#وەزارەتی پەروەردە# ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئابی 2020 بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەی ئەنجامدا و دوو بڕیاری دا، کە بریتین لە:
1- تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4ی بنەڕەتی هەتا 11ی ئامادەیی و قۆناخە ناکۆتاکانی خوێندنی پێشەیی و ئیسلامی لە وادەی خۆیدا ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 9ی ئابی 2020 و بە پەیڕەوکردنی سەرجەم ڕێکارە تەندروستییە پێویستەکان ئەنجامدەدرێن. لە هەمان کاتدا دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارەکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتاییهێنان بە تاقیکردنەوەکان بە ڕەچاوکردنی ڕەوشی تەندروستی لە هەر پارێزگایەک.
2- هەر قوتابی و خوێندکارێکی قۆناخە ناکۆتاکان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابێت، بەمەرجێک حاڵەتەکەی بە ڕاپۆرتی پزیشکی پشتڕاستکرابێتەوە، بەو هۆیەوە نەتوانێت بەشداریی تاقیکردنەوەکان بکات، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان کە لە کاتێکی گونجاودا و بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تاقیکردنەوە بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارە تووشبووانە ئەنجامبدەنەوە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,380 keer bekeken