سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆران دەکات
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:
بەڕێز / رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان کاک (
عومەری سەید عەلیعومەری سەید عەلی)
بەڕێزان / ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و ئەندامان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان.
بەبۆنەی دامەزراندنی یازدە ساڵەی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
دامەزراندنی گۆڕان وەک یەکەمین هێزی ئۆپۆزسێۆنی دیار و کاریگەر لە ناو فەزای سیاسی کوردیدا رووداوێکی گرنگ بوو، ئێستاش وەک یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەری بەسەر پرۆسەی حکومڕانی و سیاسییەوە هەیە.
ئێستاش لەم دۆخە دژوارەی هەرێمی کوردستان و عیراق، بێگومان بزوتنەوەی گۆڕان کاریگەر دەبێت بۆ چەسپاندنی یەکڕیزی و هاوکاری لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی چاکسازی و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.
لەم بۆنەدا یاد و یادەوەری کاک نەوشیروان بەرز رادەگرین، و دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عیراق
⚠️ Este artículo ha sido escrito en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!