تیمەکانی وەڵامدانەوەی یەپەسە لە 4 شاری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا
لە راگەیاندراوی تیمەکانی وەڵامدانەوەی شەهید سەید باتمان لە یەکینەکانی پاراستنی سڤێل (یەپەسە)دا هاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی توڵەسەندنەوە لە سیخوڕان – نۆکەران و داگیرکەران دا زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوە کراوە، لە 20ی تەممووزی 2020 و لە کاتژمێر 22:45 دا لەگەڕەکی تۆکی ئۆچکویو لە ناوچەی پەیاس لە
ئامەدئامەد لە دژی پاسێکی پۆلیسەکان، کە بۆ گوێگرتن و چاودێریکردن بەکار دەهێنرا و بەهاکەی زیاتر لە 2 ملیۆن لیرەی تورکییە، چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە و یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکەش سەرکەوتوانە لە شوێنی چالاکییەکە دوورکەوتونەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە 30ی تەممووز و لە کاتژمێر 19:00 دا لە ناوچەی پیشەسازیی مورادییە لە چالاکییەکی سابوتاژدا 2 تانکەری هەڵگری ماددەی کیمیایی ئاگریان تێبەردرا و ئاگرەکە تاوەکو رۆژی دواتر کاتژمێر 11:00 بەردەوامیی هەبوو.
لە راگەیاندراوکەدا ئەوەش هاتووە، 1ی ئاب لە گەڕەکی کۆناک لەناوچەی یاتاغان لە موغڵا ئۆتۆمبێلی کەسێکی فاشیست بە ناوی ئۆ.گ سوتێنرا.
لە گەڕەکی قەرەبایر لەناوچەی چامەلی لە دەنیزلی لە 21ی تەممووزدا و لە کاتژمێر 09:00 دا کێڵگەیەکی فاشیستەکان ئاگری تێبەردار.
لە راگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چالاکییانەیان بۆ بەرز راگرتنی یادی شەهیدانی جەنگی حەفتانین و شەهیدانی بەرخودان ئەنجامدراون.
[1]