هەڵۆ خانی ئەردەڵان یەکێک لە بەناوبانگترین و بەدەسەڵاتترین میرەکانی #میرنشینی ئەردەڵان#ە کە لە سەدەی شانزە و حەڤدەدا ژیاوە. کوڕەکەی هەڵۆخان واتە خان ئەحمەد خان زاوای شا عەباسی سەفەوی بووە. هەڵۆ خان لە ماوەی ساڵانی 1590 تا 1616دا والیی ئەردەڵان بووە و بە بەهێزترین حاکمی ئەردەڵان دەناسرێت. یەکێک لە بنکەکانی حکوومەتەکەی هەڵۆ خان لە قەڵای مەریوان بووە.
چالاکییەکان
هەڵۆ خان هەوڵی زۆری لە پێک هێنانی سوپا و سەروازاندا دەدا و هەوڵی دەدا کە بە پشت گوێ خستنی دوو دەوڵەتی عوسمانیی و سەفەوی بە جۆرێکی سەربەخۆ بە سەر کوردستاندا حکوومەت بکات[1]. ئەو هەروەها فەرمانی نۆژەن کردنەوەی قەڵای مەریوان و کردنەوەی مزگەوتی سووری دا. مەلا ئەبووبەکری چۆڕی کە لە مزگەوتە سوورەدا دەرسی دەوتەوە ئەم دێڕە شێعرەی بۆ مزگەوتەکە نووسیوە:
مسجدعالی هلو خانی
حیفش این است که میشود فانی.[1]