سپای پاسداران زیاتر لە دەیان داری تەمەنداری بەڕووی لە ڕێگای نێوان جادەی #داڵاهۆ# بۆ گوندی سیاوانەی بڕیوە.
بە وتەی یەکێک لە دانیشتووانی گوندی سیاوانە، ماوەیەک پێش سپای پاسداران بە مەبەستی دروستکردنی جادە بۆ یەکێک لە پادگانە نیزامییەکانی لەو ناوچەیە، دەستی کردووە بە بڕینی داربەڕووە تەمەندارەکانی داڵاهۆ.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران له و جادەیەی که له داڵاهۆ دروست دەکرێت، ڕۆڵی سەرکیی هەیه و بۆ خۆیان پەیمانکاری دروستکردنی ڕێگاوبانن و بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی پادگانەکانیان هەوڵی دروستکردنی ئەو جادەیە و بڕینی داربەڕووەکانی ئەو ناوچەیە دەدەن.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو ناوچەیە ساڵانە سەرەڕای بڕینی داربەڕووەکانی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، چەندین جار تووشی ئاگرتێبەردانیش دەبنەوە و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ناوچەی داڵاهۆ دەگەیەنێت.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,877 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!