یەکینەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
24ی تەموز لەسەر ڕێگای کورتولوشی ڕێیا ئاڕمووشی #وان# لەدژی ئۆتۆمبێلێ ئۆڕالی دەوریەی پۆلیس بە بۆمبەیەکی دەستی چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا جامی ئۆتۆمبێڵەکە شکاون و دوژمن ترساوە و لە ناوچەکە دوورکەوتووەتەوە.
25ی تەموز لە گەڕەکی ئیسکەلەی توشبای وان ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیس لەلایەن هێزەکانمانەوە سووتێنراوە و تێکشکێنراوە.
25ی تەموز لە شەمسیەبەی توشبا وێستگەی کارەبا سووتێنراوە.
26ی تەموز لە گەڕەکی ستاسیۆنی تووشبای وان لەدژی وێستگەی شەمەندەفەر چالاکی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا ڤاگۆنێکی و کەلوپەلی ناو ڤاگۆنەکە سووتێنراون و لەناوبراون، هەمان ڕۆژ یەکینەکانمان زیانیان لە بەشێک لە ڕێگەی ئاسن داووە.
26ی تەموز لە زۆر گەڕەکی وان یەکینەکانمان نووسینی تۆڵەسەندنەوە لەسەر دیوارەکان نووسیوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا یەکینەی تۆڵەی شەهید ساڤاش #ئامەد# داوای تێکۆشانی لە هەموو کەس کرد و وتی، چ زوو چ درەنگ هەندێک کەس کە خۆیان وەک ئەندامی پارتی پیشان دەدەن و شتی ناکۆک دەکەن و بە قسەی ناڕاست و پڕوپووچ، ناوی پارتی بۆ بەرژەوەندیەکانیان بەکاردەهێنن، ئەگەر لە لایەن هێزەکانمانەوە ئاشکرا ببن، بە دڵنیایەوە سزادەدرێن.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,697 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !