وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی: 55٪ی کارگە بچووک و مامناوەندەکان داخراون
سەرپەرشتیاری کارگەکان لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت ساڵ بەساڵ ژمارەی کارگەکان لە زیادبووندان، زیاتریش خواست لەسەر دامەزراندنی کارگەی بچووک و مامناوەندە، بۆیە نزیکەی 95%ی کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە جۆری بچووک و مامناوەندن.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پلان وبەدوادچوون لە
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەرەڕای قەیرانی دارایی و شەڕی
داعشداعش، لە پێنج ساڵی رابردوودا 687 کارگەی بچوک و مامناوەند و گەورە بە سەرمایەی زیاتر لە یەک ملیار و 560 ملیۆن دۆلار لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، زۆرترین کارگەش دامەزراویش ساڵی رابردوو تۆمارکراون کە 153 کارگە بووە.
بەپێی داتاکان لە کۆتایی ساڵی 2019 ژمارەی کارگەی دامەزراو لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە چوار هەزار و 256 کارگە (دوو هەزار و 656 کارگە لە
هەولێرهەولێر، یەک هەزار و 72 کارگە لە
سلێمانیسلێمانی و 530 کارگە لە دهۆک)، سەرمایەی خەرجکراو لەم کارگانەش گەیشتووەتە نزیکەی 4 ملیار و 685 ملیۆن دۆلار، ژمارەی هەلی کاری رەخساویش بەهۆی ئەو کارگانەوە گەیشتووەتە 40 هەزار و 755 هەلی کار.
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بە سوودوەرگرتن لە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت پێوەری رێکخراوی یونیدۆ، کارگەکانی بۆ بچووک و مامناوەند و گەورە پۆلێن کردووە، بەپێی پێوەرەکان لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 540 کارگەی بچووک بە سەرمایەی 338 ملیۆن و682 هەزار دۆلار هەن، کە 21 هەزار و 179 هەلی کاریان رەخساندووە. هەروەها 524 کارگەی مامناوەند بە سەرمایەی 260 ملیۆن و 914 هەزار دۆلار هەن. کە حەوت هەزار و 115 هەلی کاریان رەخساندووە، کارگە گەورەکان بە ژمارە کەمن، بەڵام بە سەرمایە گەورەن، 194 کارگەی گەورە بە سەرمایەی 4 ملیار و 140 ملیۆن و 197 هەزار دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە، کە ئەوانیش 12 هەزار و 461 هەلی کاریان رەخساندووە.
لەم داتایەدا بە روونی رۆڵی کارگە بچووک و مامناوەندەکان لە رەخساندنی هەلی کاردا دەردەکەوێت بە جۆرێک 95.4%ی کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە جۆری کارگەی بچووک و مامناوەندن، سەرمایەکەیان کە نزیکەی 600 ملیۆن دۆلارە دەکاتە نزیکەی 13%ی کۆی سەرمایەی کارگە دامەزراوەکان، نزیکەی 28 هەزار و 294 هەلی کاریان رەخساندووە، کە دەکاتە 69.4%ی کۆی هەلی کاری کارگەکان.
ئەندازیار مستەفا زوبێر، بەڕێوەبەری هونەری و سەرپەشتیاری کارگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی گوتی: کارگە بچووک و مامناوەندەکان بە بڕبڕەی پشتی پیشەسازی دادەنرێن، بۆیە زۆربەی وڵاتان گرنگی تایبەت بە دامەزراندنی ئەو جۆرە کارگانە دەدەن، چونکە لەلایەک دەبنە سەرچاوەی دابینکردنی کەرەستەی سەرەتایی بۆ کارگە گەورەکان، لەلایەکی دیکەش لە رێگەی رەخساندنی هەلی کارەوە، رێژەی بێکاری کەمدەکەنەوە.
بە گوتەی مستەفا زوبێر، زۆرترین خواست لەسەر دامەزراندنی کارگەی بچووک و مامناوەندە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو جۆرە کارگانە سەرمایەی کەمی پێویستەوە و لە بازاڕیش خواست لەسەر کاڵاکانیان هەیە، بۆیە نزیکەی 95%ی کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە جۆری بچووک و مامناوەندن.
بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014 وە دابەشکردنی نەوت و گازوایل بە نرخی پاڵپشت بەسەر کارگەکاندا راگیراوە، بۆ زیادکردنی داهاتیش، کرێی کارەبای کارگەکان زیادکرا، ماوەیەک بەخشینی رەسمی گومرگی بۆ هاوردەی کەرەستە خاو راگیرا، ئێستاش بەخشینەکە مەرجدار کراوە.
مستەفا زوبێر، دەڵێت: نەمانی ئەو پاڵپشتیانە کاریگەری زۆر خراپیان لەسەر کارگە بچووک و مامناوەندەکان هەبووە، بۆیە نزیکەی 50٪یان داخراون.
بەپێی داتاکان ساڵی رابردوو 153 کارگەی تازە (114 کارگەی بچووک، 27 کارگەی مامناوەند، 12 کارگەی گەورە) لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، بەپێی شوێنی جوگرافیش بەمشێوەیە دابەشبوون: 133 کارگە لە هەولێر، 14 کارگە لە سلێمانی، 6 کارگە لە دهۆک. کارگەکانیش پێکدێن لە 45 کارگەی خۆراک، 28 کارگەی پلاستیکی، 21 کارگەی مۆبلیات، 20 کارگەی کیمیایی، 17 کارگەی سلیلۆزی، 12 کارگەی بیناسازی، حەوت کارگەی فلزی، دوو کارگەی رستن و چنین، یەک کارگەی خزمەتگوزاری.
لەم داتایەدا دەردەکەوێت خواستی بازاڕ رۆڵی سەرەکی هەیە لە ئاڕاستەکردنی کەرتی تایبەت بۆ دامەزراندنی جۆری کارگەکان بۆ نمونە لە 153 کارگە بەهۆی خواستی بازار 45 کارگەیان خۆراک و 28 کارگەی پلاستیکن.
کارگەی ماجیک پلاستیک بۆ بەرهەمە پلاستیکییەکانی ناوماڵ، ماوەی 4 ساڵە لەلایەن سەرمایەدارێکی شاری هەولێرە دامەزراوە، کارگەکە دەتوانێت مانگانە 500 تاوەکو 600 تۆن پلاستیک بکاتە پێویستییە پلاستیکییەکانی ناو ماڵ، بەڵام ئێستا بە کەمتر لەو وزەیە کاردەکات.
هۆزان عەلی، خاوەنی کارگەی ماجیک پلاستیک بۆ بەرهەمە پلاستیکییەکانی ناوماڵ دەڵێت: لە بازاڕدا خواست لەسەر کاڵاکانمان هەیە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی کرێی کارەبا و راگرتنی بەخشینی گومرگی هێنانی کەرەستەی خاو و دابەزینی نرخی تمەن، ئێستا ناتوانین لە نرخدا کێبرکێی بەرهەمی ئێرانی و تورکی بکەین، بۆیە کەمتر لە50%ی وزەی کارگەکەمان کاردەکەین.
حکومەت کرێی کیلۆیەک وات کارەبای لەسەر کارگەکان لە 20 دینارەوە بۆ 120 دینار زیادکرد، رەسمی گومرگی کە بە یاسا بۆ 5 ساڵ بەخشرابوو راگرتووە. پێشتر خاوەن کارگەکان بۆ هێنانی ترێلەیەک کەرەستەی خاو 200 دۆلار رەسمی گومرگیان دەدا، ئێستا کراوەتە 1,800 دۆلار، ئەمەش تێچووی بەرهەمهێنانی زیادکردووە، بۆیە هەندێک کارگە ژمارەی کرێکارەکانیان کەمکردوونەتەوە، بۆ نموونە کارگەی ماجیک پلاستیک کە پێشتر 90 کرێکاری هەبووە، 50٪ی کرێکارەکانی بەڕێکردوون.
لە پارێزگاکانی سلێمانی و
هەڵەبجەهەڵەبجە و ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان و راپەرین، هەزار و 72 کارگەی بچووک و مامناوەند و گەورە بە سەرمایەی نزیکەی دوو ملیار و 165 ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە، بەڵام 44%ی ئەو کارگانە داخراون، لە بەرامبەردا ساڵی رابردوو 14 کارگەی تازە بە سەرمایەی ملیارێک و 896 ملیۆن دۆلار دامەزراون و مۆڵەتی سەرەتایی بۆ دامەزراندن بە 50 کارگەی دیکەش دراوە.
محەممەد جەبار، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی لە پارێزگای سلێمانی، دەڵێتگرنگی کارگە بچووک و مامناوەندکان لەوەدایە بە سەرمایەکی کەم دەرفەتی کاری زۆر دەڕەخسێنن. لەبەرئەوەی زۆربەشیان لە ناوچەکانی خۆیان دادەمەزرێن، بۆیە دەتوانن بە کەمترین تێچوو بەرهەمەکەی بگەیەننە بازاڕ، خۆ ئەگەر کەرەستەی خاوەکە بەرهەمی ناوخۆ بێت، ئەوکات زنجیرە ئابوورییەکە لەناوخۆ تەواو دەبێت و پارەی کاشیش ناچێتە دەرەوە.
بە گوتەی محەممەد جەبار خواستێکی زۆر لەسەر دامەزراندنی کارگەی بچووک و مامناوەند لە سلێمانی هەیە، بەڵام گرفتی سەرەکی خەڵک ئەوە کە زەوییان نییە بۆ دامەزراندنی کارگە و دەڵێت: ئەگەر ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی دابمەزرێت ساڵانە 200 تاوەکو 300 کارگەی بچووک و مامناوەند لە سلێمانی دادەمەزرێندرێن.
بۆ بەکارخستنی وزەی لاوان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری و رەخساندنی دەرفەتی کار، لە ساڵی 2011 حکومەت سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووکەکانی لاوانی دامەزراند. قەرزی درێژخایەنی تاوەکو 15 ملیۆن دینار دەبەخشی بەو لاوانەی ئارەزووی دامەزراندنی پرۆژەی بچووکیان هەبوو.
سندوقەکە لەلایەن هەردوو
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی و ئابووری و سامانە سروشتییەکان بە 73 ملیار و 990 ملیۆن دینار پاڵپشتی کرا. لە ماوەی شەش ساڵدا هەشت هەزار و 136 پرۆژەی بچووک بە سەرمایەی نزیکەی 76 ملیار و 865 ملیۆن دامەزران، پڕۆژەکانیش بریتی بوون لە سێ هەزار و 654 پرۆژەی بازرگانی، یەک هەزار و 315 پرۆژەی پیشەسازی، دوو هەزار و 524 پرۆژەی خزمەتگوزاری، 592 پرۆژەی کشتوکاڵی و 20 پرۆژەی گەشتیاری و 31 پرۆژەی دیکە.
ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک، دەڵێت: پرۆژەی قەرزی بچووک رۆڵێکی گەورەی هەبوو بۆ رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و کەمکردنەوەی رێژی بێکاری. 25 هەزار گەنج لە رێگەی ئەم سندووقەوە کاریان دەستکەوت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش 12%ی پرۆژەکان شکستیان هێنا.
بۆ بەردەوامی سەندوقەکە، وا بڕیار بوو ساڵانە حکوت 25 ملیار دینار ببەخشێ بە سندووقەکە، ئەو پارانەشی دەگەڕێتەوە دووبارە بۆ پرۆژەی نوێ خەرج بکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2016 بە بڕیارێک حکومەت بەخشینی قەرزی لەم سندووقە راگرت.
ئارام ئەنوەر دەڵێت: لە زۆربەی وڵاتان بودجەیەکی زۆر بۆ پاڵپشتی پرۆژە بچووک و مامناوەندەکان تەرخان دەکرێ، تەنانەت هەندێکیان بەهۆی کۆڕۆناش ئەو پاڵپشتییەیان رانەگرتووە، بەڵام بەداخەوە لە کوردستان بارودۆخەکە پێچەوانەیە.
ئارام ئەنوەر ئاشکرای کرد ئێستا سندووقەکە زیاتر لە 43 ملیار و 767 ملیۆن دیناری تێدایە، زیاتر لە 33 ملیار و 721 ملیۆن دیناریشیان لای خاوەن پرۆژەکان ماوە بەردەوام پارە دەگەڕێتەوە و رەسیدی سندوق زیاد دەبێت، بەڵام نەدەتوانن لەم بارودۆخە پاڵپشتی خاوەن پرۆژەکان بکەن تاوەکو شکست نەهێنن، نەدەشتوانین قەرز بە پرۆژەی نوێ ببەخشن، چونکە راگیراوە.
گوتیشی وابریارە لەکۆتایی مانگی ئاب دەست بە وەرگرتنەوە قەرزەکان بکەینەوە، ئەگەر بڕیار بدرێت قەرز بدەین ئەمجارە ئەولەویەتی قەرزەکە بۆ پرۆژەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی دەبێت.
[1]