图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,020
图片 105,145
书籍 19,081
相关文件 95,588
Video 1,261
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پاژک: دەبێت 3ی ئاب وەکو ڕۆژی قڕکردنی ئێزدیەکان و ژنان بناسرێت
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پاژک: دەبێت 3ی ئاب وەکو ڕۆژی قڕکردنی ئێزدیەکان و ژنان بناسرێت

پاژک: دەبێت 3ی ئاب وەکو ڕۆژی قڕکردنی ئێزدیەکان و ژنان بناسرێت
کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان-پاژک بە بۆنەی ساڵیادی فەرمانی 3ی ئابی ساڵی 2014ی شەنگال، ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە:
ئێمە 73هەمین فەرمان ئیدانە دەکەین کە لە 3ی ئابی ساڵی 2014 دەستی پێکرد و لە شەنگال بە هەزران ژنی ئێزیدی لە لایەن #داعش#ەوە بە دیل گیران، بەسەدان کەسیش کوژران و لە بەرامبەر هەزاران ژنی ئێزدی بە ڕێبازی جیاواز دەستدرێژی و لاقەکردن و ئەشکەنجە ئەنجام درا.رلە کەسایەتی شەهید زەکی شەنگالی، شەهید بێریڤان، شەهید زەردەشت و شەهید نووژیاندا کە لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا جێیان گرت و شەهید بوون، بە ڕێز و حورمەتەوە یادی هەموو شەهیدانی شەنگال دەکەینەوە. بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو ژنانیش دەکەین، بۆ ئەوەی ئەم قڕکردنە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی وەکو 'رۆژی قڕکردنی ئێزدیەکان و قڕکردنی ژنان' قبوڵ بکرێت و بناسرێت، تێکۆشانیان گەورە بکەن.
لە لایەن هەموو هێزەکانەوە تیشک دەخرێتە سەر ئەوەی شەنگال لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی گرنگیەکی جیوپۆلیتیکە. لە باشوری کوردستان وەکو دەرگایەک بە ڕووی موسل و #کەرکووک#، هەروەها لە #حەسەکە#وە دەستپێدەکات و بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە. شەنگال هێڵێکی گرنگی تێپەڕبوونە کە لە سوریاوە دەگات بە عێڕاق و و سنووری تورکیا. ئەو هێزانەی ویستوویانە لە کوردستان دەسەڵات بن، لە کۆنەوە تا ئێستا هەمیشە هەوڵیانداوە دەست بە سەر شەنگالدا بگرن. بۆیە شەنگال هەرێمکی وەهایە کە عوسمانیەکان چەندین جار بە مەبەستی قڕکردن هێرشیان کردووەتە سەری. هاوکات یەکێکە لەو هەرێمانەی خاوەنی ئەو وتەیەن کە دەڵێت، 'جگە لە شاخەکان، هیچ پشت و پەنایەکمان نیە'.
لە بنچینەی 73هەمین فەرمانیشدا بۆ بونیادنانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق-شام کە ئاواتە گەورەکەی داعش بوو، دەیانویست لەسەر ئەم خاکە دەسەڵات بگرنە دەست. لەگەل گرنگیی جۆگرافیای شەنگال، هۆکاری سەرەکی هێرشەکەش ئەوە بوو کە ویستیان ڕێگری لە تێکۆشانی ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و تێکۆشانی ئازادی ژنان بکەن کە شان بە شانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە شار و گوند و کۆڵان و ناو ماڵدا بە ڕێکخراوەیی بەڕێوە چوو. هێزە دەسەڵاخوازەکان، بە تایبەت دەوڵەتی تورکیا، بەرگەی ڕێکخستنی ئازادیی ژنان، پیاوان، منداڵ و گەنج و پیر ناگرێت. ئەم هەوڵە کە بۆ خنکاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستپێکرد، بە دەستی ئەو قارەمانانەی بڕوایان بە ئایدۆلۆجیای ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان هەیە، تێکشکێنرا.
یەکێک لە ئامانجەکانی داعش ئەوە بوو کە ئەو زێدە داگیر بکات کە لە لایەن هەموو کەسێکەوە وەکو زێدی کورد و ژنان پێناسە دەکرا. داعش لە بەرچاوی جیهان هێرشی کردە سەر ئەو کۆمەڵگا دێرینە کە بێخاوەن و بێهێز تەماشا دەکرا، بە هەزاران ژنیان ڕفاند و دەستدرێژیان کردە سەر. ئەو ژنانەی بە دیل گیران لە بازاری کۆیلەکاندا فرۆشران. ئەوەی لەو بازارانە فرۆشرا، چارەنووسی مرۆڤایەتی جیهان بوو. بە مەبەستی داگیرکردنی هەست و بیروبۆچوونی مرۆڤایەتی، ئەم هێرشەیان ئەنجامدا.
شەنگال کە دەکەوێتە چوارچێوەی مادەی 140ی 'ناوچە دابرێنراوەکان' و هەردوو حکومەتی عیڕاق و هەرێمی فیدرال تا ئێستا لەسەری ڕێکنەکەوتوون و پێشتر لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکەوە بەڕێوە دەبرا. دوای ئەوەی داعش هێرشی کرد، پەدەکە کە ئیدیعای ئەوەی دەکرد لە ناوچەکە ئەو دەسەڵاتدارە، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ناوچەکەی بەجێهێشت و کۆمەڵگای ئێزدیی لە ناو چنگی داعشدا بەجێهێشت.
بۆ ڕێگریکردن لە قڕکردنی ئێزدیەکان و بۆ پاراستنی خاکی کوردستان، #شەڕڤان#انی #یەپەگە# و #یەپەژە# دەستبەجێ دەستوەردانیان کرد. دواتر بە پێشەنگایەتی 12 گەریلای #هەپەگە# و یەژا-ستار، دەروێش و عەبدالەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لەو فەرمانە، لە شاخەکانی کوردستانەوە ڕوویان کردە شەنگال. مێژوو ئەو ژن و گەنج و پیاوە قارەمانانەی کوردستان لەبیر ناکات، هاوکات ئەوانەی ویستبوویان بیپارێزن، بەڵام بەجێیان هێشت، ئەوانیش لە بیر ناکات.
هێرشەکەی 3ی ئاب ئەوەی بۆ کۆمەڵگای ئێزدی، ژنانی کورد، کۆمەڵگای کوردستان و بە گشتی ژنانی جیهان خستە ڕوو کە لە سەر هەر خاکێک بژین، لە کام ئایین و مەزهەب و ڕەنگ بێت و بە هەر زمانێک قسە بکەن، ئەگەر خۆت نەپارێزیت، توندوتیژی پیاوانیان بەسەر دێت. ئەم ڕاستیەش زیاتر ڕووبەرووی ژنانی کورد دەبێتەوە. چونکە دەوڵەتی تورک دەستدرێژی و لاقەکردنی ژنانی کورد وەکو ڕێبازێکی شەڕێ تایبەت بەکار دێنێت، بۆ ئەوەی ناسنامەمان، تایبەتمەندیە دێرینەکانمان لە ناو بەرێت، گیان و بیروبۆچوون و خاکەکەمان ڕووبەرووی داگیرکاری بکاتەوە. بە تایبەت خۆبەڕێوەبەری، خۆپاراستن، نوێنەرایەتی یەکسان کە لە کوردستان دەستپێدەکات، شیرۆڤەکانمان لەسەر ژینگەپارێزی، ئابوری، پەروەردەیی، ماف و یەکسانی و ئەتیک، دەسەڵاتە ناوەنگەراییەکان ناراحەت دەکات.
ئەو ناوچانەی دەسەڵاتە ناوەندگەراییەکان داگیری کردوون، بە تایبەت ئێمە و ژنان و گەلی کورد بە گشتی هەوڵ دەدەین، کە جارێکی دیکە بخەینەوە دەستی کۆمەڵگا. دەسەڵاتی ناوەندگەرایی بە دەست ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە، لە هەموو ئەو خاکەی کوردی تێدا دەژیت، هێرش دەکاتە سەر و ئەو ناوچانەش کە خۆبەڕێوەبەری تێدایە بە تایبەت دەکاتە ئامانج. شەنگال بەم هۆکارە بووەتە ئامانجی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە. دوای 73هەمین فەرمان کە ئێمە نەمانهێشت سەرکەوتوو بێت، دەوڵەتی تورکیا 5 جار هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و شەنگالی کردووەتە ئامانج. دەوڵەتی تورک ئەوەی داعش نەیتوانی بیکات، ویستی بە دەستی میت و نۆکە#ڕانیە#وە جێبەجێی بکات. بەر لە ساڵیادی 3ی ئاب، لە پایتەختی تورکیا دوو خوشک کە داعش لە شەنگال بە دیلی گرتبوون، بە هەوڵی خانەوادەکەیان دۆزرانەوە. خانەوادەکەیان بە پارە، منداڵەکانی خۆیان لە داعش وەرگرتەوە. لەگەڵ ئەوەی بەدیلگرتن و کۆیلەکردن، تاوانی دژی مرۆڤایەتیە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ وڵامێکی ئەم بارودۆخە ناداتەوە و بە پێچەوانەوە داعشیەکان دەپارێزێت. گەلی شەنگال و بە تایبەت ژنانی شەنگال لە بارەی ئەم ڕاستیەوە دەبێت زیاتر بەرێکخستنکراو بن و خۆبەڕێوەبەری بەهێزتر بکەن.
ئێمە وەکو پارتی ژنانی ئازادی کوردستان بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو ژنانی جیهان دەکەین، بۆ ئەوەی ئەو ژنانەی لە 3ی ئابی 2014 لە خاک و کلتور و کۆمەڵگای خۆیان دابرێنران و لە بازاری کۆیلەکاندا فرۆشران، جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ ناو کلتور و سەر خاکی خۆیان، پشتیوانی لە تێکۆشانیان بکەن، ئێمە داواکارین بۆ ئەوەی 3ی ئاب وەکو ڕۆژی قڕکردنی ئێزدیەکان و قڕکردنی ژنان بناسرێت، تێبکۆشن.
لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەو هێزانەدا دەکەین کە قڕکردنی ئێزدیەکان و قڕکردنی ژنان ئەنجامدا. هەروەها سڵاومان دەنێرین بۆ تێکۆشانی ئازادی و خۆسەری کۆمەڵگا و ژنانی ئێزدی. یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە لە تێکۆشانی ئازادی شەنگالدا جێیان گرت و دووپاتیشی دەکەینەوە کە دڵسۆزی ئەوانین.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,671
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-08-2020
挂钩项目: 2
Publication date: 02-08-2020 (4 年份的)
城市: 辛贾尔
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژ هەژار 04-08-2020
本文已被审查并发布( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )on06-08-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览1,671
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,020
图片 105,145
书籍 19,081
相关文件 95,588
Video 1,261
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!