باکووری کوردستان
- شاندێکی
کەجەدەکەجەدە، هەدەپە و
دەبەپەدەبەپە بۆ سەرەخۆشیکردن سەردانی خانەوادەی سەروەت تورگوتیان کرد کەبە هۆی خستەخوارەوەی لە هەلیکۆپتەرەوە گیانی لەدەستدا. هێزەکانی پۆلیس هەڵیان کوتایە سەر مەراسیمی سەرەخۆشیەکە و هەڕەشەیان کرد.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
-
پەروین بولدانپەروین بولدان و میتحات سانجار هاوسەرۆکانی گشتی
هەدەپەهەدەپە لە دژی ئۆپڕاسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ساز کرد. سەرەتا بوڵدان قسەی کرد و لە بارەی کوشتنی هاوڵاتی سەروەت تورگوت کە سەربازانی تورک لە هەلیکۆپتەر خستیانە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، وتی:ئەو کەسانەی ئەم ئەشکەنجەیەیان لە مرۆڤایەتی کرد و بەرپرسیارانی ئەو کردەوەیە و ئەوانەش کە دەیان پارێزن، ئیدانە و شەرمەزار دەکەین. بێگومان ناتوانن ئەو ئەشکەنجەیە بشارنەوە. بۆ ئەوەی بەرپرسیارەکان دادگایی بکرن، ئیمە وەکو هەدەپە چیمان لەدەست بێت، دەیکەین.
[1]
- خانمە گۆرانیبێژی کورد
هۆزان جانێهۆزان جانێ، دوای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیکردن لەلایەن حکومەتی تورکیا ئازاد کرا.
[5]
هۆزان جانێ ئازاد کرا
- دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا شەڤین ئالیجا هاوسەرۆکی شارەوانیی قەرس، جێگرانی هاوسەرۆکانی شارەوانیی قەرس و ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتیی شارەکە و چەندین کەسی تریان دەستگیرکرد. هاوکات پۆلیسی تورک هەڵیشیانکوتاوەتە سەر ماڵی جەنگیز ئانلی هاوسەرۆکی شاری قەرسی هەدەپە و سەرقاڵی پشکنین و تێکدانی کەلوپەلەکانی ناو ماڵەکەی.
[1]
- دەوڵەتی تورک ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا و سەندیکا دۆت ئۆرگی بە بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری داخست.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی پشتیوان پەرتۆ کوڕی زۆراب تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی گوندی نێی
مەریوانمەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
[8]
باشووری کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک چوار جار لە چیای گارە دەوروبەری گوندی مەرانێ-یان لە ناوچەی بەرواری خواروو بۆردوومان کرد.
[2]
تورک لە کاژێرێکدا چوار جار چیای گارە بۆردوومان دەکات
- بابەشێخ کەسایەتیی ناسراوی کوردانی ئێزدی و ڕابەری ڕۆحیی ئێزدییەکان، لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی
کۆرۆناکۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 21 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
[5]
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی
هەولێرهەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەبێت بە هەموو لایەک ئاراميی هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزین و ئەو هێرشەش بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینین.
[2]
- هاوسەرۆکی یەکێتی ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر دەکات و ڕایدەگەیەنێت: نابێت هەرێم ببێتە جێگای ململانێ و توندوتیژییەکان و لێپرسراوانی ڕوداوەکەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند سەرکردەیەکی
داعشداعشیان لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ دەستگیرکرد.
[2]
- تەندروستی
سلێمانیسلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای بەخشینی پلازما لە چاکبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ، دو برا لە
قەڵادزێقەڵادزێ بۆتە شەڕیان و دوای ئەوەی بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، مووشەکی نوێ لە هێرشەکەی هەولێر بەکارهێندراون، ئەو مووشەکانە پێشتر لە هێرشەکانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بەکارنەهێندراون. کەناڵی سی ئێن ئێن، لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، سێ مووشەک لە نزیک بنکەی سەربازی هێزی هاوپەیمانان کەوتوونەتە خوارەوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی بە دوای خۆیدا نەهێناوە. بەرپرسە باڵاکەی پێنتاگۆن دووپاتیدەکاتەوە، ئەو مووشەکانەی لە هێرشەکەی هەولێردا بەکارهاتوون جیاوازن لەوانەی لە هێرشەکانی پێشووتری سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی دیکەی عێراق. بەرپرسەکەی پێنتاگۆن هێرشەکە بە دروستکردنی کێشە وەسف دەکات، چونکە هێرشەکە فراوانترە لە هێرشەکانی پێشوو.
[5]
- بەپێی نووسراوێک کە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ناردووە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق لە ڕۆژی 3ی تشرینی یەکەمەوە ڕادەگیرێن جگە لەو گەشتانەی کە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییانی تورکیایە لە عێراقەوە.
[2]
- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداریی تووند دەداتە حکومەتی عێراق و دەڵێت، هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە قبووڵ ناکات.
[2]
- سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی زانیاری وردی هەیە، کە جەخت لە هەبوونی چەکدارە سوورییەکان دەکاتەوە لە شەڕی قەرەباخ و ئەو چەکدارانە لە لایەن تورکیاوە نێردراون بۆ ئەوێ.
[5]
- گۆتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ماریا زاخارۆفا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ گوتی: ئەو زانیارییانەی باسی ناردن و گواستنەوەی چەکداران دەکەن لە باکووری سووریا بەرەو قەرباخ، جێگەی نیگەرانییە. ڕوونیشیکردەوە، بڵاوبوونەوەی ئەو هەموو وێنە و ڤیدیۆیە لە پێگەکانی میدیای کۆمەڵایەتیدا ڕاستگۆیی ئەو ڕاپۆرتانە دەچەسپێنێ.
[5]
- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، دەستگیرکردنی ئامر لیوای بەرپرسی ئەو ناوچەیەی کە مووشەکەکانی لێوە ئاڕاستەی هەولێر کراوە، ڕاگەیاند، دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمیش دەڵێن، ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی لیوایەکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیدایە.
[7]
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە ڕەوانەکردنی چەتەکان لە سوریاوە بۆ ئازەربایجان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە و لە دوو ڕۆژدا لە شەڕی ئەرتەساخ 28 چەتەی بەڕەگەز سوری کوژراون و62 چەتەش بریندار بوون.
[7]