🏠 دەستپێک
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ناوی کتێب: بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ناوی نوسەر: کۆسار عەرەب هەورامی
بابەت: گەشەپێدانی مرۆیی

بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
ئایا هەرگیز ئەم پرسیارەت لەخۆت کردوە؟
ئایا هەر کات بیرۆکەی چونە ناو ژیانی
📕 بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
📄 هەتوان
یەک لە گۆڤارە پزیشکییەکانە، سەرنووسەرەکەی پڕپۆفیسۆر دکتۆر هیوا عومەر ئەحمەدە، ماوەی 20 ساڵە بە بەردەوامی لە شاری سلێمانی دەردەچێت. تا ئێستا 231 ژمارەی لێ دەرچووە.
[1]
📄 هەتوان
📕 خەونی حوشتر
نووسین: شاخەوان حەمە مامۆکی
بابەت: چیرۆکی مناڵان
📕 خەونی حوشتر
📕 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا؛ فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب
ئەبوبەکر شوان[1]
هەولێر - 2010
📕 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا؛ فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب
📕 پۆلیسی تەکنیکار
نووسین: د.مارسیل لوکلیر
وەرگێڕانی: غفران سەلیم سام
📕 پۆلیسی تەکنیکار
📕 تەق تەق چیرۆک و سەرهەڵدان
نووسین: مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی
پیاچوونەوە: شاخەوان عەلی مامۆکی
📕 تەق تەق چیرۆک و سەرهەڵدان
📕 دەنکی قاوە؛ وانەیەکی سادە بۆ خولقاندنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی
نووسینی: جۆن گۆردن و دامۆن وێست
وەرگێڕانی: ئەبوبەکر شیوەڕەزی [1]
📕 دەنکی قاوە؛ وانەیەکی سادە بۆ خولقاندنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ساڵی 1953 لە شاری سەقز لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
نووسینی: ئارتۆ پائاسیلننا
وەرگێڕانی: ئەمیر قازی [1]
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
✌️ شەهیدان
ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم - ...
✌️ شەهیدان
عوسمان مەحمود محەمەد
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-03-1991
📕 پەڕتووکخانە
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕین...
✌️ شەهیدان
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوە...
📊 لە کوردستان مانگانە ملیۆنان دۆلار بە کارتی یاریی پەبجی دەدرێت | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
لە کوردستان مانگانە ملیۆنان دۆلار بە کارتی یاریی پەبجی دەدرێت
📊 ئامار و راپرسی

ئەو کەسانەی کارتی ئەلیکترۆنی دەفرۆشن دەڵێن، یاریی ئەلیکترۆنیی پەبجی لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە، ئەمەش وایکرووە فرۆشی یوسی کە رێگایەکە بۆ کڕینی چەک و جلوبەرگ و ئۆتۆمبێل و بەرزکردنەوەی ئاستی یاری پەبجی بەکاردێت، خواستێکی زۆری لەسەر بێت.
یاریی ئەلیکترۆنی پەبجی (PUBG) کە کورتکراوەی (Player Unknown's Battlegrounds) یارییەکی ئەلیکترۆنییە و لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەکرێت.
ئەم یارییە بۆ یەکەمجار لە 23ی ئاداری 2017 دەرکەوت، بەڵام زۆر بە خێرایی بە جیهاندا بڵاوبووەوە، ئێستا ئەم یارییە یەکێکە لە بەربڵاوترین یارییە ئەلکترۆنییەکان، ئەپەکانی لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان لە هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.
یارییەکە وەرزییە و هەردوو مانگ جارێک نوێ دەبێتەوە، لەگەڵ نوێبوونەوەش بۆ راکێشانی سەرنجی بەکارهێنەرانی، چەک و جلوبەرگ و ئۆتۆمبێلی تازە زیاددەبێت، بۆ کڕینی چەک و جلوبەرگ و ئۆتۆمبێل و بەرزکردنەوەی ئاستی ئارپیی یاریی پەبجی پێویستیی بە یەکەیەکە کە پێیدەگوترێت یوسی، دەتواندرێت لە رێگەی کارتی مۆبایل و کارتە ئەلیکترۆنییەکان بەدەست بهێنرێت.
نیاز ئەحمەد ئیسماعیل، خاوەنی نووسینگەی نیاز بۆ فرۆشتنی کارتی ئەلیکترۆنی لە بازاڕی کۆتری سەلام لە شاری هەولێرهەولێر، کە جوملەفرۆشێکی یوسیی کارتی پەبجییە، دەڵێت: بەهۆی کڕینی یوسی بۆ یاریی پەبجی فرۆشی سیمکارتی ئاسیا و زین یەکجار زۆر بووە. بۆ نموونە لەو بێ بازاڕییە تەنیا ئێمە رۆژانە 7 تاوەکو 10 هەزار سیمکارتی ئاسیا دەفرۆشینە تاکفرۆشەکان ئەوانیش بە رێگەی تایبەت لە رێگەی ناردنی نامە بۆ کۆمپانیا ئەو کارتەی تێدایە دەیکەن بە یوسی بە خەڵکی دەفرۆشن و جارێکی دیکە سیمکارتەکە بە ئێمە دەفرۆشنەوە، لەم کڕین و فرۆشتنەوەش نزیکەی 1000 دینار لە هەر سیمکارتێک قازانج دەکەن.
سەرجەم ئەو سیمکارتانەی کەسانی وەکو نیاز دەیفرۆشن بۆ دەرهێنانی یوسی بەکاردێت. نیاز دەڵێت: رۆژانە تەنیا ئێمە بایی 20 تاوەکو 30 ملیۆن دینار سیمکارت بۆ یوسی دەفرۆشین، ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا بەهۆی بێکاری و دواکەوتنی مووچە بازاڕ لاواز بووە دەنا پێشتر رۆژانە بایی 50 تاوەکو 60 ملیۆن دینارمان دەفرۆشت.
نیاز ئەحمەد، گوتی: جوملەفرۆشێکی زۆر لە پارێزگای هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان کارتی ئەلیکترۆنیی گووگڵ پلەی و ئایتونس و سیمکارتی ئاسیا و زین بۆ یوسی دەفرۆشن، بۆیە پێشبینی دەکەم مانگانە نزیکەی بایی ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار یوسی لە هەرێمی کوردستان بفرۆشرێت.
لە پارێزگاکانی عێراق ئەو جۆرە سیمکارتانەی ئاسیا کە لە بازاڕ بە علوج دەناسرێن نییە، بۆیە پێشتر جوملەفرۆشەکانی هەولێر بەشێوەی کۆ ئەو جۆرە سیمکارتانەیان بۆ شارەکانی عێراق دەنارد، لەوێش بۆ یوسی پەبجی بەکاردەهات.
نیاز ئەحمەد، دەڵێت: پێشتر فرۆشمان سێ بەرامبەری ئێستا بوو، چونکە بەشێوەی جوملە سیمکارتمان بۆ یوسی هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی کۆرۆنا هاتووچۆی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نییە، بۆیە بازاڕمان لاواز بووە.
بەگوێرەی زانیاری کارتفرۆشەکان لە سیمکارتێکی ئاسیا ئەگەر 5,500 دینار باڵانسی تێدابێت 271 یوسی دەردەهێنرێت، لەو سیمکارتانەش کە 3.500 دینار باڵانسیان تێدایە 150 یوسی دەردەهێندرێت، بۆ بەرزکردنەوەی ئەکاونتێکی یاری پەبجی لە ئاسایی بۆ گۆڵد 600 یوسی پێویستە، بۆیە فرۆشی یوسی لە 600 یەکەوە دەست پێدەکات، بۆ نموونە ئێستا لە بازاڕی هەولێر بە نرخی تاک 600 یوسی بە 12 هەزار دینارە. 813 یوسی بە 15 هەزار دینارە، 1355 یوسی بە 25 هەزارە، 2439 یوسی بە 42 هەزارە، 5149 یوسی بە 85 هەزار دینارە، 10298 یوسی بە 165 هەزار دینارە، بەم شێوەیە تا ژمارەی یەکەکانی یوسی بەرزتربێت نرخەکەشی هەڵدەکشێت.
محەممەد تەها، کە کارتفرۆشێکی یوسیی یاریی پەبجییە لە بازاڕی کۆتری سەلام لە هەولێر، بەشێوەی ئۆنلاین و راستەخۆ یوسی دەفرۆشێت، دەڵێت: هەر کەسێک کە ئەکاونتێکی پەبجی دابنێت، ناتوانێت جلوبەرگ و چەکی تایبەت بە دەست بهێنێت تاوەکو ئارپییەکەی بۆ گۆڵد بەرز نەکاتەوە کە 600 یوسی پێویستە، کاتێکیش کەسەکە چووە ناو یارییەکە و ئاڵوودە بوو، بیر لەوەدەکاتەوە هاوشێوەی هاوڕێکانی چەک و جلوبەرگ و پەرەشوت و ئۆتۆمبێلی بە رەنگی تایبەت هەبێت. نرخی ئەوانەش تێچووی زۆرە بۆ نموونە جلوبەرگ هەیە بە 500 دۆلارە.
بە گوتەی محەممەد تەها، ئەوانەی ئەو یارییە دەکەن، زۆر بە خێرایی ئاڵوودەی یارییەکە دەبن و ناتوانن دەستبەرداری ببن. محەممەد تەها دەڵێت: هەژار و دەوڵەمەند ئاڵوودەی یاریی پەبجی بوون، گەنجی واهەیە تا ئێوارە کرێکاری دەکات ئێوارە بەر لەوەی بچێتەوە ماڵەوە دێت پارەکەی بە یوسی دەدات، کەسی واش هەیە گوێی لە پارە نییە بە جارێک بایی ملیۆنیک تا 5 ملیۆن دینار یوسی دەکڕێت، بۆ نموونە کڕیارێکم هەیە، تاوەکو ئێستا بایی 18 هەزار دۆلار یوسی کڕیوە، ئێستا ئەکاونتەکەی لای من داناوە بۆ فرۆشتن و داوای 10 هەزار دۆلار دەکات، بەڵام لەبەر ئەوەی تووشی شۆک نەبێت پێمنەگوتووە لەو بازاڕە ئەکاونتەکەت لە 1.500 تاوەکو 2000 دۆلار زیاتر ناکات.
محەممەد تەها زیاتر لەبارەی ئاڵوودەبوونی گەنجان بە یاریی پەبجی قسە دەکات و دەڵێت: ئاڵودە بوون بە یاریی پەبجی لە ئاڵوودە بوون بە ماددەی هۆشبەر خراپترە، کەسی واهەیە شەو تا بەیانی ناخەوێت یاری بە گرووپ دەکات، بۆیە کەسانێک تەنیا بۆ نمایش ئامادەن زۆرترین پارە بە کڕینی یوسی بدەن، تەنیا بۆ ئەوەی لە یارییەکان جوان دەرکەون. بۆ نموونە کەسی وا هەیە 20 تاوەکو 30 چەکی نایابی هەیە هەموو کردووە بە ماکس کە تێچووی هەر چەکێک نزیکەی 500 تاوەکو 700 دۆلارە، ئەمە بێجگە لە دەیان جلوبەرگی جیاواز کە نرخی هەریەکەیان لە 500 دۆلار کەمتر نییە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئەو یارییەش هەبووە، ئێستا یاریزانانی پەبجی کەمتر یوسی دەکڕن.
محەممەد دەڵێت: گەنج هەیە پێشتر بایی 60 هەزار دۆلار یوسی لە ئەکاونتەکەیدا هەبووە، ئەوانە پێشتر قازانجێکی زۆریان بۆ ئێمە هەبوو، بەڵام ئێستا بازاڕ لاواز بووە، رۆژانە بایی 500 تاوەکو 600 دۆلار یوسی دەفرۆشین.
هاوشێوەی پەیج و ئەکاونتەکان، لە هەرێمی کوردستان کڕین و فرۆشتن بە ئەکاونتی یاری پەبجیش دەکرێت.
عومەر حەمید کە ماوەی ساڵێکە کڕین و فرۆشتنی یوسی و ئەکاونتی یاری پەبجی دەکات، دەڵێت: نرخی ئەکاونتی پەبجی بەگوێرەی بەرزی ئارپی و ئەو چەک و جلوبەرگانەی تێیدایە دەگۆڕێت، نرخی ئەکاونتەکان لە نێوان دوو تاوەکو حەوت هەزار دۆلارە.
ئەم یارییە قازانجیشی هەیە، بە تایبەتی ئەگەر کەسەکە یاریزانێکی لێهاتوو بێت. عومەر دەڵێت: ئەم یارییە وەک قومار وایە، هەندێک شت هەیە بە پارە دەکڕدرێت هەندێک شتیش دیارییە، دیارییەکەش وەک قومار وایە. پارە دەدەی ئەگەری دەرچوونی دیارییەکە 0.5%ە، جاری وا هەیە بە پارەیەکی کەم دەردەچێت، جاری واش هەیە پارەیەکی زۆرت دەڕوات، هیچت بۆ دەرناچێت.
هەندی لە یاریزانە لێهاتووەکانی پەبجی لە فەیسبووک پەیجی تایبەت بە ئەکاونتەکانیان دادەنێن و یارییەکان بەشێوەی لایڤ بڵاودەکەنەوە خەڵکێکی زۆر بینەریانە و ئەستێرەیان بۆ دەنێرێت، لەو رێگەیەوە پارەیان دەست دەکەوێت، دوای ئەوەی پەیجەکەشیان ژمارەی لایکی زۆر بوو و لایڤەکانیان 20 هەزار تەماشاکەری تێپەڕاند، بە پارە ریکلامی تێدا دەکەن.
عومەر حەمید، دەڵێت: لەلایڤیک بەشدار بووم 94 هەزار ئەستێرەی بۆهات. ئەو کەسانەشی کە بینەری لایڤەکە بوون لە خۆشی بینینی یارییەکە نزیکەی 800 دۆلاریان خستە سەر حیساب بانکییەکەی یاریزانەکە، من داوام کرد ریکلام بۆ کارەکەم بکات داوای 2000 دۆلاری کرد.
بەهۆی ئەو خواستەی لەسەر یوسی دروست بووە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان کاری سەرەکیان کردووە بە هاوردنی ئەو کارتانەی بۆ یوسی بەکاردێت، کارتەکانیش لە ئەمەریکا هاوردەی ئیمارات دەکرێن و لەوێشەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
لە هەرێمی کوردستان هیچ بریکارێک بۆ ئەو کارتانە نییە، بۆیە هەموو کۆمپانیا و بازرگانێک دەتوانێت بازرگانی بەو کارتە ئەلیکترۆنیانە بکات.
ئیدریس نەوزاد سارمەمی، بەڕێوەبەری فرۆشتنی بەشی کارتی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیای دەلتا، دەڵێت: لە بەغدا چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بە فرۆشتنی ئەم جۆرە کارتانە هەیە، ئێمە زیاتر لەهەرێمی کوردستان و شارەکانی ناوەراست فرۆشمان هەیە، پێشتر مانگانە بایی ملیۆنێک و 800 هەزار دۆلار کارتمان دەفرۆشت لەم بڕە نزیکەی 400 تاوەکو 500 هەزار دۆلار فرۆشمان لە هەرێمی کوردستان هەبوو ئەوەی دیکە لە عێراق دەفرۆشرا، بەڵام ئێستا بەهۆی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی مانگانە بایی 500 هەزار دۆلار کارت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەفرۆشین.
ئیدریس سارمەمی، گوتیشی: ئێمە نازانین فرۆشی یوسی لە رێگەی کارتی ئاسیا و زەین چەندە، بەڵام بەپێی بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە مانگانە لەهەرێمی کوردستان تەنیا بۆ بەکارهێنانی یوسی بایی زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار کارتی Google play و iTunes و هەندێک جۆر کارتی دیکە دەفرۆشرێت.[1]
#️ هەشتاگ
#هەولێر |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 10-08-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-08-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-08-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⛑ تەندروستی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👪 کۆمەڵایەتی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Aug 11 2020 2:09PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 11 2020 5:36PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 11 2020 5:36PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 341 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 بۆچی هاوسەرگیری دەکەیت؟
  📖 خەونی حوشتر
  📖 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا...
  📖 ملوانکە شیعری مۆبایل
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 04-03-2021
  🗓️ 03-03-2021
  🗓️ 02-03-2021
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم - حاجی ئیبراهیم
لە ساڵی 1949 لە گوندی گوڵان لەدایک بووە، لە ساڵی 1977 بۆتە پێشمەرگە، لە سەرەتاکانی شۆرِشەوە لەگەڵ شەهید عەلی نەبی دا بووە، لە رۆژی 05-03-1991 لە ئیستخبارات شەهید بووە.
ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم - حاجی ئیبراهیم
عوسمان مەحمود محەمەد
لە ساڵی 1968 لە رانیە لەدایک بووەو لەکاتی دەستپێکردنی راپەڕیندا ئەویش قارەمانانە بەشداری کردووە، لە 05-03-1991 لە ئیستخبارات شەهید بووە.
عوسمان مەحمود محەمەد
05-03-1991
باشووری کوردستان
- پاش راپەڕینەکەی ئێڕاق، جەماوەری ئۆردوگای حاجیاوا و شاری رانیە هێرشیان کردە سەر دام و دەزگاکانی د.ق و شارەکەیان رزگارکرد، بەو شێوەیە رانیە بووە خاڵی گەشە و بڵاوبوونەوەی راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان، تاوەکو زۆربەی ئۆردوگا زۆرەملێکان و شار و شارۆچکەکانی تری گرتەوە.[1][2]
05-03-1991
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان
هاوڕێ قادر رەسوڵ - هاوڕێ باخەوان
چاپی یەکەم - هۆڵندا - 1994.
ئەم نامیلکەیە ساڵی 1994 بە تایپڕایتەر و فۆتۆکۆپی لەلایەن نووسەرەوە راکێشراوە.
ناوەڕۆکی ئەم نامیلکەیە وەک سەمینار لە ساڵی 1991 لە رواندز و ساڵی 1993 لە شاری ئامستەردام پێشکەشکراوە.

رووناکبیرانی کورد، ڕەخنەی ئەوە لە باوو باپیرانیان دەگرن کە بۆچی کورد تا ئێستا مێژوویەکی نووسراوەی تەواو و گشتگیری نییە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین کێشەی مێژوویی سەبارەت بە کورد و کوردایەتی لەم سەدەی بیستەمەدا هەست پێ دەکەین و هاوکاتیش لەگەڵ ژیان و تەمەنی نا
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوەیی) یەکەم شەهیدی راپەرینەکەی ساڵی 1991
لەساڵی 1974 لە پشدەر لە دایکبووە.
لە لە 04-03-1991 لەقەزای خەبات (بەختیار عومەر حەسەن)وەک یەکەم هاوڵاتی لەکاتی دەستپێکردنی راپەڕین بەدەستی سەربازەکانی ئەوکاتی بەعس شەهید کرا.[2]
هەروەها ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات کە شەهیدبوونی بەختیار هوڕێوەیی بەفەرمی بکرێتە یەکەم شەهیدی راپەڕین.[3]
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوەیی) یەکەم شەهیدی راپەرینەکەی ساڵی 1991

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574