مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی: بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین دەست بۆ زەوی و زاری کور...
ئەمڕۆ 02-08-2020لەبەرامبەر هێنانەوەی عەرەبی هاوردە بۆ سنورەکانی کەرکوک و
خورماتووخورماتوو، هەوڵدان بۆ نیشتەجێکردنیان لەسەر زەوی و زاری کوردە رەسەنەکانی ناوچەکە مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبانگەوازێکدا ئاماژە بەگرتنەبەری تەواوی رێوشوێنەکان دەکات بۆ رێگەگرتن لەو دیاردەیە.
مەڵبەندیی 2ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بانگەوازەدا رایگەیاندوە:بە داخەوە لە کاتێکدا هاونیشتمانییانی کەرکوک و دووزخورماتوو سەرقاڵی بەڕێکردنی بۆنەکانی چەژنی قوربانن، لەم کاتەدا و بەدەر لە رێوشوێنە دەستوری و یاساییەکان بەشێک لە عەرەبە هاوردەکان کە لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عیراقەوە کەرکوک و دەوربەریان بەجێهێشتوە و پێشتر لە چوارچێوەی سیاسەتی بەعەرەب کردن هێنرابونە کەرکوک ناوچەکانی دەوروبەری، ئەمڕۆ جارێکی تر و بە مەبەستی بە عەرەب کردنەوەی ناوچەکانی (حەڤتەغار و مەهاوش و کولیتەپەی سەر بە شارۆچکەی
داقوقداقوق) بەهێزێکی زۆرە هاتوونەتەوە سنورەکەو دەیانەوێ دووبارە لە سەر زەوی و زاری کوردی رەسەنی دانیشتووی ئەو ناوچانە نیشتجێ بکرێنەوە!
لەم رووەوە داوا لە سەرۆک کۆمار و سەرەک وەزیڕان و وەزیری ناوخۆی عیراقی فیدڕاڵ و، نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەکەین کە بە پەلە رێگە لەم دەستدرێژی و داگیرکارییە بگرن و رێگە نەدەن ئاشتی کۆمەڵایەتیی بشێوێنرێ و پەیوەندی لە مێژینەی نێوان پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوک تێکبدرێ. ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەڵسوکەوتە داگیرکارییە رەتدەکەینەوە و بە سەرەتایەکی مەترسیداریشی دەزانین بۆ لێکترازانی نێوان پێکهاتەکان بە تایبەتیش نێوان کورد و عەرەب، لەو رووەوە داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکەین بە پەلە رێوشوێنە دەستورییەکان بگرنەبەر و رێگە لەم داگیرکارییە بگرن و لایەنگیری نەکەن!
لەم سۆنگەیەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین دەست بۆ زەوی و زاری کورد ببرێ و لەو پێناوەدا هەموو رێو شوێنێک دەگرینەبەر و ئامادەی هەموو شێوازێکی خەباتی مەدەنی و سیاسین، هەر ئەمڕۆش لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک و پەرلەمانتارەکان لە سەرخەت بوونە بۆ ئەو مەبەستە و پەیوەندییان بە بەڕێز سەرۆک کۆمار و وەزیری ناوخۆ و لایەنەکانی ترەوە کردووە و لە بەرامبەردا ئەوانیش بەڵێنیان داوە بە دەستور و یاسا چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن و هەر رێوشوێنێک پێویست بوو بگرینەبەر بە مەبەستی کۆتایی هێێنان بەم کێشەیە.
[1]