یەکەکانی تۆڵەی شەهید نومان ئامەد ڕایگەیاند سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ 10ی ئاب لە گەڕەکی حوزوئەڤلەریی ئامەد چالاکییەک لە دژی پاسەوانێکی سوپای تورکی داگیرکەری فاشیست ئەنجامدرا، کە بە پارەی فاشیستەکان پاسەوانی بۆ ئەو سوپای داگیرکەرە دەکرد. لە چالاکییەکەدا ئەو پاسەوانە بێکاریگەر کرا و یەکەکەشمان بە سەلامەتی لە ناوچەی چالاکییەکە دوورکەوتنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەو زوڵم و گوشارەی دەوڵەتی تورکی بێ ئەخلاق ناتوانێت ڕزگاریان بکات. تێکۆشانمان لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بێ پسانەوە لە خۆ نوێکردنەوەدایە، بە بڕیار و پێداگرییەوە فاشیزم و عەقڵیەتەکەی فڕێ دەدەینە زبڵدانی مێژووەوە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,187 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!