باکووری کوردستان
- بە تۆمەتی ئەندامی ڕێکخستنی
پەکەکەپەکەکە، سزای 7 سال و 6 مانگ زیندانی بەسەر یادیشەن کارابولوت هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیەکی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-
هەدەپەهەدەپەدا سەپێنرا.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە
سوپای پاسدارانسوپای پاسداران، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک ڕایگەیاندووە کە سپای پاسداران بنکە و مەقەڕەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتیان لەنێو بردووە. کاوە بەهرامی بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە وتووژێک لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئیدعاکانی سپای پاسداران دوورە لە ڕاستی و ئێمە لەو ناوچەیە هیچ بنکەیەکی جێگیرمان نییە.
[3]
- دوای دەستلەکارکێشانەوەی شەش ئەندامی ئەنجوومەنی شاری
مەهابادمەهاباد و ئامادەنەبوونی دوو ئەندامی جێگرەوە بۆ دەستبەکاربوون لە شوێنی ئەوانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ئەنجوومەنەکە هەڵوەشێندرایەوە.
[4]
- شاکر (فەرهاد) بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتنگەی ناوەندیی
ورمێورمێ، لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو بە تۆمەتی بەغی و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرا.
[3]
باشووری کوردستان
- لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ تەرمی دوو خوشکە کوژراوەکە لە گۆرستانی گشتی چەمچەماڵ بەخاک سپێردرا.
[1]
- سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق،
مستەفا کازمیمستەفا کازمی گەییشتە
هەولێرهەولێر و لەگەڵ لێپرسراوانی باشووری کوردستان کۆدەبێتەوە.
[1]
مستەفا کازمی گەییشتە هەولێر
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە
کۆرۆناکۆرۆنا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 591 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 24 کەسیش دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، پرۆسەی خوێندن بۆ هەموو قۆناخەکان بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات جگە لە پۆلی 1 و 2ی بنەڕەتی و 12 کە لەنێو پۆلەکاندا دەبێت و لە 27ی ئەیلوولەوە بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و دەبێت مەتر و نیوێک لەنێوانیان بێت.
[4]
- شارەوانی
سلێمانیسلێمانی گرێبەستی گۆڕستانە نوێیەکەی لەگەڵ کۆمپانیای دوزی هەڵوەشاندەوە و سەرۆکی شارەوانی سلێمانیش ڕایگەیاند: دەبێت دەرخستەی تایبەت بە ئیدارەدان و چاودێری و چاکسازی ئامادە بکرێت بۆ گۆڕستانی نوێی سلێمانی بەمەبەستی دابینکردنی بودجە بۆی.
[2]
- ڕۆژنامەنووس سیروان حەسەن کە فەرمانبەرە لە قایمقامیەتی
کەلارکەلار، کۆمێنتی نەشیاوی لەسەر قایمقامی کەلار نووسیوە، ئەویش سکاڵای لەسەری تۆمار کردووە، بۆیە پۆلیس لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیری کرد.
[5]
دەرەوەی کوردستان
-
تەیفور بەتحاییتەیفور بەتحایی، سینەماکار و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سوید کۆچی دواییکرد.
[1]
- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی باشووری ئەوروپا ڕایگەیاند، دەبێت ئەوروپا هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای دژی ڕەفتارەکانی تورکیا هەبێت.
[7]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە شێوەیەکی بێسنوور هێرشیکردووەتە سەر سەرۆک کۆماری تورکیا. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ماکرۆن هاوشێوەی کاتی ئیمپریالیزم لە دەریای ناوەڕاست ڕەفتار دەکات و تورکیا تەواوی پیلان و یارییە خراپەکانی فەرەنسای ئاشکرا کردووە و ئیدی ئه و سەردەمە بەسەرچووە فەرەنسا تەواوی شتەکانی خۆی بەسەر جیهاندا بسەپێنێت.
[7]
- ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان، کە بۆ ئازادی ئۆجالان لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیاوە دەستی پێکردبوو، لە شەشەمین ڕۆژدا ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیسی ئەڵمانیا بووەوە.
[8]
- سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئێستا لە سووریا نەوتەکەمان کۆنترۆڵکردووە و هاوکاریی کورد دەکەین و ژیانیان خۆشتر دەکەین.
[7]