یەپەسە ژن لە دژی 4 ئۆتۆمبێل و ناوچەیەکی سەربازی و کارگەیەک چالاکییان ئەنجام...
تیمەکانی وەڵامدانی شەهید بێریڤان جودی لە یەکەی یەیەسە ژن رایانگەیاند، لە 6ی ئاب دا و لە نێوان کاتژمێرەکانی 15:00 بۆ 16:00 لە ناوچەی بایراک لە ئیزمیر لە دژی ناوچەیەکی سەربازی چالاکیی ئاگر تێبەردان ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا زیانێکی زۆر بە ناوچە سەربازییەکە گەیشت و ئاگر بە ناوچەیەکی بەرفراواندا بڵاوبوویەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە 7ی ئاب و لە نێوان کاتژمێر 01:00 بۆ 01:30 لە ناوچەی یەنیشەهیری مێرسین ئۆتۆمبێلێکی کەشخە و لوکسی بەڕێوەبەری ئاکەپەی ئەو ناوچەیە ئاگری تێبەردرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێوان 30 بۆ 31ی تەممووز و 1ی ئاب دا لە ناوچەی بەی ئۆغڵو و کادیکۆی و گازی عوسمان پاشا لە ئیستەنبول 3 ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان ئاگریان تێبەردار و سوتێنران.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە 1ی ئاب لە ناوچەی توزلا کارگەیەکی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە ئاگری تێبەردرا و سوتێنرا.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو چالاکییانە بۆ یادی فەرماندە نوجان ئەنجامدراون، کە لە حەفتانین بە قارەمانی شەڕی کرد و شەهید بوو.
[1]