کوژرانی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی زانست حەسەن نژاد، تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی
سەردەشتسەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا. هێزە نیزامییەکان لە شوێنێک بە ناوی باژاری سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکار کرد و لە ئاکامدا ئەو کاسبکارە لاوە گیانی لەدەست دا. زانست حەسەن نژاد خەڵکی گوندی قەلەڕەشەی شاری سەردەشتە و خێزاندار و خاوەنی منداڵێکی تەمەن 6 ساڵەیە.
[1]
- سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە 4
کۆڵبەرکۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی سەردەشت و
پیرانشارپیرانشار بە تەقەی پاسدارانی ئێران کوژراون. ناوی دوو لە کۆڵبەرەکان زانراون، زانکۆ ئەحمەدی تەمەن 22 ساڵ و سرووش ملکاری.
[4]
باشووری کوردستان
- رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
دهۆکدهۆک بەرزدەبێتەوە، تەنها لەماوەی سێ رۆژدا لەو پارێزگایە زیاتر لە 700 تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکراون.
[2]
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 02-09-2020
- وەزارەتی تەندروستی؛ لە 24 کاژێری رابردوودا 579 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 27 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- میدیاکانی یەکێتی ئەمشەو روونکردنەوەیەکیان لەبارەی تەندروستیی
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، تەندروستیی زۆر باش و جێگیرە.
[4]
- پەرلەمانی کوردستان مەراسیمێکی بۆ چلەی ماتەمینیی کۆچی دوایی دایکە عایشە، دایکی شەهیدان رێک خست، لە مەراسیمەکەدا پەردە لەسەر وێنەی دایکە عایشە لادرا. دایکە عایشە دایکی سێ شەهیدی پێشمەرگەیە کە پێکەوە لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی
داعشداعش شەهید بوون.
[5]
- فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت: دەبێت حکومەت بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە تێی کەوتوە چاکسازی راستەقینە لەدۆسیەت نەوت و خاڵە سنورییەکان بکات و تا کۆتایی ئەمساڵیش پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات کە ماوەی شەش ساڵە پرۆژە یاسای بودجەی نەبووە.
[6]
- هێزێکی پۆلیسی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی چوونە نێو نووسینگەی سەرەکیی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) و بەڕێوبەری کەناڵەکە شوان عادل-یان دەستگیر کرد.
[5]
- بەهۆی تێکچوونی سیستمی ساردکەرەوە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕڵەمانی کوردستان دواخرا.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماری نوێی
کۆرۆناکۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 20 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و دوو کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا گەییشتە بەغداد.
[4]
- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا له و کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: وڵاتەکەی لە پابەندییەکانی بەرامبەر بە عێراق بەردەوام دەبێت. گووتیشی: کۆششەکانمان بەردەوام دەبن بە تایبەت لە چەند پرسێک که مایەی گرنگی ئێمەیە لە
شنگالشنگال و لە پاڵ ئێزدییەکان. ماکرۆن جەختیشیکردەوە، کە شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت.
[3]
- فەرەنسا چەندجارێک هۆشداری داوەتە تورکیا لە گەڕان بەدوای سووتەمەنی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و داوای کردووە رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت، گوتەبێژی ئاکپارتیش لە وەڵامدا هۆشداری دەداتە سەرۆکی فەرەنسا و دەڵێ سنووری بۆ دادەنێین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
[3]
- رێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆڕتێکی لەبارەی پێشێلکاریەکانی ڕژێمی ئێران بڵاوکردەوە و وتی، ئەشکەنجە توند لەو کەسانە کراوە کە دەستگیرکراون و بەزۆر پێیان وتراوە کە پێویستە بڵێن ئەندامی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و پیاوی دەرەوەن. ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ناوی 500 کەسیشی ئاشکرا کردووە کە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە و وتی، سزای زیندانی، قامچی و لەسێدارەکان بەسەر سەدان کەس سەپێنراوە. هەروەها باسی ئەوەکراوە ژە ئەشکەنجەی خنکاندن، کارەبا، لێدان و توندوتیژی زایەندی و دەرهێنانی نینۆک لە بەرانبەر چالاکوانان ئەنجامدراوە.
[7]
- وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند هەرێمی کوردستان هێشتا بەبێ پرسی حکومەتی فیدراڵ نەوت هەناردە دەکات.
[2]
- کورتهێنانی بازرگانی تورکیا لە سەر بنەمای ساڵانە، لە مانگی ئابی رابردوو بۆ 169.7% بەرزبوویەوە و گەیشتە 6.312 ملیار دۆلار.
[3]
- ئاژانسی هەواڵی”سانا”ی سووری لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە کە کاتژمێر (22:23)ی خولەکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی تیفۆڕ-ی سەربازیی ڕژێمی سووریا کرد.
[5]
- نوسینگەی
مستەفا کازمیمستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، ئاگاداری دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی کردووەتەوە، کە تەنیا ئاڵای عێراق رێگەپێدراوە لەسەر باڵەخانەی دامەزراوەکانیان بەرزبکرێتەوە، هۆشداریش دەدات بە بەرپرسی دامەزراوە سەربازییەکە لەوەی” ئەگەر پابەندی بڕیارەکە نەبن ئەوا بەپرسیارێتی دەکەوێتە سەر”.
[8] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Chronology of events