لە خواکورک و جودی 4 سەرباز سزا دران و سەنگەرێکیش لەناوبرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی
هەپەگەهەپەگە لە بارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەرانەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
خواکورک
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا هێزەکانمان لە گردی شەهید ئاخین و شەهید بێریتان لە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، یەکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیان خستە ژێر چاودێری خۆیانەوە و لە 17ی تەمموز کاتژمێر 17:00 ئەو یەکەیەی دوژمنیان بە ئامانج گرت و لێیدان. لەو چالاکیەدا سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری لەناو بران و 3 سەربازی دوژمنیش کوژران.
شرنەخ
لە 13ی تەمموز کاتژمێر 08:15 خولەک لە گردی حەسەنای سەر بە ناوچەی جودی لە شرنەخ لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ و پێکدانان روویدا. لەو شەڕ و پێکدادانەدا بە پێی زانیاریە پشتڕاستکراوەکان سەربازێک کوژرا و چەندین سەربازی تریش بریندار بوون. هاوکات هاوڕێمان عەلیشێر هەبوون کە تا دوا گوللەی لە بەرامبەر دوژمن شەڕی کرد، شەهید بوو.
دوای ئەو و شەڕ و پێکدادانە، سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکوپتەر ناوچەکەیان بوردومان کرد و لە 14ی تەمووز بە هەلیکوپتەری سکۆرسکی سەربازەکانی لە ناوچەی ناوسەرای جودی جێگیر کرد. هێزی داگیرکەران 15ی تەمموز لە ناوچەکە کشانەوە.
فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی زاپیان بوردومان کرد
لە 18ی تەمموز کاتژمێر 19:30 خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، ناوچەکانی کوروژارۆ و کارکەری سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. ئەو بوردومانانە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.
[1]