ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# ڕاگەیەنراویکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان 4ی ئاب لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. زانیاری فراوان لەو بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان کاتژمێر 17:30 لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شەهید ئاداری چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێک سزادرا.
هێزەکانمان کاتژمیر 18:55 لە خانتوور لەدژی داگیرکەران کە لەسەر گردی شەهید بەرخۆدان جێگیر ببوون چالاکیان ئەنجامدا. لە دوو قۆڵەوە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا و لە ئەنجامدا 2 سەنگەر ڕووخێنران و چەکێکی ئەی4ی قورسیش تێکشکێنرا. و بە گشتی 4 سەرباز سزادران. ئەم چالاکیە لە تۆڵەی ئەو مەدەنیانە ئەنجامدرا کە 26ی تەموز لە بامەرنێ شەهیدکران.
لە سێرت چالاکی سابۆتاژ
4ی ئاب کاتژمێر 1:10 هێزەکانمان لە سێرت لەدژی ئۆتۆمبێڵی سوپای داگیرکەری تورک کە لە قەڕەقۆلی ئەبرۆوە بۆ ناوچەی هانا دەچوو، هەڤاڵان چالاکیان ئەنجامدا. لە جالاکیەکەدا گورزێکی گەورە بەر ئۆتۆمبێڵەکە کەوت و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,390 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !