پشووی رۆژانی جەژنی قوربان راگەیێندرا
راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان
جەژنی پیرۆزی قوربان لە رۆژی هەینی 31 تەموزی 2020 دەستپێدەکات و بەم بۆنەیەوە لە رۆژی یەکشەممەوە 2 ئاب تا رۆژی سێشەممە 4 ئاب لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و، رۆژی چوارشەممەش دەوام دەستپێدەکاتەوە.
داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە رۆژانی جەژندا لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموومان، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بن.
جەژنی قوربان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
29-07-202029-07-2020