دەقی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەيەکدا بۆ ميری کوێت خاوەنشکۆ شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح، بەبۆنەی سەرکەوتنی ئه و نەشتەرگەرييەی بۆ جەنابيان ئەنجام درابوو، خۆشحاڵيی خۆی دەربڕی و پيرۆزبايی لێکرد، لە خوای مەزنيش هيوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی بەپەلەی بۆ خواست.
سەرۆک نێچيرڤان بارزانی ئەمڕۆ يەکشەممە 19/7/2020 لە نامەکەيدا هەروەها هيوای تەندورستييەکی باش و تەمەنی درێژی بۆ خاوەنشکۆ ميری کوێت و بەردەواميی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەل و دەوڵەتی کوێت لە سايەی جەنابياندا خواست.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,746
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!