بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا مەلا جەمیل عەلی دەکات
بەڕێزان، لە خانەوادەی مەلا جەمیل عەلی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری ئاینی شاری هەولێر (مامۆستا مەلا جەمیل عەلی)مان بیست.
سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێ ببەخشێت و خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەمیل بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
18ی7ی2020