یەکەکانی تۆڵە: لە ئامەد پاسەوانێکی سوپای تورک سزا درا
یەکەکانی تۆڵەی شەهید نومان ئامەد رایگەیاند سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ 10ی ئاب لە گەڕەکی حوزوئەڤلەریی ئامەد چالاکییەک لە دژی پاسەوانێکی سوپای تورکی داگیرکەری فاشیست ئەنجامدرا، کە بە پارەی فاشیستەکان پاسەوانی بۆ ئەو سوپای داگیرکەرە دەکرد. لە چالاکییەکەدا ئەو پاسەوانە بێکاریگەر کرا و یەکەکەشمان بە سەلامەتی لە ناوچەی چالاکییەکە دوورکەوتنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەو زوڵم و گوشارەی دەوڵەتی تورکی بێ ئەخلاق ناتوانێت رزگاریان بکات. تێکۆشانمان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بێ پسانەوە لە خۆ نوێکردنەوەدایە، بە بڕیار و پێداگرییەوە فاشیزم و عەقڵیەتەکەی فڕێ دەدەینە زبڵدانی مێژووەوە.
[1]