نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکومەت سکاڵای یاسایی لەسەر هیچ ڕۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ ڕۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە، وەک هەندێک سایت بڵاویان کردووەتەوە. ئەو سکاڵانەی کە هەبووە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بووە لە سەر ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی کەرەنتین، گومانیان دەخستە سەر هەبوونی پەتاکە و خەڵکیان بۆ سەرپێچی لە ڕێنماییە تەندروستییەکان هان دەدا. ئەم بابەتەش تەنیا پەیوەندیی بە داواکاری گشتییەوە هەیە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/7/27
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,832 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!