بەیاننامەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان
لاوانی کوردستان
لەکۆتایی ساڵی 1999 نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاریدا کە بەرواری 12 ی ئابی هەرساڵێک بەرۆژی جیهانی لاوان بناسێنێت. ئامانجی ئەمەش سەرنج راکێشانی بریاربەدەستانە لەسەرتا سەری جیهان بۆ کێشه و گرفت و پێداویستیەکانی لاوان و هاندانیانە بۆ دانانی پلانی ستراتیژی و کارنامەی پێویست بۆ ئەم توێژە هەرە گرنگەی کۆمەڵگاکان. دروشمی سەرەکی ئەم یادە ئەم ساڵ بریتیە لە(بەشدار پێکردنی لاوان لەپێناو هاندانی کاری جیهانی). ئامانجی ئەم دروشمەش بیرهێنانەوەی گرنگی بەشدارپێکردنی لاوانە لەبڕیاری سیاسیدا چ لەئاستی ناوخۆ و لۆکاڵی یان ئاستی دەرەکی و جیهانی. هەروەها گرنگی بەشداریکردنیان لەناوەندەکانی بڕیارو دامەزراوە رەسمیەکان.
بەم بۆنەیەوە ئێمە لە
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وێرای پیرۆزبایی لەتوێژی لاوان، لەهەمانکاتدا رایدەگەیەنین هەرلەسەرەتای دەست بەکاربونی ئەم کابینەیەوە بەکارنامه و پرۆژەیەکی تۆکمەوە بۆ خزمەتی لاوان دەستمان پێکرد، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و دەرکەوتنی پەتای کۆرۆناوە کەبوەتەهۆی وەستانی هەموو جۆرەچالاکی و کۆبونەوەیەک تائێستا نەمانتوانیوە بەشێکی کەمی پلانەکانمان بۆ خزمەتی لاوانی کچ و کوری وڵاتەکەمان پێشکەش بکەین. بەوهیوایەی لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم قەیرانانە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان ئەرکی نیشتیمانی و حکومی خۆمان جێ بەجێ بکەیین و هاوکاربین لەرەخساندنی زەمینەی گەشەکردنی خەون و خولیای لاوان و بەشداری کارایان لەبڕیاردان و سەرکردایەتیکردن و تواناسازی لاوان. چونکە لاوان وەک چۆن لەئێستادا چالاکترین و کاراترین توێژی کۆمەڵگان، بۆ ئایندەش هیواو هێزی هەموو کۆمەڵگان. بۆیە خزمەتکردنی لاوان و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان و بەشدارپێکردن لەبڕیارداندا، دارشتنی بناغەیەکی پتەویشەبۆداهاتووی هەر کۆمەڵگایەک.
لەکۆتایدا ویرای پیرۆزبای لە لاوانی کچ و کوری کوردستان، سوپاسی هەردووک رێکخراوی (UNFPA) و (UNICEF) دەکەیین کەبەردەوام هاوکاری ناوەندەکانی وەرزش و لاوان بون لەکارو چالاکیەکانیان و بەهیوایی فراوانبون و باشترکردنی کاری هاوبەش. لەهەمانکاتدا بەڵێنی خۆمان دووبارەدەکەینەوە کەبەپێی توانا بەردەوام دەبین لەپرۆژه و ستراتیژی خزمەتکردنی لاوان.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
12-08-202012-08-2020 ⚠️ Denna post har skrivits in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!