لە ڕاگەیاندراوی یەکەکانی تۆلەی یەپەسەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای سیخوڕێک بە ناوی ئۆ. چ بە ژمارەی (06 BFT 124) سوتێنرا. ئاماژە بەوەشکراوە ئەو سیخوڕە لە ناوچەی مێردین کاری سیخوڕی بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکات.
هەروەها لە ناوچەی ئالیگا ئۆتۆمبێلێک بە ژمارە (35 FB 764) سوتێنرا، کە ئۆتۆمبێلی کەسێکی هاوکاری ئاکەپەی فاشیستە.
یەکەکانی تۆڵە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە دژی هاوکاران، نۆکەران و سیخوڕانی داگیرکەرانی تورک لە هەموو شوێنێکدا درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,912
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!