باکووری کوردستان
- بە بڕیاری قەیومی شارەوانی شاری
وانوان، هەموو ئەو تابلۆیانەی بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی لەسەری نووسرابوون، داگیرانە خوارەوە و لە جیاتی ئەو تابلۆیانەی بە دوو زمان لەسەر نووسرابوون، تابلۆی زمانی تورکی هەڵواسران.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سەلاحەدین عیسازادە کوڕی حەمزە، خەڵکی گوندی شێوسماکی
شنۆشنۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا و دواتر هێزە نیزامییەکان گوللەیان پێوە ناوە و کوشتوویانە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە لە شوێنێک بە ناوی زورمازوو لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شاری شنۆ، کەوتووەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و هێزە نیزامییەکان پاش بریندارکردنی ئەو کۆڵبەرە، دەسبەسەریان کردووە. ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتی: هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پاش ئازار و ئەشکەنجەکردنی ئەو کۆڵبەرە، گوللەیان پێوە ناوە و کوشتوویانە و تەرمەکەیان ڕەوانەی ساردخانەی شاری
نەغەدەنەغەدە کردووە.
[6]
باشووری کوردستان
- زیاتر لە 500 عەرەبی بەدوو چوونە سەر گوندی پەلکانە لە ناوچەی کەندێناوە، خەڵکی ناوچەکە پێشوەخت ئاگاداربوون و کۆبوونەوە بۆ ڕێگریکردن لە چوونی عەرەبە هاوردەکان؛ سوپای عێراقیش نێوەندگیری دەکەن تاوەکو گرژیی نێوان هەردوولا تەشەنە نەسێنێت.
[2]
- تەندروستی هەرێم 573 تووشبووی نوێی کۆرۆنای ڕایگەیاند کە زۆرتریان لەهەولێرو
دهۆکدهۆکەو دەشڵێت: لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە لەهەرێم تائێستا 36 هەزارو 556 کەس توشی کۆرۆنا بوون و 23 هەزارو 100 توشبویان چاکبونەتەوەو هەزارو 340 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[3]
- سەندیکای پزیشکانی کوردستان لقی
هەولێرهەولێر بە تووندی ئیدانەی هێرشکردنەسەر پزیشکێکی گەنج لە هەولێر دەکات و ڕایدەگەیێنێت، ئەو پزیشکە لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی فەرمی خۆی لەنێو تووشبووانی
کۆرۆناکۆرۆنا لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر زۆر دڕندانە و نامرۆڤانە لەلایەن کەسوکاری نەخۆشەوە هێرشی کراوەتەسەر.
[2]
- لە کۆبوونەوەیەکدا ڕێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ، بڕیاریاندا بە دروستکردنی کۆدەنگی دەربارەی کوشتنی ئەو دوو خوشکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ، ڕایانگەیاند، کە پێویستە بکەرانی ئەم تاوانە بەسزا بگەیەندرێن، داواشیان کرد پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەمواری یاساکانی توندوتیژیی دژی ژنان بکاتەوە بەجۆرێک کە تاوانبارەکان هیچ ڕێگایەکیان بۆ دەربازبوون لە سزا نەبێت.
[5]
- ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە زۆرینەی شارەکانی باشوری کوردستان گردبوونەوە و داواکاریی سەرەکییان بریتی بوو لە دامەزراندنی هەمیشەیی، لە سنووری بادینانیش ڕێگا نەدراوە هیچ ناڕەزاییەک بەڕێوەبچێت.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرچاوە هەرێمیەکان لە
گرێ سپیگرێ سپی داگیرکرا ڕایانگەیاند کە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی سلوک 15 ساڵ سزای زیندانیان بەسەر سێ هاوڵاتی گرێ سپیدا سەپاندووە. بەپێی هەمان سەرچاوە ناوی ئەو هاوڵاتیانە بەم شێوەیەیە: یاسین محەمەد، محەمەد بەشیر حەمێدی و ئەمین عەبدولەتیف ئیبراهیم.
[1]
- تەرمی ڕەمەزان دەمیر(کورتای سەرحەد) شەهیدی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-
قەسەدەقەسەدە لە شاری دێرک بەخاک سپێردرا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- دەوڵەتی تورک کەشتیەکەی خۆی بەناوی 'ئوروچ ڕەئیس' کە 10ی ئاب بۆ کاری گەڕان بەدوای غازی سروشتیدا بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕەوانەکرابوو، کشایەوە.
[1]
- وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا زۆراب مناتساکانیان دەسەڵاتدارانی تورکیای بە گواستنەوەی چەکدارانی بیانی بۆ ئازەربایجانی هاوسێی تاوانبار کرد.
[4]