لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 06-09-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی ناوەندی
بەدلیسبەدلیس دا و لە کاتژمێر 01:00 تاوەکو بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوێکی تر هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییانی 24 گوند قەدەغە دەکرێت.
[1]
- رۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاوی کردەوە،
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە بەنیازە پارتێکی نوێ دامەزرێنێت بۆ ئەمەش نامەی سیاسی ئاراستەکردووە.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی پەیمان خون کەبووتەر بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی مەئموورانی زیندانی
مەریوانمەریوانەوە، دەستی شکا و برایە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.
[8]
باشووری کوردستان
- کۆپتەرە جەنگییەکانی جۆری کۆبرای سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکانی بەکتۆریا، پیربۆلا و دوبشک-یان لە حەفتانین بۆردومان کرد.
[1]
- چەند رۆژێکە چەکدارانی
داعشداعش هێرشەکانیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دیالە چڕکردووەتەوە، بەجۆریک لەماوەی حەوت رۆژی رابردوودا، 25 کەس لە پۆلیس، سەرباز، چەکداری
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و تەنانەت هاووڵاتییان کوژراون، یان بریندار کراون.
[3]
- لە دژی پەراوێزخستنی
هەڵەبجەهەڵەبجە، ژمارەیەک لەچالاکوانان و توێژەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لە بەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدانی شارەکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و هۆشدارییان دایە بەرپرسانی شارەکە، چیتر پەراوێزخستنی شارەکە قبووڵناکەن.
[6]
هەڵەبجە، 72 کاتژمێر دەدرێتە دەسەڵات بۆ چارەسەکردنی کێشە خزمەتگوزارییەکان
- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەیار عومەر سەرپەرشتیاری دەستەی بە هەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دەستەیەکمان دامەزراندووە کە لە رێگەیەوە پاڵپشتی بۆ پڕۆژەکە و چۆنێتی پرۆژەکە بە خەڵک دەناسێنێت، تاوەکو بتوانین پارێزگای سلێمانی والێبکەین ببێتە هەرێمێکی جیاواز و سەربەخۆ.
[5]
- بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پاوان و دارستانی
سلێمانیسلێمانی، لە ئاگرەکەی گۆیژەدا زیاتر لە 200 دۆنمی چیاکەی سووتاندووە، ژمارەیەکی زۆریش دار سووتاون کە تەمەنیان لە 50 ساڵ زیاتر بووە.
[2]
- ئەمڕۆ دوو کەس کە عەرەبن لەسەر رێگای نێوان شەنگال و ناحەیەی تەلعوزێر بە کوژراوی دۆزرانەوە. جەلال خەلەف بەرێوەبەری ناحەیەکە ڕایگەیاند، هەردوو کەسەکە ئاسەواری گولە بەسەریانەوە دیارە کە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژران.
[1]
- بە ئامادەبوونی نوێنەری
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ئایین و ئایینزاکان و ژمارەیەک لە پێڕەوانی ئایینی زەردەشتی، لقی
هەولێرهەولێری ئاتەشگەی زەردەشتییەکانی کوردستان لە هەولێر کرایەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی
هەسەدەهەسەدە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، هەسەدە پابەندی رێککەوتنی رووسیا و ئەمریکا بۆ راگرتنی شەڕ دەبێت. مستەفا بالی مەترسیی خۆی لە دەست پێکردنەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”ئەگەر تورکیا هێرش بکات، ئەوا هێزەکانمان بەرگری لەخۆیان دەکەن“.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لە تویتەری وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی هێزەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ لە ناوچەی حەفتانینی باشووری کوردستان کۆتاییهاتووە.
[2]
- ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە سەروبەندی دروستکردنی مووشەکی باڵداری کروزە، کە مەودای هەڵدان و گەیشتنی دەگاتە زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر.
[3]
- ماڵپەری (T24)ی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەیان تانک و زرێپۆشی لەسەر سنووری سووریاوە گواستووەتەوە بۆ سنوورەکانی یۆنان. بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، تانک و زرێپۆشەکانی تورکیا، 40 دانە دەبن، کە لە سنووری سووریاوە لە هەتای و رەیحانلی گواستراونەتەوە بۆ ئێدیرنا لەسەر سنووری یۆنان.
[4]
- پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە سەرسنووری یۆنان کۆکردەوە و دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد، یۆنانیش سوپای وڵاتەکەی خستووەتە دۆخی ئامادەباشیەوە.
[1]
- وتەبێژی هاوپەیمانان رایگەیاند: شەڕی داعش شەڕێکی سەخت بوو، پێشمەرگە ئازایانە بەشداری شەڕەکەی کردو شەهیدو برینداری زۆریداوەو لە 2014ەشەوە بڕی 6 ملیار دۆلارمان پێداون و بەردەوامیش دەبین لە هاوکارییەکانمان و لە شەڕی پاشماوەکانی داعشیشیدا هاوکاریان دەکەین.
[7]
- لە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دوای نزیکەی ساڵێک وەکو گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە، کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا و رایگەیاند، خۆشحاڵە بە دۆستایەتیی لەگەڵ کورد، ئێستاش لە کوردستان چەندین دۆست و هاوڕێم هەن. گوتیشی، هەرێمی کوردستان رۆڵێکی زۆر گرنگ و بەرچاوی بینیوە لە شەڕی دژی داعش. هاوکات گوتەبێژی نوێی هاوپەیمانییەکەش دیاریکرا.
[2]
- تانیا مەحموود، گەورە راوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەلایەن گوتەبێژی هاوپەیمانییەکەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا و دەڵێت وەکو مەدەنییەک لە ریزەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا خەڵاتکراوم و خەڵاتی شارەزاییە لە بواری دژەتیرۆر.
[2]