لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 05-09-2020
باکووری کوردستان
- دوێنێ شەو لە بەرزاییەکانی گوندی رەمۆ و سپیندارۆکێی سەر بە ناوەندی شڕنەخ لە بناری چیای جوودی ئاگر کەوتووە. ئاگرەکە وردە وردە لە هەرێمەکە بڵاودەبێتەوە. گوندنشینان دەیانەوێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن بەڵام بەرپرسەکان رێگا نادەن دەستوەردان بکەن.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زەنگی سەری ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لێدەدرێت.
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاندووە، قوتابخانەکان لە هەموو شار و گوندەکان کراوە دەبن، جگە لەو شوێنانەی کە ناوەندی کۆنترۆڵی
کۆرۆناکۆرۆنا چوونی قوتابییان بۆ قوتابخانە قەدەغە دەکات.
[1]
باشووری کوردستان
- بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 504 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 13 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
[5]
- ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان لە
سلێمانیسلێمانی کۆدەبێتەوە، ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکە ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ تیمی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەت دەکەن و تاوتوێی چاکسازیی و کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی گۆڕان دەکەن.
[3] هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە لە کۆبوونەوەکەدا گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە و بەهۆیەوە کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەک دواخراوە.
[4]
- کۆمپانیای تایبەت بە بەخاکسپاردنی تەرم رونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، پارەی گۆڕی منداڵ بە 175 هەزار دینار و گۆڕی مردووانی تەمەن 12 ساڵ بۆ سەرەوە بە 260 هەزار دینار دەبێت.
[2]
- بەهۆی کیشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شارەدێی تەکیەی کاکەمەندیی سەر بەشارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ سێ کەس کوژراون و سێی دیکەش دیکەش برینداربوون.
[5]
دەرەوەی کوردستان
-
یوسرا رەجەبیوسرا رەجەب، پەرلەمانتاری تەڤگەری ئازادیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نامەیەک لەسەر سەردانەکەی دوێنێی
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و داوای روونکردنەوەی لێدەکات دەربارەی ئەو ڕێکارە یاساییانەی کە دەیگرنە بەر بەرامبەر سەردانەکەی بارزانی بۆ تورکیا.
[7]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان