دەقی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
بەڕێز / ڕێکخەری گشتیی و خانەی ڕاپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێزان/ هەڵسوڕاوان و تێکۆشەرانی ڕیزەکانی بزووتنەوەی گۆڕان
بە سڵاوێکی گەرمەوە، بەناوی هەڤاڵانی هاوسەرۆک و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە، پیرۆزبایی یادی (11) ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان لێدەکەین، کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردووی خەباتی سیاسی و دیموکراتیدا، هاوبەشێکی چالاکی پرۆسەی سیاسی بووە.
بەرێزان...
ئەم یادەتان لە هەلومەرجێکدا دەکرێتەوە کە پرۆسەی سیاسی لە کوردستان و عیراق لەبەردەم پێشهات و گۆڕانکاریی گەورەدایە و ئومێدەوارین ببێتە دەرفەت بۆ دروستکردنی کۆدەنگیەکی نیشتمانی، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ بەشی زۆری تێکۆشەرانی بزوتنەوەکەتاندا، پێشینە و مێژوویەکی هاوبەشمان هەیە لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا. ئومێدەوارین بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ڕابردوو. لە ململانێی و ڕێکەوتنەکان، زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین، بەتایبەتی کە ئێستا هەوڵی جددی لەنێوانمان دا هەیە، بۆ دارشتنەوەی پەیوەندییەکانمان بەجۆرێک لە خزمەتی یەکریزی و تەبایی زیاتر و باشکردنی گوزەرانی خەڵک بێت.
جارێکی تر پیرۆزبایتان لێدەکەین و ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2020-5-25
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,705 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!