🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا
شەهاب کەریم
کاتێک لە مێژوو ورد دەبینەوە، دەبینین زۆربەی کارەسات و رووداوە جەرگبڕەکان؛ لە دەرئەنجامی کێشە و ململانێی بەرژەوەندیی حیزبەکاندا بووە. هێندەی قوربانیدان لە سەردەمی شەڕی کورد کوشتن و لایەنی
📖 حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا
📕 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
نووسەر :- ئیبراهیم دوەیش
وەرگێر :- رێباز خورشید

هەموو مرۆڤێک گوناح دەکات وە باشترین گوناح کار ئەوانەن کە تەوبەدەکەن :
عن أنس بن مالک رضي الله عنه: قال رسول الله صلی الله
📕 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
👫 عەبدولڕەزاق شەمسەدین
عەبدولڕەزاق شەمسەدین ساڵی 1954 لە دایکبووە و هونەرمەندێکی شاری هەولێرە.
ناوبراو دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە و لە تەمەنی لاوییەوە و ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
ساڵی 1983 هاوسەرگیری کردووە و بووە
👫 عەبدولڕەزاق شەمسەدین
📕 هێزی بیرکردنەوە، زنجیرەی یەکەم و دووەم
نووسینی: جۆزێف مۆرفی
وەرگێڕانی لە فارسیەوە: قادر دەرەشیشی
چاپی دووەم 2005 [1]
📕 هێزی بیرکردنەوە، زنجیرەی یەکەم و دووەم
👫 ڕزگار عەبدولڕەزاق
ڕزگار عەبدوڵڕەزاق ساڵی 1984 لە دایکبووە و ئەکتەرێکی شاری هەولێرە.
ناوبراو هەر لە منداڵیەوە تامەزرۆی هونەری نواندن بووە و کوڕی هونەرمەند عەبدولڕەزاق شەمسەدینە.
یەکەم چالاکی هونەری لە زنجیرەی (سێ کەلل
👫 ڕزگار عەبدولڕەزاق
👫 هێمن شێخانی
هێمن شێخانی باژێڕوانی مەکۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕانە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانییە.
👫 هێمن شێخانی
📕 کوردستان و سەرکرده و دەسەڵات و شۆڕشەکانی لە (1169 - 1994)
نووسینی: نەجم سەنگاوی
چاپی: 2014 [1]
📕 کوردستان و سەرکرده و دەسەڵات و شۆڕشەکانی لە (1169 - 1994)
📕 خۆشەویستی لەتەمەنی گەنجیەتیدا
نووسینی: عادل شاسواری
توێژینەوە/2008[1]
📕 خۆشەویستی لەتەمەنی گەنجیەتیدا
📕 هایتا
نووسینی: عادل شاسواری
چیرۆکی سەرکەوتن/ 2021 [1]
📕 هایتا
📕 هایما
نووسینی: عادل شاسواری
چیرۆکی سەرکەوتن/ 2021 [1]
📕 هایما
📕 متمانە بە خوا بنەمای ژیانە
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 متمانە بە خوا بنەمای ژیانە
📕 گوناهی پەنجەرە
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 گوناهی پەنجەرە
📕 تابلۆیەک لە نوور
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 تابلۆیەک لە نوور
📕 عەرەبانەی هەق
عادل شاسواری
چیرۆکی وەرگێڕاو لە عەرەبیەوە. 2011[1]
📕 عەرەبانەی هەق
📕 100 نهێنی سەرکەوتووان
عادل شاسواری
وەرگێڕانی چوار کتێبی عەرەبییە. 2021 [1]
📕 100 نهێنی سەرکەوتووان
👫 هێمن ڕەفیق
نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی
👫 هێمن ڕەفیق
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
سەباح عەلی جاف
د.فازڵ مەهدی بەیات لە ساڵی 1946 لەشار کەرکوک لەدایک بووە، له نەتەوەی تورکمانە، لە ساڵی خوێندنی 1969-1970 توانیویەتی بەشی مێژوو – لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد تەواو بکات، بڕوانامەی
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
گفتوگۆی گرووپی گوڵنار لەگەڵ گەورەکوردانی سەدەی بیست
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
رێکخستن و ئۆرکێسترا: دڵشاد سەعید
2021
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
👫 کەسایەتییەکان
دڵزار بەرزنجی
👫 کەسایەتییەکان
هەژیر قادریان
👫 کەسایەتییەکان
محێدین سەلیمی
👫 کەسایەتییەکان
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ
📝 کەژەکە: دەبێت تێکۆشانی ئازادی گەورەتر بکەین | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

کەژەکە: دەبێت تێکۆشانی ئازادی گەورەتر بکەین
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە یادی ئەوانەی بەرز راگرت، کە لە 3ی ئابدا کوژراون، لە دژی رۆژی قڕکردنی ژنان و سڕینەوە داوای لە هەموو ژنان کرد، کە تێکۆشانی ئازادی زیاتر بەهێز بکەن.
کەژەکە لە راگەیانداروەکەیدا سەرنجی خستووەتەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە:
'سەرەتا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی 3ی ئابی 2014 و هەموو شەهیدانمان بەرز رادەگرین. 3ی ئاب لە هەمان کاتدا وەک قڕکردنی ژن و سڕینەوە چووە ناو مێژووەوە. 3ی ئاب بۆ کۆمەڵگەی ئێزدیمان و هەروەها بۆ گەلی ناوچەکە و مرۆڤایەتی لە بیر ناکرێت، چونکە مێژووییەکە کە فەرامۆش ناکرێت. هەزاران ئێزدی بە بەرچاوی جیهانیانەوە و تەنها لەبەر باوەڕ و ناسنامەکەیان کوژران و قڕکران. دیسانەوە هەزاران ژنی ئێزدی لەلایەن ئەو چەتە دڕندانەوە لە بازاڕەکاندا فرۆشران و دەستدرێژییان کرایە سەر و پەلاماردران و کوژران. هێشتاش چارەنووسی هەزارانیان دیار نییە.
ئەوانە لە بیر ناکرێن، کە ئەو کاتە شەنگالیان رادەستی داگیرکەر و چەتە دەستدرێژکەرەکان کرد و رایانکرد. دوای داگیرکردن بەرخودانی گەل بە پێشەنگایەتیی گەریلا دەستیپێکرد و بە رزگاریی ئیزخان – شەنگال مێژووی کۆمەڵگەی ئێزدیمان، کە پڕە لە فەرمان و کوشتار، تێکۆشانی خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەریی ئەمڕۆ بۆ شەنگالێکی ئازاد، وەرسوڕاوە بۆ تێکۆشانێکی گەورە. جارێکیتر داگیرکەریی چەتەکانی داعش لە شەنگال، کردەوە قڕکەرەکانیان و داگیرکەرییەکە بە توڕەییەکی گەورەوە ئیدانە دەکەین. جارێکیتر ئەوە رادەگەیەنین، کە بۆ بونیاتنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد بە پێشەنگایەتیی ژنان، تەنها دەبێت لە دژی عەقڵییەتی داگیرکەر، قڕکەر و دەستدرێژکەر بە تێکۆشانێکی بە رێکخستنکراوی بەهێزتر، هیوامان بۆ سەرکەوتن هەبێت و هەیە و ئەو بانگەشەیەش دەسەلمێنین.
کارەکتەری سەدەی 21 لەلایەن ژنەوە تاوەکو دەڕوات پێشدەکەوێت. ئێمەی ژن دەبێت ئەو عەقڵییەتە قڕکەرە فڕێبدەینە تاریکایی مێژووەوە. لە هەموو شوێنێکدا بە تێکۆشانی بە رێکخستنکراو ژنان سەردەکەون. بۆ خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و بۆ پێگەی شەنگالێکی ئازاد، دەبێت تێکۆشان زیاتر بەهێز بکرێت، چونکە کەممان ماوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی. لە ئێزدخان پیرۆز، هیوا و بانگەشەمان هەیە کە بە ئومێدێکی گەورەوە، ژنانی ئێزدخان و گەلەکەمان و بونیاتنانی نەتەوەی دیموکرایتک لە هەموو ئاستەکاندا سەربخەن.
3ی ئاب جارێکیتر بە خەمگینیەوە بە ئێمەی وت کە لە کوێ بێت و چۆن بێت، بێ خۆپاراستنی ژن، هیچ مافێکی ژیان مسۆگەر نابێت. لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە ژنان زیاتر خۆیان ڕێکبخەن، زیاتر لەسەر بناغەی خۆپاراستن بڵاوببنەوە و لە دروستکردنی خۆپاراستن و نەتەوەی دیمۆکراتیکدا زیاتر خاوەنداری لە تێکۆشان بکەن و ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان جێبەجێ بکەن. بۆ ئەوەی 3ی ئاب لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک ڕۆژی 'قڕکردن و قڕکردنی ژن'ی ژنانی ئێزدی و ئێزدیانی کورد قبوڵبکرێت، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت.لەسەر ئەم بناغەیە و هزری ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی ڕاستی گەلی ئێزدی، خۆبوونی خۆیان ون نەکردووە و راستی گەلی کوردە. هەروەها یەکێک لە کۆمەڵگا هەرە کۆنەکانە کە تەئکیدیان لەسەر پاراستنی بەها کەلتوریەکانی خۆیان کردووەتەوە و لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵکوژی گەورەش بەسەریاندا هاتووە، هەبوونی خۆیان پاراستووە و بەر لە هەموو شتێک مێژووی مرۆڤایەتین. ئەمڕۆ ئێزیدخانی ئازاد بە واتای خۆپاراستن و خۆبوونی کۆمەڵگای کورد و پاراستنی بناغەی کورد دێت. لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ تەئکیدی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە کوردانی ئێزدی لەسەر ئەم راستیە پێویستە بژین و هوشداری گرنگی لەبارەی هێرشی مەترسیداری بۆسەر کوردانی ئێزدی دابوو. لەبەرانبەر ئەو مەترسیانە ئاماژەی بە ڕێکخستنبوون کردبوو. گەلی شەنگالمان کە ئەمەیان بینی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ پێویستیان بە خۆڕێکخستن بینی و لەسەر ئەم بناغەیە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان هەڵوێستێکی زۆر گرنگە.
ڕۆژ بە ڕۆژ عەقڵیەتێک لە لای هەموو کوردستان بە زانستەوە لەبارەی ئێزیدخانەوە بەرەوپێشەوە دەچێت. ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە شێوەی ژیانی ئازاد دۆزراوەتەوە. هەروەها هەڵوێستی گەلەکەمان لە شەنگال کە بۆ ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی هەستیار دەجوولێنەوە زۆر بەهێز بووە. وابەستەبوون بە ڕێبەر ئاپۆ وەک هەڵوێستێکی خۆبوونە و بۆ بەجێکردنی دیموکراسی بووەتە وڵام.
گۆشەگیری کە وەک پلانی شەڕی قێزەون بەڕێوەدەبرێت، سیاسەتەکانی لاوازکردنی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەر، قڕکەر و دەستدرێژکاری تورکی زیاتر قوڵ کردووەتەوە. ئێمە نازانین دۆخی ڕێبەرمان چۆنە. گۆشەگیری ئیمڕالی لەسەر ڕێبەرمان، بۆ ئەشکەنجە گۆڕاوە. سیستمی گۆشەگیری کە قوڕسکراوە، جارێکیتر پیشانیدا کە قۆناغێکی مەترسیدار و کارەکتەری قێزەون لە بەرانبەر گەلان لەناو دەچێت. هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، هەڵگرتنی دۆخی دەستبەسەرکردنی ئێستا، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد دەبێت.
ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای ئازادی هەموو ژنان، ئازادی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت کە ئەویش بە دڕندەیی داعش و ئاکەپە زیاتر ئاشکرا بوو. پێویستە بە تەئکیدی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی هەڵبوەشێنرێتەوە. تێکۆشانی خۆپاراستنی گەورە، بەرخۆدانی لەناوبردنی سیستمی ئەشکەنجە، هەڵخەڵەتاندن و هەڕەشەیە. هەڵوەشاندنی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی بە واتای دروستکردنی ژیانی ئازاد دێت. ئەوەش وادەکات کە ئێزیدخان و کوردستان ئازاد ببێت. سەرەتا ژنان و گەلەکەمان بە سرودی 'وڵاتی ئازاد و ڕێبەری ئازاد' زیاتر خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادکردنی ئێزیدخان دەکەن. بانگەوازیمان ئەمەیە لە 3ی ئابدا لە ساڵیادی کۆمەلکوژی شەنگالدا هەموو لایەک بە پلانسازیەکی تایبەت و بە فراوانی چالاکی ئەنجام بدەن. لەدژی ڕاستی قڕکردنی، لەدژی ڕۆژی قڕکردنی و قڕکردنی ژن، هەموو گەل و ژنان، تێکۆشانی ڕێکخستن زیاتر بەرەو پێشەوە ببەن و فراوانی بکەن.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 01-08-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-08-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-08-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Aug 2 2020 10:33PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 3 2020 9:33PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 3 2020 9:33PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 212 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
  📖 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆ...
  📖 هێزی بیرکردنەوە، زنجیر...
  📖 کوردستان و سەرکرده و ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-01-2021
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
دڵزار بەرزنجی
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی نەخۆشانی تالاسیما بوو، رۆژی 26-01-2019 کۆچی دوایی کرد.
دڵزار بەرزنجی
هەژیر قادریان
شاخەوانێکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ڕۆژی هەینی 27-01-2017 لەکاتی سەرکەوتندا بۆ سەر شاخی قوڵقوڵەی شاری سەقز بە هۆی هەرەسی ڕنووە بەفرەوە کاتژمێر 2:30 پاشنیوەڕۆ گیانی لەدەستداداوە.
-
هەژیر قادریان
محێدین سەلیمی
شاخەوانێکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ڕۆژی هەینی 27-01-2017 لەکاتی سەرکەوتندا بۆ سەر شاخی قوڵقوڵەی شاری سەقز بە هۆی هەرەسی ڕنووە بەفرەوە کاتژمێر 2:30 پاشنیوەڕۆ گیانی لەدەستداداوە.
-
محێدین سەلیمی
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ (Aleksander Borejko Chodźko): لە 30-08-1804 – 27-01-1891 شاعیر، ڕۆژهەڵاتناس و زمانناسێکی پۆڵەندی بوو.
سەبارەت بە زمانی کوردی کتێبێکی هەیە بە ناوی (لێکۆڵینەوەی فیلۆلۆجیایی زمانی کوردی (شێوەزاری سلێمانی) (بە زمانی فەڕەنسی: Études philologiques sur la langue kurde dialecte de Soléimanié).
ئەلکساندەر خۆجکۆ لە کرزیوکزی لە ئیمڕایۆریەتیی ڕووسی لەدایکبوو، ئەو لە زانکۆی ڤیلنیەس دەیخوێند. ئەو ئەندامێکی کۆمەڵەی فیلارێت و پەیمانگای خوێندنی ڕۆژهەڵاتی بوو کە هاوپێچ بوو لەگەڵ وەزارەت
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574