستی زۆریان پێدام، لە یەکەم ساتەوە لەگەڵ ئەوەی پێشتر پێیانگوتبووم من وەکو ڕاپەرێک قسە دەکەم، ئەوانیش بە زەحمەت لێم تێدەگەن. لە وێنەگرتن تەواو بووین و شەو شادمان لەیەکدی کرد. من نەمتوانی لەسەر ئەو سیسەم و ژوورە سێ مەتریەی کە سەرم بەر بنمیچەکەی دەکەوت بخەوم.
لە پێش دەرگای ڕێستۆرانتەکە پێویستیمان بە سەربازێک بوو، بۆ ئەوەی ڕێ لەو قەلە بگرێت کە لەوێ وەستابوو، تاوەکو بچینە ژوورەوە، چونکە تاوەکو ئەوکات بە دەگمەن خەڵکی سیڤیلی بینیبوو. بۆیە کە من و بەیاری بینی هێرشیکردە سەرمان و نەیهێشت بچینە ناو ڕیستۆرنتەکە.
پێیانگوتین ئەو قەلە سێ ساڵە لێرەیە، هەموو کات لە پێش دەرگای ڕێستۆرانتەکە بۆ خواردن دەوەستێ. دەیزانی سبەینان و ئێواران لەوێ خواردن هەیە.
ئەو ڕۆژە لەگەڵ چەند سەربازێک هەڤپەیڤینم هەبوو بۆ سپێشەڵ ڕیپۆرتەکە. باسی ژیانی خۆیان و کارەکەیان بۆ دەکردم. یەکێک لە پرسیارەکانم ئەوەبوو کە دوورن لە خێزانەکانیان چ هەستێکیان هەیە؟ لە سووریا خەڵک چییان پێدەڵێن؟ چەند کەسێکیان هاوژین و منداڵیشیان هەبوو، بێگومان پێیان قورسبوو، بەڵام وەکو خۆیان دەیانگوت هەموو شتێک لە ژیان بە دڵی خۆمان نابێ و خەڵک هەر گوێیان لە ناوی سووریا دەبێت، پێیاندەڵێن ئێوە زۆر ئازان، کە لەوێ کار دەکەن، بەڕاستی ناترسن؟
رەنگە ترس هۆکارێک بووبێ کە من نەتوانم ئەم سەرکێشییە بکەم و خۆشەویستی خەڵکی ڕۆژئاڤا لە نزیکەوە ببینم. ڕۆژانە، سەربازەکان لە چەند کاتێکی جیاوازدا بە سێ چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی دەچوونە دەرەوە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوچەکە. هەندێکیشیان سەرقاڵی کارە تەکنیکییەکان و ئەنجامدانی کاروباری ناوەوە بوون، وەک پاککردنەوە و چێشتلێنان، شەوانەش دەچوونە هۆڵی لەشجوانی.
هەر سێ بۆ شەش مانگ جارێکیش خولی ڕاهێنانی سەربازییان بۆ دەکرێتەوە. لەسەر قسەی کاگێنز کەمانچەکەم لەگەڵ خۆم بردبوو، شەوی پێش ڕۆژی گەڕانەوەمان کەمانچەکەم دەرهێنا و پارچە میوزیکێکم ژەنی. بە چاویاندا دیاربوو کە پڕ هەست و سۆزن. زانیم سەربازەکانیش زۆر پڕ هەستن و بەوجۆرە نییە کە بەشێک لە ئێمە بیریان لێدەکەینەوە، کە ڕەنگە پێمانوابێ سەرباز وەکو ڕۆبۆتە، هەر کارێک دەکەن دەرفەت نادەنە دڵیان، بەڵام جیاوازییەکە هەر ئەوەیە سەربازەکان زۆر بە دیسپلینن.
کاژێر 8:30ی بەیانی بوو کاتێک بەرەو هەلیکۆپتەرەکە دەڕۆشتین، سەربازەکان وەکو شارە مێروولە دەهاتنە بەرچاوم. گەڕانەوەمان جیاواز بوو، جیاوازییەکەش تەنیا ئەوە نەبوو کە من چیدیکە ئەو ترسەم نەما کە لە هەلیکۆپتەر هەمبوو، کاپتنەکەش جیاواز بوو، کچێکی گەنج و جوان و ژیر بوو.
ئێمە لە دوو بنکەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانی وەستاین لە تلتەمر و شەدادی، هەندێ سەرباز دابەزین و هەندێ سەربازی دیکە لەوێ سەرکەوتن. کاژێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ گەیشتینەوە فڕۆکەخانەی هەولێر.
لەوێ، لە بنکەی سەربازی هاوپەیمانان، وێنەمان گرت. کاگینز لەم بەشەدا باسی ژیانی تایبەتی خۆی بۆ کردم. پرسیارم لێکرد ئایا پلانی داهاتووی چییە لە دوای مانگی نۆ کە ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر دەستبەکاربوونیدا وەک گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانان.
کاگینز لە بنەماڵەیەکی سەربازیدا گەورەبووە. لە تەمەنی حەڤدە ساڵییەوە لە نێو سوپای ئەمریکا بووەتە سەرباز و لە بنەماڵەیەکی سەربازییەوە هاتووەتە دونیاوەو کچێکی تەمەن 24 ساڵی هەیە.
کاگینز خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو چەند ڕۆژەی لەوێ بووین. ئێمەش زۆر پرسیاری گشتی و تایبەتیمان لێکرد. وەک زۆر جاری دیکە لە کۆتایی هەڤپەیڤینەکانیدا لە ڕووداو بە کوردی سوپاسی کردین.
وردەکارییەکانی ئەم سەردانەی تیمی ڕووداو بۆ بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سپێشەڵ ڕیپۆرتێکدا سەبارەت ژنانی نێو هێزی هاوپەیمانان و فیچەرێکی تایبەت لەسەر گوتەبێژی هاوپەیمانان بەم زووانە دەبینن.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,031 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 14-08-2020
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 06-08-2020 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: حەسەکە
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژئاوای کوردستان
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) ل: 14-08-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 15-08-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ڤە: 16-08-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,031 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,095
وێنە 106,601
پەرتوک PDF 19,279
فایلێن پەیوەندیدار 97,185
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.234 چرکە!