کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,509
 شؤمارە عەسگەل  106,555
 کتاووەل 19,263
فایل های مرتبط 97,082
Video 1,385
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
کەژار: تێکۆشانی ئازادیمان، تێکۆشانی ئازادی هەموو ژنانە
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کەژار: تێکۆشانی ئازادیمان، تێکۆشانی ئازادی هەموو ژنانە
 وەڵگەنۆمەل

کەژار: تێکۆشانی ئازادیمان، تێکۆشانی ئازادی هەموو ژنانە
 وەڵگەنۆمەل

رۆژین هێژا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) سەبارەت بە سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران لەسەر گەلانی ئێران و زەخت و گوشار لەسەر زیندانیانی سیاسی و هەروەها زەخت و گوشار لەسەر ژنان هەڵسەنگاندنی کرد و باسی لە گرنگی کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان کرد.
کۆردیناسیۆنی کەژار لەسەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە قۆناغی ئێستا کرد کە بە پێشەنگایەتی ژن بۆتە قۆناغێکی خۆڕاگری و تێکۆشان و هەروەها شەهیدانی ڕێگای ئازادی وەبیر هێنایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوڕۆکە لە هەر چوار بەشی کوردستان ژنان تێدەکۆشن و قارەمانێتی دەکەن. لە کەسایەتی ئەسمەران دا، لە کەسایەتی نوجانان دا، لەکەسایەتی زەینەب جەلالیان دا قۆناغێکی تێکۆشان و خۆڕاگری بەڕێوە دەچێت. خۆڕاگری ئەوان سڵاو دەکەین و سەری ڕیز و نەوازشت لە بەرانبەر شەهیدان دادەنەوێنین.
دەوڵەت زەختە، گوشارە، دەسەڵاتە، زوڵم لەسەر گەلانە، نادادپەروەرییە
بەبڕوای ئێوە ئامانجی ڕژێمی ئێران لە زەخت و گوشارەکانی ئەم دواییانە لەسەر گەل چییە؟
رۆژین هێژا:ئێران لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا لە قەیرانێک دایە و سەبارەت بەم قەیرانانە و زەختێک کە لەسەر گەل بەڕێوەدەچێت. لە مانگی خەزەڵوەردا نیشاندرا کە گەل ناڕازییە و ڕادەپەڕێت، ئەو زەخت و گوشارانەش لەسەر ئەو بنەمایە درووست دەبێت. هەڵبەتە ئێرانیش لەم دۆخە ڕازی نییە. نایهەوێت لەنێو خاکی ئێران دا شەڕ درووست ببێت بۆ ئەوە لە دەرەوەی سنوورەکانی، لە وڵاتانی دەرەوە شەڕ بەڕێوە دەبات. لە هەمان کاتدا لەگەڵ دەوڵەتانی دەرەوە دیدار دەکات و بەوانە خوازیارە خۆی بەهێز بکات. ئێران لەنێو خۆیدا لە ئاڵۆزی و قەیرانێک دایە و کەسانێکیش کە ڕژێمی ئێران بەڕێوە دەبەن لە ئاستێکی بەرزدا گەندەڵی دەکەن. بۆ ئەوە ئێران دەیهەوێت لەسەر پێیان بمێنێتەوە و هێز و هاوپەیمانان درووست بکات. دەیهەوێت سەرلەنوێ خۆی ئاوا بکاتەوە. لەو قۆناغەدا لەگەڵ دەوڵەتانی دەرەوە دیداریان کرد؛ هەموو ئەوانە هەوڵدانێکن کە ئێران خۆی لەسەر پێیان بگرێت. ئێران بۆ ڕزگاربوون لەم قەیرانانە پێویستە لەناو خۆیدا لە چارەسەری بگەڕێت چونکە ڕووکردن لە دەرەوە بۆ ناوخۆ چارەسەری ناهێنێت و کێشەکان زیاتر قووڵ دەکات. گەل لەو سیاسەتانە ناڕازییە؛ چونکە هەم لەبواری سیاسیدا و هەم ئابووریدا زەختی خستۆتە سەر گەل. بە گشتی ئەگەر باس لە سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەکان بکەین، دەتوانین بڵەین کۆڵەکەیەکی سەرەکی سیستەمی سەرمایەداری، دەوڵەت-نەتەوەیە. ئەگەر بڵێین دەوڵەت چییە؟ دەوڵەت زەختە، گوشارە، دەسەڵاتە، زوڵم لەسەر گەلانە، نادادپەروەرییە. هەر لەسەرەتای مێژووی سیستەمی دەسەڵاتدار و دەوڵەت لەسەر کۆمەڵگاکان زەخت و گوشاریان بەڕێوەبردووە. ئەوەمان لەبیر نەچێت هەتا ڕۆژی ئەمڕۆمان هەر بەمشێوەیە بەردەوام بووە. ئەمە ڕاستی سەرجەم دەوڵەتەکانە. بۆ ئەوەی لەسەر پێیان بمێننەوە کۆمەڵگاکان دەخەنە ژێر ڕەکێفی خۆیانەوە و کۆمەڵگا بە شێوەیەکی ئەخلاقی و دادپەروەری بەڕێوە نابەن بەڵکو، بە زوڵم و زۆری و خەڵەتاندن دەسەڵاتی خۆیان بەردەوام کردووە و دەکەن.
دەوڵەتەکان ویستیان تەمەنی خۆیان بەکۆرۆناوە درێژ بکەنەوە
هەڵوێست و سیاسەتی دەوڵەتی ئێران لە قۆناغی دەرکەوتنی کۆرۆنادا چۆن بوو؟
رۆژین هێژا:ئەگەر بڕوانین توێژێکیش کە هەرە زۆر نادادپەروەری و زوڵمی لێکراوە، بێگومان توێژی ژنە. لەنێو ئێرانیشدا بەهەمان شێوەیە. لە ڕاستیدا دەبینین کە هەموو گەلانی ئێران لە بەرامبەر بە دەوڵەت ڕاپەڕین. لە ساڵی 2019دا دیتمان کە لە سەراسەری جیهان خۆپێشاندان هەبوو، لە فەرانساوە بگرە هەتا شیلی، لە تورکیاوە بگرە هەتا ئێران لە دژی دەوڵەتان و ئەرتەشان خۆپێشاندان هەبوو. کاتێک ئەم بابەتە شی دەکەینەوە بە واتای ئەوەیە کە دەوڵەت هێزی چارەسەری نییە؛ دەوڵەت تەنیا ئەوەیە کە بۆ کۆمەڵگاکان کێشە و قڕکردن دێنێت. قۆناغێک کە وەکوو قۆناغێکی بەرچاو دەتوانین هەڵیسەنگێنین قۆناغی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنابوو. وتیان پەتایەکە و هەتا ئێستاش لە ڕۆژەڤی هەموو جیهان دایە. بەمشێوەیە لەسەر کۆمەڵگا زەختیان ئاواکرد. دەوڵەتەکان ویستیان تەمەنی خۆیان بە کۆرۆناوە درێژ بکەنەوە. بە تایبەت چونکە کۆمەڵگاکان لەبەرامبەر دەوڵەتان سەرهەڵدانیان کرد. لە ڕاستی ئێرانیش دا ئەمەمان بەدی کرد.لە قۆناغی هەڵبژاردن دا کۆرۆنایان بە ڕۆژەڤ کرد بۆ ئەوەی بنکەوتنیان لە هەڵبژاردن بشارنەوە. لە کاتی کۆرۆناشدا هیچ خزمەتێکیان بە گەل نەکرد و تەگبیری پێویست نەگیرا. گەنجان خۆیان وەکوو فیدایی گەل بەناو کرد و خزمەتیان بە گەل کرد.
دەوڵەت لە ئیرادە، خۆبوون و تێکۆشانی ئازادی ژن، دەترسێت
بۆچی دەوڵەتی ئێران لە ژنان دەترسێت و زەخت و گوشارەکانی لەسەر ژنان زیاد کردووە؟
رۆژین هێژا:لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا دەبینین کە دەوڵەت لە هێزی گەل بە تایبەتیش لە هێزی ژنان دەترسێت هەرە زۆریش لە هێزی ژنی بەرێکخستن بوو دەترسێت. چونکە دەوڵەت بە واتای دەسەڵات و زۆردارییە و ژن هەرە زۆر لە بەرامبەر بەوانە سەرهەڵدان دەکات. کاتێک ژن لە بەرامبەر بەوانە سەرهەڵدان بکات و تێبکۆشێت هەڵبەتە کە دەوڵەت لێی دەترسێت لەم سۆنگەیەشەوە زەخت و گوشاری لەسەر ژنان زیاد دەکات. ئەوەی کە هەرە زۆر کۆمەڵکوژی، قڕکردن و دەستدرێژی لەبن ناوی یاسادا لەسەری دەکرێت، ژنە. بێ گومان ژنیش ئەمە پەسەند ناکات. نە تەنیا لە ئێران دا بەڵکو ئەمە ڕاستی هەموو دەوڵەتانە. ئەمە ڕاستی دەوڵەتانە کە لە ئیرادەی ژن، لە خۆبوونی ژن و ژنێک کە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە دەبات، ترسێکی گەورە هەیە چونکە؛ لەناو چوونی خۆی بەدەستی ئەو ژنانە دەبینێت. ئەمڕۆکە دەوڵەتەکان لاواز بوونە و هۆی ئەو هێرشە بێ پەروایانەیان لاوازییانە. ئێمە دەزانین کە ئیدی ڕاستی کۆمەڵگاکان گەیشتووە بەو ئاستەی کە زانست و مافخوازی گەلان ناهێڵێت دەوڵەت لەسەر پێیان بمێنێتەوە. وادەکات گەل بۆخۆی خۆی بەڕێوە ببات و خۆی بەرێکخستن بکات.
بە گرتن و سێدارە کۆمەڵگا چاوی ناترسێت و ڕووەو دواوە هەنگاو هەڵناگرێت
ئامانجی ئێران لە سێدارەکردن و گرتنی گەل چییە؟ دەیهەوێت بەچی بگات؟
رۆژین هێژا: وەکوو ئاماژەشمان پێی کرد؛ دەوڵەت دەیهەوێت بە زەخت و گوشار لەسەر گەل خۆی بەردەوام بکات. ئاستێک کە دەوڵەت لەسەر گەل بەڕێوەی دەبات، لە ئاستی دیکتاتۆری دایە. بۆ نمونە سەرهەڵدانێک، مافخواستنێک دەکاتە هۆی قۆڵبەست کردن و سێدارە کردن چونکە ماف، ڕەوشت، نزیکایەتی دیموکراتیک و دادپەروەری لە دەوڵەتان دا بوونی نییە. ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین کە ژنانێک کە بە شێوەیەک لە مافی خۆیان دەگەڕێن و لەبەرامبەر ڕاستی دەوڵەت ڕادەپەڕن، داوای مافی یاسایی، ژیانی و کۆمەڵایەتی خۆیان دەکەن؛ دەستبەسەر دەکرێن و بە دەیان ساڵ بەندکردن بەس نەبوو، سزای هەرە قورسیان بەسەردا سەپێندرا. دەوڵەتی ئێران بە سێدارەکردن و بەندکردن دەیهەوێت چاوی گەل بترسێنێت. یان ژینگەپارێز گەلێک کە بەهانای دارستانەکانەوە دەچن و چالاکی ژینگەپارێزی دەکەن لە بن ناوی بەرهەڵەستکار دەستبەسەر دەکات. لە ئێران دا لەسەر هەموو گەلان ئەوەندە زەخت و گوشار هەیە و هەر شتێک دەکاتە بابەتی سیاسی و لەبن ئەو ناوەوە بەند دەکات و لەسێدارە دەدات. دەوڵەتی ئێران دەبێ ئەوە بزانێت کە بە زەخت و گوشار و سێدارەکردنان ناتوانێت درێژە بە خۆی بدات. دەبینین کە ڕۆژانە بە دەیان کەس قۆڵبەست دەکرێن و سێدارە دەکرێن بەڵام کۆمەڵگا چاوی ناترسێت و ڕووەو دواوە هەنگاو هەڵناگرێت بەڵکو؛ زیاتر خۆڕاگری و سەرهەڵدان دەکات. چەندە بەندکردن و سێدارە کردن زیادیش بکات کۆمەڵگا سەری دانانەوێنێت و خۆڕاگری و تێکۆشان دەکات.
رژێمی ئێران لە خۆڕاگری و تێکۆشانی زەینەب جەلالیان دەترسێت
را و بۆچوونی ئێوە سەبارەت بە کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان چییە؟
رۆژین هێژا: سەرەتا خۆڕاگرییەک کە لە لایەن هەڤاڵ زەینەب جەلالیان، نەرگیز محەمەدی، سەکینە پەروانە و زۆر ژنی خۆڕاگریترەوە بەڕێوە دەچێت؛ سڵاو دەکەین و هیوای سەرکەوتنمان بۆیان هەیە. لەم قۆناغەدا گوشارێک کە لەسەر ئەو زیندانیانە هەیە لە کەسایەتی ئەواندا گوشار لەسەر هەموو گیراوان و هەموو ژنانە. زەینەب جەلالیان وەکوو ژنێکی خۆڕاگری کورد، بەساڵانە لە زیندان دایە و لە قۆناغی کۆرۆنادا دەتوانین بڵەین کە بە ئەنقەست لە زیندانان دەیانگواستەوە هەتاوەکوو تووشی کۆرۆنا بکرێت. نە تەنیا زەینەب جەلالیان بەهەمان شێوە زۆر زیندانیتریشیان وەها لێکرد. ئێستاکە گوشارێک کە لەسەر هەبوون و ئیرادەی ژنان هەیە هەڵبەتە کە ژنانی تێکۆشەر ئەوە پەسەند ناکەن. لە ئەنجام دا زەینەب جەلالیان ژنێکی تێکۆشەر و خۆڕاگرە. دەبینین کە هەم گەلی کورد و هەم گەلانی ئازادیخواز و دیموکراسیخواز خاوەندارێتییان لە زەینەب جەلالیان کرد و کەمپەینێکیان لە ئەوروپا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکخست و پشتگیرییەکی زۆریشیان هەیە. ئەمە کارێکی گرنگ بوو چونکە؛ لە بەرامبەر بە خۆڕاگری و تێکۆشانی زەینەب جەلالیان ترسێک هەیە. ڕاستە لە زیندانەکان دا، زیندانیان خۆڕاگرییەکی گەورە بەڕێوە دەبەن بەڵام، خاوەندارێتی کردنی ئێمەش لە دەرەوە لە خۆڕاگری ئەوان خاوەن گرنگییەکی تایبەتە چونکە؛ ئەو زیندانیانە بۆ مافی مرۆڤ و مافی ژن دەستبەسەر کراون. پێویستە دەوڵەت ئەوە بزانێت کە ڕۆحی خۆڕاگری بەردەوام زیندووە و لە هەموو جیهان بڵاو دەبێت. پێویستە بە تایبەت ژنان خاوەندارێتی لەم کەمپەینانە بکەن.
بزوتنەوەی ئازادی ژنان بۆ هەموو ژنانی ئازادیخوازی جیهان بووە بە ئیلهامێک
ئێوە وەکوو کەژار دەتانهەوێت چ گۆڕانکارییەک لە دۆخی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا درووست بکەن؟
رۆژین هێژا: بێ گومان هۆکاری هەبوونی ڕێخستنی ئازادی ژنانی ڕۆژهەڵات بەرزکردنی تێکۆشانی ئازادی لەنێو ژنانی کۆمەڵگادایە. لە بەهاردا کۆنگرەی سێیەممان پێکهێنا و هەنووکەش بە بڕیار و خەباتەکانمان کۆنگرەکەمان لە ڕۆژەڤمان دایە. بێ گومان کەژار تەنیا ڕێکخستنێکی ژنانی ڕۆژهەڵات نییە، لە هەمان کاتدا ڕێکخستنی هەموو ژنانی ئێرانیشە. وەک چۆن دەڵێین تێکۆشانی ئازادیمان، تێکۆشانی ئازادی هەموو ژنانە؛ ناسنامەی کەژاریش بەهەمان شێوەیە. بۆ کۆنفێدرالیزمی ژن، بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ ژنان تێکۆشان دەکەین. پێویستە هەموو ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا لە دەوری کەژار کۆببنەوە. وانییە کە بڵەین ڕێکخستنێکە و هێندێک ژنی تێدایە پێویستە هەموو ژنان کەژار وەکوو ناسنامەی خۆیان ببینن. کەژار هێزێکی ڕێکخستن کراو و پێشەنگە کە بۆ تەواوەتی ژنان پێشەنگایەتی دەکات. لە قۆناغی ئێستادا ئاستی زانستی ژنان و ئاستی ڕاوەستان لەبەرامبەر گوشار لەسەر ژنان درووست بووە. ئەوە لەنێو خێزانێکیش دا وایە، لە بەرامبەر دەوڵەت و سیستەمیش وایە. پێویستە هەموو ژنانیش بڵێن کە ئەمنیش تێدەکۆشم. پێویستە لەبەرامبەر سیستەمی هەیی سەرهەڵدەین. نەڵێین مەگەر چی لەدەست من دێت؟! مەگەر من دەتوانم چی بکەم؟! یەک بە یەک دەبن بە هەزار. بزوتنەوەی ئازادی ژنان بۆ هەموو ژنانی ئازادیخوازی جیهان بووە بە ئیلهامێک. ئەمە لە ڕاستی ڕۆژئاوای کوردستان دا بەدی کرا. فیکر و فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆی نیشان دا.
وەک کەژار پێشەنگایەتیکردن بۆ ژنان ئەرکی سەرەکی ئێمەیە
ئامانجی کەژار بە تایبەت لەم قۆناغەدا چییە؟
رۆژین هێژا: هەڵبەتە کە ئامانجی کەژار ئەوەیە کە خۆی بگەیێنێتە هەموو ژنان و هەموو کۆمەڵگا و بە شێوەیەکی ڕاست بە ڕێکخستنیان بکات. ئەوکاتە ژنانیش دەبێ بە شێوەیەکی وشیارتر و بە زانابوونەوە بجوڵێنەوە و ئیتر ئەم سیستەمە پەسەند نەکەن. زۆر جاران ئێمە دەڵێین پێویستە ژن خۆی بە ڕێکخستن بکات ڕەنگە ئەوە بۆ ژنان پرسیار بێت کە چۆن خۆمان بەرێکخستن بکەین؟ پێویستە بخوێننەوە، لە ڕاستی سیستەم و دەوڵەت بپر#سنە#وە و لەبەرامبەر بێ مافی و قڕکردنی ژنان سەرهەڵدەن و پەسەندەی نەکەن. ڕێکخستن بوون ئەمەیە؛ کاتێک لە بەرامبەر بەم زوڵم و نادادپەروەرییە سەرتهەڵدا و ناڕەزایەتیت دەربڕی، ئەو کاتە تۆ ژنێکی بەرێکخستن بووی. وەکوو کەژار ئامانجی ئێمەش ئەوەیە کە زیاتر خۆمان بە ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگەیێنین و لەسەر بنەمای خۆگەیاندن بە مافی دیموکراتیک و ئازادی ژنان و خۆ گەیاندن بە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک، ژیانێکی یەکسان، هاوژیانییەکی ئازاد؛ پێویستە ژنان زانا بکەین. پێویستە ژنان لە سیستەمی ڕەگەزپارێز و موڵکایەتی دەرخەین و ژنان ببن بە هی خۆیان و بە فیکر و ئیرادەی خۆیان ژیانیان بەڕێوە ببەن. لەسەر ئەم بنەمایەش پیشەنگایەتی کردن بۆ ژنان هەڵبەتە کە وەکوو کەژار ئەرکی سەرەکی ئێمەیە و پێویستە زیاتر ئەوانە پێشخەین و لایەنە کەموکوڕییەکانمان تێپەڕ بکەین و لە کۆنگرەکەشماندا ڕەخنەدایینی کەموکوڕتییەکانمان دا و زۆر پیلانسازی درووست بوو کە لەسەر ئەو بنەمایە زۆر کۆمیتە و دەزگاکانمان سەرلەنوێ ڕێکخستەوە و لەم چوارچێوەیەدا ئێستاکە لە قۆناغێکی چالاکی داین و خوزیارین بۆ داخوازی هەموو ژنان لەسەر ئەم بنەمایە ببینە وڵامدەرەوە.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,354 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 31-07-2020
آیتم های مرتبط: 1
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 31-07-2020 (4 سال)
Document style: No specified T4 547
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 31-07-2020 أڕا( ڕۆژ هەژار )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا03-08-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 1,354 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,509
 شؤمارە عەسگەل  106,555
 کتاووەل 19,263
فایل های مرتبط 97,082
Video 1,385
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.375 ثانیه(اێس)