مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی #جەلیل گادانی#، تێکۆشەری دێرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە پرسە نامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستا جەلیل گادانیم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. هیوادارم خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کە سوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
جەلیل گادانی، لە ساڵی 1934 لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، یەکێک لەو تێکۆشەرە دێرینانەیە کە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە مەهاباد مێرمنداڵ بووەو لەو کاتەوە تێکۆشانی سیاسی دەستپێکردووە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,059 gånger