چاوشئۆغلۆ: لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی شەڕی هاوبەشمان دژبە پەكەكە كرد
باکووری کوردستان
- بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی قەرەیازی لە پارێزگای
ئەرزرۆمئەرزرۆم، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەست بەسەر ئەرکەکەی و شارەوانییەکەیدا گیرابوو، 4 رۆژ لەوە پیش دەستگیرکرا و ئەمڕۆش بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
[1]
- پۆلیس و سەربازانی تورک لە ناوچەکانی بێرەجوک و خەلفەتی لە پارێزگای رحا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ئەحمەد کۆرکماز بەڕێوەبەری پێشووی
دەبەپەدەبەپە لە ناوچەی خەلفەتی-یان دەستگیرکرد. هەروەها لەو هەڵکوتانەدا لە گەڕەکی سۆرگرلان لە ناوچەی بێرەجوک-یشدا کەسێکی تر بە ناوی ئۆرهان چالشماز دەستگیرکرا. کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەکە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شاری چارداوڵی سەر بە پارێزگای
ئیلامئیلام تەقینەوەیەکی گەورە روویدا. جێگری پارێزگاری ئیلام بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، بەهۆی بووتڵێکی گازی 800 کیلۆییەوە بووە. محەممەد کەریمیان، سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئیلام دەڵێت، 217 کەس برینداربوون و برینی 106 کەسیان برینەکانیان قورسە.
[2]
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سلێمان کەریم پوور و خالید محەممەدزادە ئەقەدەم خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی شاری
مەهابادمەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، لەکاتێکدا لە ناو مەزرا و موچەکەیان خەریکی کاری کشتوکاڵی بوونه دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران.
[8]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی گەورەزینی دەڤەری
برادۆستبرادۆستیان بۆردومان کرد و بەو هۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە بەربوو.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دوو منداڵی ئێزیدی کە لەکاتی شاڵاوە داگیرکارییەکەی
داعشداعش لەلایەن چەکدارانی ئه و رێکخراوە رفێندرابوون، لەگەڵ شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی لە تورکیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.
[5]
- لە
زاخۆزاخۆ کۆرۆناکۆرۆنا زۆر بڵاوە، لانیکەم 400 تووشبووی دەستنیشانکراو هەن و 11 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام خەڵکێکی زۆر لەوە زیاتر ڤایرۆسەکەیان گرتووە و ناچنە نەخۆشخانە.
[2]
- لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرویتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژی 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 597 کەس تووشی پەتاکە بوونە و 25 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
[5]
- بەپێی هەواڵێکی سایتی شەفەق نیوزی عێراقیی، چەکدارانی داعش 35 گوندی سنوری پارێزگای
کەرکوککەرکوکیان کۆنتڕۆڵکردووه و دانیشتوانی بەشێک لەگوندەکان بەتەواوی ناوچەکەیان جێهێشتووە.
[7]
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ چاوشئۆغڵۆ و
رەجەب تەیب ئەردۆگانرەجەب تەیب ئەردۆگان کۆدەبێتەوە. هیچ سەرچاوەیەک بەتەواوی باسی لە هۆکاری ئەم سەردانە نەکردووە.
[3]
شەوی رابردوو، ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژە کەوتەوە
- دوای کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لەدرەنگانی شەوی رابردوو لەسەر شاخی گوێژەی
سلێمانیسلێمانی و تەشەنەکردنی بەهۆی رەشەباوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تێمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵکرا.
[4]
- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تیمی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە
هەڵەبجەهەڵەبجە هۆشداری دەدەنە حکومەت و ئەگەر حکومەت بەدەم داواکاریەکانیانەوە نەیەت هەمووان دەست لەکاردەکێشنەوە.
[4]
- بەپێی خواستی خۆیان 51 کۆچبەری عێراقی، کە زۆربەیان کوردن، لە فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەمڕۆ گەڕانەوە
هەولێرهەولێر لە چوارچێوەی یەکەم کردەی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەورووپادا.
[5]
- چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی قەڵای سەر بە سنوری ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان و هاووڵاتییەکیان بریندارکرد.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ 52 ئۆتۆمبێلی سەربازی و لۆجیستیی ئەمریکی لەناو خاکی عیراقەوە چوونە رۆژئاوای کوردستان و لە شاری
حەسەکەحەسەکە جێگربوون.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- لە ناوچەی شەمرەخی مێردین 16 کرێکار بۆ کۆکردنەوەی فندق وەک کرێکار چووبوونە ساکاریا. خاوەند کار و گوندنشینان هێرشیان کردە سەر کرێکارە کوردەکان. دوای هێرشەکە کرێکارەکان بۆ مێردێن بەڕێکەوتن. لە کاتی هێرشەکەدا کە وێنەکەشیان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کە کرێکارە کوردەکان رووبەڕووی هێرشی خاوەن کار و گوندنشینە تورکەکان بوونەتەوە.
[1]
نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر کرێکارە کوردەکان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو بە کاروانی هێزێکی سەر بە سوپای عێراق فۆتۆگرافەری کورد”حەکیم مەزن” گیانی لەدەست دا.
[6]
- وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئه و زانیاریانەی باس لە ئەگەری دانووستانی تەکنیکی نێوان ئەسینا و ئەنقەرە دەکەن، دوورن لە راستییەوە. روونیشیکردەوە، تەنیا رێگە بۆ خاوبوونەوەی گرژییەکان پاشەکشێی سەرجەم کشەتییەکانی تورکیایە لە ئاوی هەرێمایەتی یۆنان و دەستهەڵگرتنی تورکیایە لە گەڕان بە دوای سەرچاوەی سرووشتی لە رۆخی ئاوی هەرێمایەتی یۆنان.
[5]
- مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی شەڕی هاوبەشیان دژبە
پەکەکەپەکەکە تاوتوێ کردوە.
[7]
-
هۆشیار عەبدوڵڵاهۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەخنەی توند لە سەردانی نێچیرڤان بارزانیی بۆلای ئەردۆغان دەگرێت و دەڵێت: تورکیا رۆژانە هاوڵاتیانی کوردستان دەکاتە ئامانج، نێچیرڤان بارزانیش نانی بەیانی لەگەڵ چاوشئۆغلۆ و نیوەرۆ لەگەڵ ئەردۆغان دەخوات، وەک ئەوەی هیچ رووی نەدابێت، ئەمەش گەورەترین ئیهانەیە بە هەستی گەل بەتایبەت خاوەنی قوربانییەکان”.
[8]
- نیکۆس ئاناستاسیادێس، سەرۆک کۆماری قوبروس بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا (ئەی ئێف پی) قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بەهۆی هەڵوێستی هێرشکاری ئەنقەرەوە ئالۆزیەکان زیادیان کردووە.
[1]
- ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئێستا 10 هێندەی ئەو بڕە زیاد بووە کە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015دا لەلایەن وڵاتە زلهێزەکانی جیهانەوە بۆی دیاریکرابوو.
[2]