یادی ئاپێ موسا عەنتەر لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە
باکووری کوردستان
- یادی ئاپێ
موسا عەنتەرموسا عەنتەر لەسەر گۆڕەکەی لە ناوچەی نسێبینی مێردین کرایەوە و تەیییب تەمەل پەرلەمانتاری
هەدەپەهەدەپە لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و وتی، ئاپێ مووسا لە هەموو تێکۆشینەکانی چاپەمەنی ئازاددا دەژی.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دانیشتنی دادگای هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی کورد لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی شاری
سنەسنە بەڕێوەچوو و بڕیارە حوکمەکەی حەوتووی رابردوو بە پارێزەرەکەی ڕابگەیەندرێت.
[6]
- ئەرسەلان هیدایەتی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی قوروە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی خۆی بە زیندانی دێزڵاوای
کرماشانکرماشان ناساند. ئەو چالاکە مەدەنییە شەوی رابردوو بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامییەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە سبەی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی چوار مانگ زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان دەکرێت.
[4]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دامێنی چیای دێلویان کرد لە سنووری
برادۆستبرادۆست.
[5]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە 24 سەعاتی رابردودا 444 توشبوی نوێی
کۆرۆناکۆرۆنا تۆمارکراون و 667 توشبووش چاکبونەتەوە و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- 23 هەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی گەلاوێژ لەژێر ناوی ئاسۆ دەدرەوشێتەوە سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد.
[2]
سلێمانی.. فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی، بە بەشداری و نوێنەرایەتی 42 رێکخراوی مەدەنی و 108 چالاکوان، کەمپینێک لەژێر ناونیشانی “بەسە ژن کوژیی” بۆ لێکۆڵینەوە لە کەسی کوشتنی دوو خوشکەکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ راگەیەندرا.
[1]
- بە بەشداریی کەسوکار و هاوڕێیان و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هاوڵاتیانی شاری کەرکوک، چلەی ماتەمینی هونەرمەدنی کۆچکردوو
سابیر کوردستانیسابیر کوردستانی بەڕێوەچوو، تێیدا ستایشی ڕۆڵی سابیر کوردستانی کرا لە پاراستنی هونەری ڕەسەنی کوردیدا، هەروەها پەرتوکێک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی بڵاوکرایەوە.
[5]
- نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە لە مەڵبەندی دووی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە شاری
کەرکوککەرکوک، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بە بەشداری 14 حزبی کوردی کەرکوک لەسەر ئاستی کەسی یەکەمی حزبە کوردستانیەکانی شارەکە، کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئیستای کەرکوک و بەعەرەب کردنی شارەکە و پێکهێنانی لیژنەیەک لە حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک بۆ سەردانی بەغدا و
هەولێرهەولێر بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی کەرکوک.
[1]
- پرشنگ رەشید عەبدولکەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی عەین داداتی باکووری رۆژهەڵاتی منبجیان تۆپباران کرد. بەپێی راگەیاندنی ناوەندی چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە تۆپبارانەکەدا ژنێک بە سەختی بریندار بووە.
[1]
-ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، هاووڵاتییانی گوندی عەلۆک لە 10 کیلۆمەتریی رۆژهەڵاتی
سەرێکانیسەرێکانی دا دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکیان و داگیرکردنی ناوچەکەیان ئیدانە کرد، چەتەکانی دەوڵەتی تورکیش تەقەیان لە هاووڵاتییانی ناڕازیی بەشداربووی چالاکییەکەی دژ بە تاڵانی و دزی و داگیرکەری کرد. بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی هێرشی چەتەکانەوە بۆ سەر هاووڵاتییان چەندین هاووڵاتی بریندار بوون.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- بەگوێرەی داتاکان، رۆژانە نزیکەی هەزار و 600 حاڵەتی نوێ و 60 مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار دەکرێت، ئەمەش بە بەروارد بە چەند مانگ لەمەوبەر، زۆر زیادی کردووە.
[3]
- خلووسی ئاکار، بە توندی ئیدانەی ئه و رۆژنامەیەی کرد، کە وێنەیەکی
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغانی لە لاپەڕەی یەکەمی خۆی بڵاوکردبوویەوە و لەسەری نووسیبوو: بە نەفرەت بیت.
[3]
- وەزیری بەرگری قوبرس، خارالامبوس بیتریدیس داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد رێوشوێنی یەکلاییکەرەوە بەرامبەر بە تورکیا بگرێتەبەر لە ئەنجامی رەفتارەکانی ئەنقەرە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست.
[3]
- نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق گەشبینی خۆی بە لێکنزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدا نیشاندا.
[3]
- باڵیۆزی فلپین لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری کردنەوە کۆنسوڵخانەی خۆیەتی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
[3]