بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، لە خانەوادەی پارێزەر نامیق عەزیز حاجی سادق
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و پارێزەر (نامیق عەزیز حاجی سادق)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانی.
لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بکات، دڵنەوایی و ئارامیش بە خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
18ـی7ـی2020
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,419 ganger