لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 12-09-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە
پیرانشارپیرانشار دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی ”محەمەد نەبەردی“ و ”مەحموود قەنبەروەند“ دەستبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.
[5]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی شارام محەممەدی خەڵکی
ماکۆماکۆ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی جەعفەر رەهبەری بەسەختی بریندار کرا. جەعفەر رەهبەری کە لەو رووداوەدا بەسەختی پێکرابوو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی پارێزگای
وانوان کراوە.
[6]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی
کرماشانکرماشان چالاکێکی ژنیان بە ناوی ”سارا بەرزگەر“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سارا بەرزگەر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.
[5]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 574 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و 12 تووشبووی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- محەمەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی پێی وایە بەرهەمی (29) ساڵی حوکمڕانیی کوردی زەلیلکردنی ئەم میللەتە بو. دەشڵێت ئاخر شەرمەزاری نییە بۆ دەسەڵاتدارانی کورد، جوتیارێک بڵێت بە کازمی 'نحن جوعانین'.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- ئاژانسی هاوارنیوز رایگەیاند، مینێک لەنزیک فولکەی بەریدی ناوەڕاستی
سەرێکانیسەرێکانی تەقیوەتەوە و ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون. دوات ماتۆرسکیلێکیش لە نزیک فڕنی عەلی ناوەڕاستی سەرێکانی تەقیوەتەوە و زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.
[1]
- لە گوندی جەلەمێی ناوچەی جندرێسی
عەفرینعەفرین لە بارەگایەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقینەوە روویدا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
-
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هێرشێکی توندی کردە سەر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و روو لە ماکرۆن بەڵێنیدا، ماکرۆن لەگەڵ خودی من تووشی کێشەی زیاتر دەبێت، هاوکات هەڕەشەی توندیشی لە یۆنان کرد، ئەگەر لەسەر هەڵوێستەکەی لە رۆژهەلاتی دەریای ناوەڕاست بەردەوام بێت.
[3]
- مەدالیای شەرەف بەخشرایە سەربازێکی ئەمەریکی، کە لە ساڵی 2015 رۆڵی بینیوە لە رزگارکردنی دەیان دیلی کوردی دەستی
داعشداعش، کە خەریک بووە لەلایەن چەکدارانی داعش شەهید بکرێن. سەربازە ئەمەریکییەکە ناوی تۆماس پاین-ە، سەرکردایەتیی تیمێکی کرد بۆ رزگارکردنی دەیان دیلی کوردی دەستی داعش، کە لە حەویجە لەنێو دوو باڵەخانە لەلایەن داعشەوە دەستبەسەر بوون.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان