سەرۆکی حکومەت سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ رۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکومەت سکاڵای یاسایی لەسەر هیچ رۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە.
دەقی روونکردنەوەکە:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ رۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە، وەک هەندێک سایت بڵاویان کردووەتەوە. ئەو سکاڵانەی کە هەبووە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بووە لە سەر ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی کەرەنتین، گومانیان دەخستە سەر هەبوونی پەتاکە و خەڵکیان بۆ سەرپێچی لە رێنماییە تەندروستییەکان هان دەدا. ئەم بابەتەش تەنیا پەیوەندیی بە داواکاری گشتییەوە هەیە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/7/27