روونکردنەوەیەک لەمیحوەری قەرەتەپە – حەمرینەوە
📝 بەڵگەنامەکان
مەردان چاوشین سەرپەرشتیاری میحوەری قەرەتەپە – حەمرین لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کەلەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، روونکردنەوەیەکی بڵاو دەکاتەوەو رەتیدەکاتەوە ئەو بازگەیە بازگەی کارێز بێت.
مەردان چاوشین سەرپەرشتیاری میحوەری قەرەتەپە – حەمرین لەو روونکردنەوەیەدا رایگەیاندوە: ئەمرۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تیایدا لەلایەن هێزێکی سوپای عێراقییەوە ئاڵای عێراق لەبازگەیەکدا دائەنرێ، وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەو شوێنە بازگەی گوندی (کارێز)ی سەر بە شارەدێی جەبارەیە، نزیک بە شاری کفری.
ئاماژەی بەوەداوە: بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی ڕاستی تیادا نییەو گرتە ڤیدیۆیەکەش بازگەی کارێز نییە. بەڵکو، ئەو بازگەیە وەک پێشتر لەلایەن پۆلیسی کفرییەوە بەڕێوەدەبرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەوەش بۆ هەموو لایەک رادەگەیەنین، کە لەچەند رۆژی رابردوودا لێکتێگەیشتنێک لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقدا هەبووە لەسەر ئەوەی ئەو ناوچانەی سنوری پارێزگای دیالە و بەتایبەت ڕێگای نێوان کفری-
خورماتووخورماتوو هەتا گوندی (قوڕیچایی) کە پێشتر بۆشایی ئەمنییان تیادا بووە، لەلایەن سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەوە بپارێزرێت.
مەردان چاوشین وتووشیەتی: لێکگەیشتنی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدایە و هەر تەفسیرێکی تری بۆ بکرێت، دەچێتە خانەی چەواشەکارییەوە.
لەبەشێکی تری روونکردنەوەکەدا هاتووە: لەرابردوودا ئەو رێگایە بەهۆی هەرەشەکانی
داعشداعش و مەترسییەکانی تیرۆرەوە، دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتیان و ئەو کەسانەش دروست کردووە کە هاتوچۆیان پێدا کردوە. بۆیە، لەئێستادا کە لێکتێگەیشتنێک هەبێت بە ئاگاداری هەموو لایەک و لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵ و سەلامەتی هاووڵاتیاندا، لەچوارچێوەی ئەرکی ئێمەدا بووە وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
بۆ ئەوەی هاووڵاتیان دڵنیابن و بوارێک بۆ چەواشەکاریش نەمێنێتەوە، ئەم ڕوونکردنەوەیەمان بەپێویست زانی.
[1]