ناوەندی چاپەمەنی #قەسەدە# لە ڕۆژی سێیەمی ئۆپەڕاسیۆنی قەسەدەدا لەدژی چەتەکانی #داعش# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان قەسەدە، بە بەشداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی پاسەوانی سنور، یەکینەکانی پاراستنی ژنان، یەکینەکانی کۆماندۆ و بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوامی بە قۆناغی دووەمی ئۆپەڕاسیۆنی لەناوبردنی تیرۆر لە هەرێمی دێرەزۆر لەدژی تیرۆریستانی داعش دەدات.
لە ئۆپەڕاسیۆنی سەرداگرتن و پاککردنەوەدا لەدژی بارەگای تیرۆریستان و گۆمانلێکراوەکاندا، 6 ئەندامی ڕێکخستنی داعشی تیرۆریست دەستگیرکران.
هەروەها هێزەکانمان دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکی کلاشینکۆف، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی و 5 تەلەفۆن و لاپتۆپدا گرت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,104 times