چیرۆکەکانی شیلان و میران کە لە نووسینی #شارا جەمال شاهۆیی#ە، کۆمەڵە چیرۆکێکی کوردییە بە زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
شارا جەمال ڕاگەیاند، چیرۆکەکانی شیلان و میران پەرتووکێکی پەروەردەییە، هەوڵدەدات کوولتور، دابونەریت و مێژووی کورد لە نێو منداڵانی قسەکەرانی زمانی ئینگلیزی بڵاوبکاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەردوو کەسایەتی شیلان و میران پێکەوە تووشی ڕووداو جۆراوجۆر دەبن، بۆ نموونە سەردانی قەڵات دەکەن، پێکەوە لەگەڵ نەنە یاپراخ ئامادە دەکەن، بەبۆنەی نەورۆزەوە سەیرانێک دەکەن و چەند بابەتێک لەسەر مەم و زین دەخوێننەوە. پەرتووکەکە بە زمانی ئینگلیزی بۆ منداڵانی تەمەن شەش ساڵ نووسراوە و ئەمساڵ چاپ و بڵاوکراوەتەوە.[1]