بۆ گشت ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی ماڤی مرۆڤ و ئەو وڵاتانەی کۆنوانسیۆنی ماڤی مرۆڤیان واژۆ کردوە.
ڕەنگە ئەم دیاردەیه بۆ ئەو کەسانەی کە نێوەڕۆکی پاوانخوازیی ئێرانیان نەناسیبێت جێی سەرسووڕمان بێت کە „زارا محەمەدی“ مامۆستای زمانی کوردی پاش ماوەیەکی زۆر زیندان و ئەشکەنجە لە ژووری تاکەکەسیدا، ئێستا لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە حوکمی دە ساڵ زیندانی بەسەر داسەپێنراوە.
تاوانی ئەم کچە کوردە وتنەوەی وانە بە زمانی کوردی بە منداڵ و گەنجانی کوردستان بووە و ئێستا بە ئەندازەی ئەو ڕۆژ و ساڵانەی کە مامۆستای زمانی کوردی بووە دەبێ لە بەندیخانەدا بێت. ناوبراو لە درێژایی ئەم ماوەیەدا لە دادگایەکی دادپەروەرانە بێ بەش بوو، کە ئەمەش لەخۆیدا پێشێلکردنی ئاسایترین و ڕەواترین مافی هەر ئینسانێکە.
ئێمە لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و دەوڵەتانی دنیا داواکارین بەهۆی پێشێلکردنی مافی خوێندن بە زمانی زگماکی بۆ کورد و نەبوونی دادگاییەکی شەفاف بۆ خاتوو زارا محەمەدی، ڕژێمی ئێران مەحکووم بکرێت و هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمە ناڕەوایە دەرحەق بە ناوبراو دەکەین.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,380 mal angesehen