تەندروستی هەولێر: پارەکەی نەخۆشخانەی رزگاری پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتەوە نی...
دەقی روونکردنەوەکەی تەندروستی
هەولێرهەولێر:
لەم رۆژانەدا خێرخوازێک بڕێک هاوکاری ماددی بە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر دابەشکردووە و دواتر لە هەندێک سایت وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایا لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە نێردراوە. لە راستیدا ئەم هاوکارییە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و هەر ئەوکاتە هاوکارییەکە لەلایەن ئەو خێرخوازەوە راستەوخۆ بەسەر ئەو کەسانە دابەشکراوە کە لە نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون.
بەڕێوەبەرایێتی گشتی تەندروستی هەولێر
10ی 8ی 2020